إِنَّ الْحَمْدَ لِلَّهِ نَحْمَدُهُ وَنَسْتَعِينُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوذُ بِاللَّهِ مِنْ شُرُورِ أَنْفُسِنَا وَسَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا مَنْ يَهْدِهِ اللَّهُ فَلاَ مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلاَ هَادِىَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ. أَمَّا بَعْدُ …
باوه‌ڕدارى خۆشه‌ويست: يه‌كێك له‌و نه‌خۆشييه ترسناكانه‌ى كه بڵاو بووه‌ته‌وه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا، بريتيه له غه‌يبه‌ت، بۆيه ده‌بينين غه‌يبه‌ت واى لێ هاتووه بووه به ميوه‌ى ناو كۆڕ‌و كۆمه‌ڵ و دانيشتنه‌كان، وه ئه‌وانه جۆره كه‌سانێكن كه گۆشتى خه‌ڵكيان خواردووه (غه‌يبه‌تيان) كردووه‌و باسى عه‌يب و ناموسى خه‌ڵكيان كردووه.
وه غه‌يبه‌ت به زمان ده‌كرێت، وه هه‌ندێ جاريش به ئيشاره‌ت و شتى تر، وه زمان: ئه‌و ئامێره گۆشتينه‌يه كه خواى گه‌وره به خشيويه‌تى به مرۆڤه‌كان، هه‌رچه‌نده كه ئامێرێكى قه‌باره بچووكه به‌ڕاستى به‌شێكى گه‌وره‌ى باوه‌ڕيشى له‌سه‌ر به‌نده، بۆيه منيش له‌به‌ر گه‌وره‌يى ئه‌و تاوان و ڕه‌فتاره ناشرينه به پێويستم زانى كه كورته باسێك بنووسم له‌سه‌ر سزا‌و مه‌ترسييه‌كانى غه‌يبه‌ت .
يه‌كه‌م: خواى گه‌وره (غه‌يبه‌ت) كردنى حه‌رام كردووه .
خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: ( وَلَا يَغْتَبْ بَعْضُكُمْ بَعْضًا أَيُحِبُّ أَحَدُكُمْ أَنْ يَأْكُلَ لَحْمَ أَخِيهِ مَيْتًا فَكَرِهْتُمُوهُ ) [الحجرات 12]. پێشه‌وا اِبْنُ كَثِير (ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت) له ته‌فسيرى ئه‌م ئايه‌ته‌دا فه‌رموويه‌تى: هه‌ڕه‌شه‌ى گه‌وره‌و توند ده‌رباره‌ى (غه‌يبه‌ت) كردن هاتووه، وه خواى گه‌وره غه‌يبه‌ت كردنى چوواندوه به خواردنى گۆشتى مردووه‌وه، كه ده‌فه‌رمووێت: ئايا موسوڵمانان هه‌ريه‌كێك له ئێوه ئاره‌زووى خواردنى گۆشتى براكه‌ى به مردوويى ده‌كات؟ كه بێگومان نه‌خێر، كه‌واته چۆن گۆشتى براكه‌تان به مردوويى پێناخورێت و به‌لاتانه‌وه ناخۆشه به‌هه‌مان شێوه به زيندوويى مه‌يخۆن ( غه‌يبه‌تى موسوڵمانان مه‌كه‌ن و ده‌ست درێژى مه‌كه‌نه سه‌ر كه‌سايه‌تی و ئابڕوو شه‌ره‌فيان، چونكه سزاى غه‌يبه‌ت كردن زۆر له خواردنى گۆشتى مردوو قورستره).
دووه‌م: پێغه‌مبه‌رى خوا « صلی الله علیه وسلم » حه‌رامى كردووه .
پێغه‌مبه‌رى خوا « صلی الله علیه وسلم » ده‌فه‌رمووێت:( إنَّ دِماءكُمْ، وَأمْوَالَكُمْ، وأعْرَاضَكُمْ، حَرَامٌ عَلَيْكُمْ ) .رواه البخاري [4406] ومسلم [3009] .واته: به‌ڕاستى خوێن و ماڵ و ناموستان – به ئازاردان و غه‌يبه‌ت و باس كردنى يه‌كترى – حه‌رامه له سه‌رتان .
سێيه‌م: غه‌يبه‌ت كردن هۆكاره بۆ توشبوون به سزا‌و ئازار دان له ناو گۆڕدا.
