دروستبوون و پێشکەوتن
مەزهەبی مالیکی دامەزرا لەسەر دەستی مالیکی کوڕی ئەنەس، لە سەرەتاکانی سەدەی دووی کۆچیی، و پێش کەوت لەسەر دەستی فێرخوازەکانی لە دوای خۆی.
شان و شکۆی بەرز بوویەوە، و بنکەی مەزهەبی مالیکی فراوان بوو لە حیجاز و مەدینە و زۆر بەخێرایی بڵاوبوویەوە لە باکووری ئەفریقا. لە ساڵی ٢٣٧ک قازی میسر هاوەڵەکانیشافعی و ئەبووحەنیفەی کردە دەرەوە لە مزگەوت، و تەنها هاوەڵەکانی مالیک مانەوە، و قازی حارس کوڕی سکیین ڕۆلێکی بەرچاوی هەبوو لە بڵاوبوونەوەی مەزهەبی مالیکی لە میسر.
دەوڵەتی موڕابیتەکان لە مەغریب لەسەر مەزهەبی مالیکی ئەڕۆیشتن، و کتێبیان لەسەر ڕاکانی بڵاو ئەکردەوە، مەزهەبەکە فراوان بوو و بنکەی داکووتا، ئیبن حەزم وتوویەتی؛ (دوو مەزهەب بە دەسەڵات و سەرکردایەنی بڵاوبوونەوە لە سەرەتای دەست پێکردنیاندا، ئەوانیش مەزهەبی حەنەفی بوو لە ڕۆژهەڵات و مەزهەبی مالیکی بوو لە ئەندەلوس).
بنەماکانی مەزهەبی مالیکی
ئیمام مالیک بە ئاڕاستەی زاناکانی مەدینەدا ڕۆیشت لە دانانی ئەو بنمایانەی ئیجتیهادی لەسەر بنیاتنا، و پاشان کردنی بە بنەما بۆ مەزهەبەکەی، و ئەو بەڵگانەی زاناکانی مەدینە پشتیان پێ ئەبەست هەر ئەو بەڵگانە بوون کە سوننە پشتیان ئەبەستێت، ئەوانیش؛ قورئان و سوننەت و ئیجماع و قیاس بوون، بەڵام لەوانی تر جیاوازبوون لە پشت بەستنیان بە فەرموودە و مەرجەکانی قبوڵکردنی و ئیشکردن پێی، پاشان ئەڕۆیشتن بەرەو قیاس، و مەزهەبی مالیکی جیادەکرێتەوە بەوەی پشتی بە ئیشەکانی خەڵکی مەدینە ئەبەست؛
- بنەما گواستراوەکان (الأصول النقلیة)؛ ئەمەش قورئان و سوننەت و کۆبوونی زانایان ئەگرێتەوە.
- بنەما عەقڵانیەکان (الأصول العقلیة)؛ ئەمەش ئیجتیهادکردن ئەگرێتەوە.
- تێروانینی مەبەستدار بۆ مەزهەبی مالیکی
ئیمام مالیک لە پایانکردنی فیقهدا پەیڕەوێکی هەبوو نەینووسیوەتەوە وەک ئەوەی هەندێک لە پەیڕەوەکانی نووسیوەتەوە لە گێڕانەوەدا، لە ئیجتیهاد و پایانکردنەکانیدا گەڕاوەتەوە بۆ سوننەت و ووتەی هاوەڵەکان و شوێنکەوتووان و ڕا و ئیجتیهاد و پاشان ئیشی خەڵکی مەدینە.
زاناکانی مەزهەبی مالیکی وەک زاناکانی مەزهەبی حەنەفی چوونەتە لقەکانەوە و ئەوەی بۆ ئوسوڵ بووە لێیان دەرهێناوە و ئەو ئوسوڵانەیان نوسیووەتەوە وەک بنەماکانی مەزهەبی مالیکی.
و وردترین ئامار بۆ بنەماکانی مەزهەبی مالیکی ئەوەیە کە قرافی لە کتێبەکەیدا ئاماژەی پێداوە، ئەوانیش ئەمانە؛ قورئان و سوننەت و ئیجماع (کۆبوون)ی خەڵکی مەدینە و قیاس و ووتەی هاوەڵەکان و عادات و تەقالید و ئیشەکانی خەلکی مەدینە.
دیارترین کەسایەتییەکان
- مالیکی کوڕی ئەنەس
- عەبدول ڕەحمان کوڕی قاسم
- عەبدوڵڵا کوڕی وەهب
- ئەشهەب کوڕی عەبدول عەزیز کوڕی داوود میسری
- عەبدوڵڵا کوڕی عەبدول حەکەم میسری
- ئەسەد کوڕی فورات
- قازی عەیاز
- ئەبووبەکر کوڕی عەرەبی
- ئەبووەلید باجی
- عەبدول مەلیک کوڕی عەبدول عەزیز ماجشون
بڵاوبوونەوە
مەزهەبی مالیکی زۆر بە فراوانی لە حیجاز بڵاوبوویەوە لەبەر ئەوەی شوێنی مالیکی کوڕی ئەنەس خۆی بوو، هەروەها مەزهەبی مالیکی لە ئەندەلوس بڵاوبووبوویەوە.
لە بەغدا بڵاوبوویەوە بەهۆی پاڵپشتی کردنی دەسەڵاتی عەبباسیەوە بۆی، و لە بەسڕە دەرکەوت پێنج سەدە دوای بڵاوبوونەوەی لە حیجازدا.
لە وڵاتی فارس دەرکەوت و لاواز بوو لە سەردەمی دەوڵەتی سەفەویدا
مەزهەبی مالیکی بە زۆرینە دادەنرێت لە مەغریب و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و بەحرەین و قەتەر و کووەیت و سوودان و میسر، و بەشی ڕۆژهەڵاتی عەرەبستانی سەعوودی و ناوەند و ڕۆژئاوای ئەفریقا و ژمارەی شوێنکەوتووانی ئەگاتە زیانر لە ١٥٠ ملیۆن کەس لە جیهاندا.
سەرچاوەکان
- ترتیب المدارك، قازی عەیاز
- شرح تنقیح الفصول، قەڕافی
- إحكام الفصول فی أحكام الأصول، ئەبووەلید باجی
- ترتیب المدارك
- شرح حدود ابن عرفة، ڕساع
- الجواهر الثمینة فی بیان أدلة عالم المدینة، حەسەن مشات
- ئیبن عەبدول بەڕ یوسف کوڕی عەبدوڵڵا مزی قورتوبی، الانتقاء
- ئین قتیبە دنیوری، عەبدوڵڵا کوڕی موسلیم، الامامة والسیاسة
- سیووتی، تزین المسالك.
- ئەمین، شەریف یەحیا، معجم الفرق الإسلامیة
11 . ئەحمەد ئەمین، ضحى الإسلام
614 total views, 1 views today