ئه‌مانه له‌گه‌وره‌ترين تاوانه‌كانى زمانن ..!!
مرۆڤى خواناس وموسڵمان قسه كه‌م ده‌كات , زانابێت به‌پێى پێويست قسه ده‌كات , زاناش نه‌بێت گوێ ئه‌گرێت زۆر زياتر له‌وه‌ى كه‌ئه‌يبيستێت..ئه‌زانێت قسه‌ى دونيايى ساده‌يه و زۆرجار سودێكى ئه‌وتۆى نييه ، وه‌ئه‌شزانێت قسه‌كردن له‌دين دا به‌بێ عيلم وبوونى زانست به‌قورئان وسونه‌تى صه‌حيحى پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم ) ڕێگايه‌كه خۆى وون ده‌كات و خه‌ڵكيش به‌هه‌مان شێوه..
بۆيه نرخى ئه‌و ئه‌ندامه ،ئه‌و نيعمه‌ته ئه‌زانێت كه‌خواى گه‌وره پێى به‌خشيوه ,,ئه‌وه‌تا خواى گه‌وره وه‌ك نيعمه‌تێكى گه‌وره باسى ده‌كات و ئه‌فه‌رموێت{أَلَمْ نَجْعَلْ لَهُ عَيْنَيْنِ وَلِسَاناً وَشَفَتَيْنِ} [البلد:8-9]ئايا ئێمه دوو چاو و زمانێك و دوو لێومان پێنه‌داون..؟ ..بۆيه نرخى ئه‌م ئه‌ندامه له‌لاى كه‌سێكه كه لێى بێ به‌شه (لاڵ )…
زمان ئه‌وه‌نده به‌سه بۆى كه هۆكارێكه (ئامێرێكه) كه هه‌موو خۆشى و خۆشبه‌ختى يه‌كى دونيا و دوا ڕۆژى پێوه‌به‌نده له‌هه‌مان كاتيشدا به‌دبه‌ختى و ناخۆشى هه‌ردوو دونياشى پێوه‌به‌نده ،ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم ) ئه‌فه‌رموێت «…لاشه به زمان ده‌ڵێت له‌خوا بترسه ده‌رباره‌مان ، چونكه ئێمه به‌تۆوه به‌ندين، ئه‌گه‌ر ڕاست بيت ئێمه‌ش ڕاست وسه‌لامه‌ت ده‌بين، وه به‌پێچه‌وانه‌وه ».الترمذي (2407) .
هه‌ندێك له‌گه‌وره‌ترين وترسناكترين تاوانه‌كانى زمان…
«1». ووتنى قسه‌يه‌ك كه هاوبه‌ش بڕياردان بێت بۆ خواى تاك و بێ هاوبه‌ش..براى موسڵمان ،خوشكى به‌ڕێز گه‌وره‌ترين تاوان له‌سه‌ر ڕووى زه‌وى دا هاوبه‌ش بڕياردانه بۆ خواى گه‌وره‌ى تاك وته‌نها..ئه‌ويش به‌وه ئه‌بێت كه عيباده‌ت (په‌رستن ) بۆ غه‌يرى خواى گه‌وره ئه‌نجام بده‌ى ياخود له‌گه‌ڵ خواى گه‌وره‌دا غه‌يرى خواش هاوبه‌ش و به‌شداربن تيايدا ئيتر عيباده‌ته‌كه (په‌رستنه‌كه)هه‌ر عيباده‌تێك بێت…
بۆنمونه سوێند خواردن به‌خواى گه‌وره عيباده‌ته و په‌رستن ئه‌نجامدانه بۆى چونكه گه‌وره‌يى سوێندپێخوارى تێدا ده‌رده‌كه‌وێت (كه‌خواى گه‌وره‌يه)..بۆيه ئه‌نجامدانى ئه‌م په‌رستنه بۆ غه‌يرى خواى گه‌وره هاوبه‌ش بڕياردانه (واته شيركه) و له تاوانى دزى وكوشتن و ئازاردانى دايك وباوك و داوێن پيسى و…هه‌موو گه‌وره‌تره…بۆنمونه وتنى به‌شه‌ره‌فم، به‌گيانى هه‌ردووكمان ، به‌برايه‌تيمان ،به‌سه‌رى باوكم ، به‌سه‌رى پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم ) (سوێندخواردن به پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم ) دروست نييه و هاوبه‌ش بڕياردانه)، به‌كه‌عبه يان به‌ماڵى خوا (هاوبه‌ش بڕياردانه و پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) نه‌هى لێ كردووين) ,يان….