پێغه‌مبه‌رى خوا « صلی الله علیه وسلم » به‌لاى قه‌برێكدا تێپه‌ڕى و فه‌رمووى: خاوه‌نه‌كه‌ى سزاده‌درێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ( إِنَّ هَذَا كَانَ يَأْكُل لُحُوم النَّاس ثُمَّ دَعَا بِجَرِيدَةٍ رَطْبَة لَعَلَّهُ أَنْ يُخَفَّفَ عَنْهُ مَا دَامَتْ رَطْبَةً ) .صحيح الترغيب والترهيب – الألباني[2842] .واته: ئه‌مه كه‌سێك بووه كه گۆشتى خه‌ڵكى خواردوه ( غه‌يبه‌تى كردووه)، پاشان داواى نه‌مامێكى دارخورماى كردوو له‌سه‌ر قه‌بره‌كه دايناو فه‌رمووى: ئومێد وايه سزاى له‌سه‌ر سووك بكرێت، تاكو ئه‌م داره به سه‌وزى بمێنێته‌وه. له ڕيوايه‌تێكى تردا :
( أَمَّا أَحَدُهُمَا فَكَانَ يَغْتَاب النَّاس ) صحيح الأدب المفرد للإمام البخاري [568] . واته: يه‌كێكيان غه‌يبه‌تى خه‌ڵكى ده‌كرد و ئه‌وى تريان له پاشه ميز خۆى نه‌ده‌پاراست .
چواره‌م: غه‌يبه‌ت كردن له گوناهو تاوانه گه‌وره‌كانه.
پێغه‌مبه‌رى خوا « صلی الله علیه وسلم » ده‌فه‌رمووێت: ( إِنَّ مِنْ أَرْبَى الرِّبَا الاسْتِطَالَة فِي عِرْض الْمُسْلِمِ بِغَيْرِ حَقٍّ ) صحيح الجامع[2203]. واته: به‌ڕاستى يه‌كێك له گوناهو تاوانه گه‌وره‌و ناشرينه‌كان زمان درێژى و باسكردنى نامووس و شه‌ره‌فى موسڵمانه به ناڕه‌وا .
پێنجه‌م: غه‌يبه‌ت كه‌ران له ناو دۆزه‌خدا ده‌موچاوى خۆيان ده‌ڕنن به نينۆكى مس .
پێغه‌مبه‌رى خوا « صلی الله علیه وسلم » ده‌فه‌رمووێت: ( لَمَّا عَرَجَ بِى رَبِّى عَزَّ وَجَلَّ؛ مَرَرْتُ بِقَوْمٍ لَهُمْ أَظْفَارٌ مِنْ نُحَاسٍ يَخْمِشُونَ وُجُوهَهُمْ وَصُدُورَهُمْ، فَقُلْتُ: مَنْ هَؤُلاَءِ يَا جِبْرِيلُ؟ قَالَ: هَؤُلاَءِ الَّذِينَ يَأْكُلُونَ لُحُومَ النَّاسِ وَيَقَعُونَ فِى أَعْرَاضِهِمْ ) صحيح الجامع[5213].
واته: كاتێك خواى گه‌وره به‌رزى كردمه‌وه بۆ ئاسمان تێپه‌ڕيم به لاى كه‌سانێكدا نينۆكه‌كانيان له مس بوو، ده‌م و چاو و سنگى خۆيانيان پێ ده‌ڕنييه‌وه‌و بريندار ده‌كرد، منيش وتم: ئه‌ى جبريل «علیه السلام»: ئه‌مانه كێن؟ فه‌رمووى: ئه‌وانه كه‌سانێكن گۆشتى خه‌ڵكى ده‌خۆن و غه‌يبه‌تيان ده‌كه‌ن، وه كه‌سايه‌تيان له‌كه‌دار ده‌كه‌ن.
شه‌شه‌م: هه‌ركه‌سێك غه‌يبه‌تى موسڵمانان بكات خواى گه‌وره عه‌يب و كه‌م و كوڕيه‌كانى هه‌ڵده‌ماڵێت .
پێغه‌مبه‌رى خوا « صلی الله علیه وسلم » ده‌فه‌رمووێت: ( لاَ تَغْتَابُوا الْمُسْلِمِينَ، وَلاَ تَتَّبِعُوا عَوْرَاتِهِمْ، فَإِنَّهُ مَنْ يَتَّبِعْ عَوْرَةَ أَخِيهِ يَتَّبِعِ اللَّهُ عَوْرَتَهُ، حَتَّى يَفْضَحَهُ فِى بَيْتِهِ )صحيح الجامع[7984].
