هه‌ینی , 29 ئازار 2024
وته زێڕینه كان

 

مەزھەبی حەنەفی

ئاماده‌كردنی: ماڵپه‌ری ئیسلام كورد

مەزهەبی حەنەفی یەکێکە لەسەرمەزهەبەکانی سوننە و ئەگەڕێتەوە بۆ پێشەوا ئەبووحەنیفە نوعمان کە ساڵی ٨٠ک تا ١٥٠ک ژیاوە.

ئیمام ئەبووحەنیفە لە شوێنکەوتووی شوێنکەوتووەکانە و پێشەوای ئەهلی ڕا و فیقهی عێراقە، زانستی وەرگرتووە لە حەماددی کوڕی ئەبو سولەیمان و کە ئەویش لە ئیبراهیم نوخەعی وەرگرتووە و ئەویش لە عەبدوڵڵای کوڕی مەسعوودی وەرگرتووە کە یەکێک بووە لە هاوەڵەکانی پێغەمبەری ئیسلام، و لە مەزهەبەکەیدا پشتی بەستووە بە قورئانی پیرۆز و سوننەت و کۆبوون (ئیجماع) و قیاس و ووتەی هاوەڵەکان و شەرع، و لە زانستی بیروباوەڕدا کتێبی فیقهی گەورەی هەیە.


 

ناوچەکانی بڵاوبوونەوە

مەزهەبی حەنەفی بڵاوبوویەوە لەو کاتەی ئەبوویوسف پایەی قازی دەوڵەتی عەبباسی وەرگرت و حەنەفی مەزهەبی فەڕمی بوو لە دەوڵەتی سەلجوقی و دەولەتی غەزنەوی وئیمپڕاتۆری عوسمانیدا، و ئێستا بڵاوە لە زۆربەی شوێنە ئیسلامیەکاندا لەوانە؛

لە بەلقان و قەوقاز و میسر و ئەفغانستان و تورکستان لە ڕۆژهەڵاتەوە بڵاوبۆتەوە و لە ڕۆژئاواوە لە پاکستان و بەنگلادیش و باکووری هیندستان و زۆربەی عێراق و تورکیا و سووریاو زۆربەی موسڵمانەکانی یەکێتی ڕووسی و چین.


 

بنەمای مەزهەبەکەی

مەزهەبی ئەبووحەنیفە پێکهات لە کووفە، و بنەماکان یان ئوسوڵەکانی مەزهەبەکە لەسەر دەستی خودی ئەبووحەنیفەدا بوو، وەک خۆی لە یەکێک لە ووتەکانیدا ئاماژەی پێکرد بنەماکانی بریتیین لە؛

  • قورئانی پیرۆز
  • سوننەت و فەرموودەکانی پێغەمبەر
  • قسە و کرداری هاوەڵەکانی پێغەمبەر محەمەد
  • ئیجتیهادکردن

و لەم ئەم بنەمای یاسادانانەدا ئەبووحەنیفە جیاوازی نیە لەگەڵ پێشەواکانی تردا، هەموویان ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ قورئان و سوننەت بۆ پایانکردنی حوکمەکان لێیان، بەڵام ئەبووحەنیفە جیادەکرێتەوە بە پەیڕەوێکی سەربەخۆ لە ئیجتیهادکردندا، و ڕێگەیەکی تایبەت لە دەرهێنانی ئەو حوکمانەی ناوەستن لەسەر ڕوونی دەقەکان، بەڵکو ڕۆئەچێتە ناو ئەو مانایانەی ئاماژەی پێ دەکات و قوڵ دەبێتەوە لە مەبەست و ئامانجەکانیدا.

