دوو شه‌ممه‌ , 29 نیسان 2024
وته زێڕینه كان

 

مەزهەبی حەنبەلی

ئاماده‌كردنی: ماڵپه‌ری ئیسلام كورد

حەنبەلی یەکێکی تر لە چوار مەزهەبە سەرکییەکەی سوننە و ئەگەڕێتەوە بۆ پێشەوا ئەحمەدی کوڕی حەنبەل کە ساڵانی ١٦٤ک بۆ ٢٤١ک ژیاوە.

بنەماکانی مەزهەبەکەی

مەزهەبی حەنبەلی لە هەموو مەزهەب سوننیەکان زیاتر پارێزگاری دەقەکانی کردووە و دوور کەوتۆتەوە لە ڕا، دەستی گرتووە بە قورئانەوە پاشان فەرموودە ڕاستەکان و پاشان کۆبوون و ئیجماعی هاوەڵەکان و قیاسی بەکار نەهێناوە لە چەند حاڵەتێکی دەگمەندا نەبێت.

ئیمام ناوی دەرچوو زیاتر وەک قسەکەر نەک وەک زانای فیقهـ لەگەڵ ئەوەی پێشەوا بوو لە هەردوکیان، ولەبەر زۆری لە خواترسیەکەی قیاسی وەرنەئەگرت تەنها لە کاتی پێویست و ڕوونیدا نەبووایە ئەمەش لەبەرئەوەی قسەکەری سەردەمی خۆی بووە و ووتەکانی بە شیوەیەک کۆکراوەتەوە کە کەسیتر بەو شێوەیە بۆی کۆنەکراوەتەوە، موسنەدەکی نووسیوە لە حەوت سەد و پەنجا فەرموودە و ئەوەی لە قورئان و فەرموودەدا نەبووایە نەیئەنووسی، و فەتوای نەئەدا لە هیچ بابەتێکدا ئەگەر پێشتر یەکێک لە هاوەڵەکان یان شوێنکەوتووەکان یان پێشەواکان فەتوایان نەدابێت.

فیقهەکەی بە هیچ شێوەیەک لە پەرستشدا لاینەئەدا لە سوننەت و لە جێگەی خۆیدا نەبوو لای کە یەکێک پەرستشەکانی بە قیاس و ڕا بکات، پێغەمبەر محەمەد فەرموویەتی”صلوا كما رأیتمونی أصلی”، واتە نوێژبکەن وەک ئەمبینن کە نوێژ دەکەم، هەروەها لە حەجدا فەرموویەتی؛ ”خذوا عنی مناسككم” واتە؛ مەناسکەکانی حەج لە منەوە وەربگرن، ئیمام ئەحمەد زۆر لە خواترس بوو لە باسی خواپەرستیدا کە بە حەقی خوای ئەزانی لەسەر بەندەکانی و ئەم حەقە ناکرێن ئاسانکاری یان پشتگوێخستنی تێدا بکرێت.

بەڵام لە مامەڵەکردندا فیقهەکەی بە ئاسانکاری و نەرمی جیادەکرێتەوە و بۆ هەموو سەردەم و ژینگەیەک گونجاوە، ئیمام دەستی گرتووە بەو دەقە شەرعیانەی کە ئاسانیان تێدایە کە دەستگرتن پێوەی ئاسانە نەک قورس، و زۆر ترساوە لە خوا لە فتواکانیدا و داوای کردووە لە فێرخوازەکانی کە فەرموودەکانی نەنووسنەوە ئەگەر بیبینیایە یەکێکیان فەتواکانی ئەنووسنەوە.

 

 

سەرچاوەی مەزهەبەکە

 

ئەم مەزهەبە ئەگەڕێتەوە بۆ ئیمام ئەحمەد کوڕی محەمەد کوڕی حەنبەل کوڕی ئەبووعەبدوڵڵا شیبانی، لە بەغدا لە دایکبووە و گەورە بووە تیایدا و ڕۆیشتووە بۆ شارەکانی تر بۆ بەدەستهێنانی زانست و زانیاری لەسەر دەستی ئیمام شافعی وەرگرتووە کاتێک هاتووە بۆ بەغدا و پاشان بوو بە تێکۆشەرێکی سەربەخۆ و گرنگی دا بە کۆکردنەوەی سوننەت و لەبەرکردنی بە شێوەیەک بوو بە پێشەوای قسەزانەکانی سەردەمی خۆی، و ئوسوڵی مەزهەبەکەی نزیکە لە مەزهەبی شافعییەوە کە پشت ئەبەستێت بە قورئانی پیرۆز و سوننەت وو ئیجماع (کۆبوونی زانایان) و فەتوای هاوەڵەکان وقیاس، و ئیمام ئەحمەد خۆی کتێبی لە زانستی فیقهدا نەنووسیوە بەڵکو هاوەلەکانی مەزهەبەکەیان وەرگرتووە لە ووتەکانی و کردارەکانی و وەڵامەکانی بەڵام دانراوێکی گەورەی هەیە لە فەرموودەدا ناسراوە بە موسنەد (المسند).

 


 

ناودارترین قوتابیەکانی

  • کوڕەکەی (ساڵحی کوڕی ئەحمەدی کوڕی حەنبەل)
  • کوڕەکەی (عەبدوڵڵای کوڕی ئەحمەدی کوڕی حەنبەل)
  • ئەبووبەکر ئەسرەم
  • ئەبووبەکر مەڕوزی
  • ئیبراهیم کوڕی ئیسحاق حەربی

گرنگترین دانراوەکانی مەزهەبی حەنبەلی

  • عمدة الفقه – موفق الدین عەبدوڵڵا کوڕی ئەحمەد موقدەسی
  • منتهى الإرادات – مجەمەد کوڕی ئەحمەد فەتووحی
  • الإقناع – موسا حەجاوی.
  • غایة المنتهى فی الجمع بین الإقناع والمنتهى جمع فیه – مەرعی کەرەمی
  • الانصاف فی معرفة الراجح من الخلاف – عەلادیین عەلی کوڕی سولەیمان مرداوی
  • الروض المربع شرح زاد المستقنع – مەنسوڕ کوڕی یوننس بەهووتی
  • دلیل الطالب – مەرعی کەرەمی

شوێنەکانی بڵاوبوونەوە

بە شێوەیەکی گشتی لە دوورگەی عەرەبی، وەکو کەمایەتیی لە سووریا و میسر و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان، هەروەها بڵاوبوونەوەیەکی فراوانی هەبوو لە بەغدا پێش ئەوەی مەغۆل ویرانی بکەن هەروەها لەشام و فەلەستین، بەڵام حەنبەلی وەک سێ مەزهەبەکەی تر زۆر بە فراوانی بڵاو نەبۆتەوە.



 

سەرچاوەکان

537 total views, 1 views today

About mamostamahde

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>

Facebook

Free Web Hosting