واته: غه‌يبه‌تى موسوڵمانان مه‌كه‌ن، وه شوێن ناموس و كه‌م و كوڕيه‌كانيان مه‌كه‌ون، چونكه هه‌ركه‌سێك به دواى عه‌يب و كه‌م و كوڕى براكه‌يدا بگه ڕێت، ئه‌وا خواى گه‌وره عه‌يب و كه‌م و كوڕيه‌كانى هه‌ڵده‌ماڵێنێت، تاكو ڕيسوا ده‌بێت ئه‌گه‌ر له ماڵه‌كه‌ى خۆيشيدابێت .
حه‌وته‌م: غه‌يبه‌ت كاره خێر‌و چاكه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه.
پێغه‌مبه‌رى خوا « صلی الله علیه وسلم » ده‌فه‌رمووێت: (أَتَدْرُونَ مَا الْمُفْلِسُ؟ قَالُوا: الْمُفْلِسُ فَينَا مَنْ لاَ دَرْهَمَ لَهُ وَلاَ مَتَاعَ، فَقَالَ: إِنَّ الْمُفْلِسَ مِنْ أُمَّتِي، يَأْتِي يَوْمَ الْقِيَامَةِ بِصَلاَةٍ وَصِيَامٍ وَزَكَاةٍ، وَيَأْتِي قَدْ شَتَمَ هَذَا، وَقَذَفَ هَذَا، وَأَكَلَ مَالَ هَذَا، وَسَفَكَ دَمَ هَذَا، وَضَرَبَ هَذَا، فَيُعْطَى هَذَا مِنْ حَسَنَاتِهِ، وَهَذَا مِنْ حَسَنَاتِهِ، فَإِنْ فَنِيَتْ حَسَنَاتُهُ قَبْلَ أَنْ يُقْضَى مَا عَلَيْهِ أُخِذَ مِنْ خَطَايَاهُمْ فَطُرِحَتْ عَلَيْهِ، ثُمَّ طُرِحَ فِي النَّارِ). رواه مسلم [ 2581 ] .
واته: ئايا ده‌زانن موفليس كێيه؟ ئه‌وانيش وتيان: موفليس ئه‌و كه‌سه‌يه كه نه پاره‌ى هه‌يه‌و نه‌ماڵيش، فه‌رمووى: به‌ڕاستى موفليس له ئوممه‌تى مندا ئه‌وه‌يه كه له دونيادا نوێژى كردووه‌و به‌ڕۆژوو بووه‌و زه‌كاتيان داوه، به‌ڵام قسه‌ى ناشرينى به ئه‌و وتووه‌و بوختانى بۆ ئه‌م هه‌ڵبه‌ستوه‌و، خوێنى ئه‌وى ڕشتووه‌و له‌وى داوه، بۆيه له ڕۆژى دوايدا له چاكه‌كانى هه‌ڵده‌گيرێت و ده‌درێت به‌و كه‌سه‌ى كه خراپه‌ى به‌رامبه‌ر كردووه، وه ئه‌گه‌ر له چاكه‌كانيشى ته‌واو بوو، ئه‌وا له تاوانى كه‌سى به‌رامبه‌رى هه‌ڵده‌گيرێت و ده‌درێت به‌سه‌ر ئه‌مدا، پاشان فڕێ ده‌درێته ناو ئاگرى دۆزه‌خه‌وه .
له كۆتاييدا پێغه‌مبه‌رى خوا «صلی الله علیه وسلم» فه‌رمووى: ئايا ده‌زانن غه‌يبه‌ت چييه؟ وتيان: خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى « صلی الله علیه وسلم » باشتر ده‌زانن، فه‌رمووى: غه‌يبه‌ت ئه‌وه‌يه كه‌باسى براكه‌ت بكه‌ى به‌وه‌ى كه پێى ناخۆشه.
وترا: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى كه من ده‌يڵێم له براكه‌مدا هه‌بوو؟ فه‌رموو: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى تێدا بوو، ئه‌وا غه‌يبه‌تت كردووه، وه ئه‌گه‌ر تێيدا نه‌بوو، ئه‌وا بوختانت بۆ كردووه .رواه مسلم[ 6758 ]
وَ الصَّلاة وَالسَّلامُ عَلَى نَبِيّنَا مُحَمَّد وَعَلَى آلهِ وَصَحْبهِ أَجمَعين.
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
2,948 total views, 1 views today