ناوبانگی ئەبووحەنیفە بە ڕا و زۆری قیاسەکانی ئەوە ناگەیەنێت کە گوێی نەدابێت بە فەرموودە و ئەسەرەکان، یان کەم بەکاری هێنابن، بەڵکو مەرجی توندی هەبوو لە قبوڵکردنی فەرموودەکاندا، زۆر لێکۆڵینەوەی ئەکرد و دڵنیایی ئەکردەوە لەسەر ڕاستی هاتنی ئەو فەرموودە لە پێغەمبەر محەمەدەوە (د.خ)، ئەمەش لەبەر ئەوەی لە کووفەدا بوو و کووفەش مەڵبەندی دروستبوونی ئاژاوە و دەستە جیاوازەکان بووە هەر ئەم توندییەشی لە وەرگرتنی فەرموودەکاندا وایکردووە کە تەفسیرێکی فراوان بکا بۆ ئەوانەی کە ڕاستن، و پێوانەیەکی زیاتریان بۆ بەکاربهێنێت تا بتوانێت زۆربەی کێشەکانی پێ چارەسەر بکات.

ئیجتیهادی ئەبووحەنیفە تەنها لەسەر ئەو بابەتانە نەوەستاوە کە ڕوویانداوە یان ئاڕاستەی ئەکران، بەڵکو ئەو بابەتانەی دادەنا کە هێشتا ڕوویان نەدابوو حوکمەکانی ڕوون ئەکردنەوە، و ئەڵێن ئەبوو حەنیفە یەکەم کەس بووە کە ئەم جۆرە فیقهەی بەکارهێناوە.


 

نوسینەوەی مەزهەب

کتێبەکانی محەمەد حەسەن شیبانیمان بە تەواوی بۆ ماوەتەوە، کە زاناکان ناویان ناوە (ظاهر الروایة) ئەمیش کتێبەکانی المبسوط والزیادات ئەگرێتەوە لەگەڵ جامعی گەورە و بچوک و سیری گەورە و بچوك، و لە فێرخوازەکانیەوە گێردراوەتەوە بە دڵنیایی.

ئەبووفەزڵ مروزی ئەو کتێبەی کۆکردوو و دووبارەبووەکانی لێ لابرد لە ژێر ناوی (کافی)، پاشان سەرخەسی هەستاوە بە ڕوونکردنەوەی، لە کتێبەکەی (المبسوط)دا کە لە سی بەشدا چاپ کراوە و بە یەکێک لە گرنگترین کتێبە حەنەفییەکان دادەنرێت، لە گواستنەوەی پێشەواکانی مەزهەبەکە و لە خۆگرتنی پرسیار و بەڵگە و ڕووەکانی قیاس تیایدا.


 

گرنگترین دانراوەکان

لە گرنگترین دانراوەحەنەفیەکان (فیقهی گەورە و موسنەدی فەرموودە و کتێبی زانا و فێرخوازن)ن، هەروەها لە گرنگترین کتێبەکانی مەزهەبی حەنەفی جامعی گەورە و بچوک و سیری گەورە و بچوکن، هەروەها ئەم دانراوانەی خوارەوە؛

  • المبسوط – شەمسەدین سەرخەسی.
  • بدائع الصنائع فی ترتیب الشرائع – کاسانی.
  • الهدایة – مەرغینانی.
  • رد المحتار على الدر المختار – حاشیە کوڕی عابدین
  • عقود الجواهر المنیفة فی أدلة مذهب أبو حنیفة.
  • الاختیار فی تعلیل المختار – مووسڵی
  • اللباب فی شرح الكتاب – قەدوری
  • فتح القدیر – ئیبن همام
  • مجمع الأنهر فی شرح ملتقى الأبحر.

زانایانی مەزهەبی حەنەفی

  • ئیمام ئەبوویوسف (یەعقووب کوڕی ئیبراهیم)
  • ئیمام محەمەد کوڕی حەسەن شیبانی
  • ئەبوو هەزیل (زەفر کوڕی هەزیل)
  • حەسەن کوڕی زیاد لوئلوئی.
  • ئیمامی ئیبنولموبارەک
  • ئیمامی وەکیعی کوڕی جەڕاح


سەرچاوەکان

  • الاجتهاد فی الشریعة الإسلامیة. د. حسن أحمد مرعی.
  • المذاهب الفقهیة للدكتور محمد فوزی فیض الله.
  • أبو حنیفة للشیخ محمد أبو زهرة.
  • تاریخ الفقه للأستاذ محمد علی السایس.

480 total views, 1 views today

About mamostamahde

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>

Facebook

Free Web Hosting