كه‌واته سوێند خواردن به‌هه‌ر شێتك جگه له سوێندخواردن به خواى گه‌وره و قورئان ئه‌وا هاوبه‌ش بڕياردانه و ده‌بێت زۆر ورياى بين ..سه‌يركه پێغه‌مبه‌ره‌ى خوا (صلی الله علیه وسلم ) چى ئه‌فه‌رموێت « من حلف بغير الله فقد أشرك ».أخرجه أحمد والترمذي والحاكم .واته هه‌ركه‌سێك سوێند به‌غه‌يرى خوا ( ئيتر هه‌ركه‌سێك يان هه‌ر شتێك بێت) بخوات ئه‌وا هاوبه‌شى بۆخوا بڕيارداوه..
«2».جنێودان ، قسه‌ى ناشيرين ، ده‌م پيسى ، به‌خه‌ڵك ڕابواردن……هتد…پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم ) ئه‌فه‌رموێت «ليس المؤمن بالطعان ولا اللعان ولا الفاحش ولا البذى». الأدب المفرد – (ج 1 / ص 116) واته بڕوادار تانه‌ده‌ر نييه ، له‌عنه‌تكه‌ر نييه ، قسه‌ى ناشيرين ناكات ، وه ده‌م پيس نييه…..جنێودان و قسه‌ى ناشيرين و ده‌م پيسى سيفاتى كه‌سى بێ ده‌سه‌ڵات و لاوازن..نه‌ك بڕوادارى ژير و له‌خواترس..
«3».ووتنى كوفر و كوفركردن ..ئه‌مه هه‌ر به‌ناوه‌كه‌يدا دياره كوفره و مرۆڤ له‌دينى ئيسلام ده‌رده‌كات و بێ باوه‌ڕ ده‌بێت پێى…بۆنمونه كوفركردن وجنێودان به‌خوا ..به قورئان .. به نوێژكردن …به‌ڕۆژوو .. به..هه‌ر سونه‌تێكى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) …به….ياخود گاڵته‌كردن وڕابواردن به خوا…به قورئان …به واجباته‌كان…به پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) …به …هه‌موو ئه‌مانه مرۆڤ له‌دينى ئيسلام ده‌رده‌كه‌ن و به‌موسڵمان ناژمێردرێت….
«4».ووتنى هه‌ندێك بيدعه‌و شتى داهێنراو له‌ديندا كه تياياندا هه‌يه يان هاوبه‌ش بڕياردانه، يان تاوانێكى گه‌وره‌يه، يان هه‌ر داهێنراوێكه و له‌دواى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) و هاوه‌ڵانى دروست بووه…كه‌واته ورياى شتى داهێنراوبه له‌ديندا چونكه شيرينترينه‌كه‌يان زۆر تاڵه… چه‌ندين تاوانى تر‌ى گه‌وره‌ى وه‌ك غه‌يبه‌ت كردن ،بوهتان كردن ، درۆكردن….چه‌ندانى تريش… په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رموێت [دوومه‌لائيكه كردوه‌كانتان ئه‌پارێزن..دوو ڕێزدارن كرده‌وه و گوفتاره‌كانتان ئه‌نوسن] الانفطار: 9-11.
ئاماده‌کردنی ئه‌ندازيار : ناودار صابير
1,014 total views, 1 views today