یه‌ك شه‌ممه‌ , 8 ئه‌یلول 2024
وته زێڕینه كان

 

ئایا گه‌وره‌ترین تاوان چیه‌

پێشه‌كى

الحمدلله وحده، والصلاة والسلام على من لانبي بعده  أمابعد.

له‌دواى سوپاس و ستايش بۆ خوداى گه‌وره‌، وه‌ درودو سه‌لام بۆ ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ى كه‌وا هيچ پێغه‌مبه‌رێكى له‌دوا نايه‌ت، موسڵمانى خۆشه‌ويست به‌ڕاستى گه‌وره‌ترين تاون ئه‌وه‌يه‌ كه‌ موسڵمان شه‌ريك بۆخواى گه‌وره‌ بريار بدات. خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: ( وَمَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدِ افْتَرَىٰ إِثْمًا عَظِيمًا) النساء: ٤٨  واته‌: هه‌ركه‌سێك شه‌ريك بۆخوا دابنێ ئه‌وا گوناح و بوهتان و درۆيه‌كى گه‌وره‌ى كردووه‌). وه‌ عبدالله كوڕى مسعود بۆمان ده‌گێرێته‌وه‌ ده‌فه‌رمووێت: (قلت يارسول الله(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)   أيّ ذنب أعظم.؟ قال: أن تجعل لله ندّا وهو خلقك) البخاري (6313) ومسلم(124. واته‌: پرسيارم كرد له‌پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  چ تاوانێك له‌هه‌مووتاوانه‌كان گه‌وره‌تره‌.؟ فه‌رمووى: ئه‌وه‌يه‌ هاوڵ وهاوشێوه‌و شه‌ريك بۆخوا دابنێى له‌كاتێكدا ته‌نها ئه‌و تۆى دروست كردووه‌) وه‌هاول بڕياردان ئه‌وه‌يه‌په‌رستنى يه‌كێكى تربكه‌ى له‌گه‌ل خوا يان جگه‌ له‌خواى په‌روه‌ردگار.  وه‌خواى گه‌وره‌ش ده‌فه‌رمووێت: ( وَمَنْ يَدْعُ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ لَا بُرْهَانَ لَهُ بِهِ فَإِنَّمَا حِسَابُهُ عِنْدَ رَبِّهِ  إِنَّهُ لَا يُفْلِحُ الْكَافِرُونَ ) المؤمنون: 117 .  واته‌: (هه‌ركه‌سيك له‌گه‌ل خواى گه‌وره‌ په‌رستراوێكى تريش بپه‌رستێ كه‌له‌ڕاستيشدا هيچ به‌ڵگه‌يه‌كى به‌ده‌سته‌وه‌ نيه‌ له‌سه‌ر ئه‌وكاره‌ى, به‌ڕاستى حيسابى ئه‌و كه‌سه‌ لاى په‌روه‌ردگاريه‌تى وه‌ سه‌ركه‌وتو نابن كافران) .

وه‌خواى گه‌وره‌ نه‌هى كردوه‌ له‌وه‌ى جگه‌ له‌و شتێكى تر بپه‌رسترێت, خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: (  وَاعْبُدُوا اللَّهَ وَلَا تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئًا  ) النساء: ٣٦   واته‌: (خواى گه‌وره‌ به‌ته‌نها بپه‌رستن وه‌هيچ شه‌ريكى بۆ بڕيار مه‌ده‌ن) وه‌ ده‌فه‌رمووێت: ( قُلْ إِنَّمَا أُمِرْتُ أَنْ أَعْبُدَ اللَّهَ وَلَا أُشْرِكَ بِهِ) الرعد: ٣٦ واته‌: (بڵێ ئه‌ى محمد (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  فه‌رمانم پێكراوه‌ كه‌به‌ته‌نها په‌رستن بۆالله بكه‌م وه‌ هيچ شه‌ريكى بۆبريار نه‌ده‌م). وه‌ ده‌فه‌رمووێت: ( قُلْ إِنَّمَا أَنَا بَشَرٌ مِثْلُكُمْ يُوحَىٰ إِلَيَّ أَنَّمَا إِلَٰهُكُمْ إِلَٰهٌ وَاحِدٌ ۖ فَمَنْ كَانَ يَرْجُو لِقَاءَ رَبِّهِ فَلْيَعْمَلْ عَمَلًا صَالِحًا وَلَا يُشْرِكْ بِعِبَادَةِ رَبِّهِ أَحَدًا ) الكهف: ١١٠ . واته‌: (هه‌ركه‌سێك ئومێدى ئه‌وه‌ى هه‌يه‌ كه‌بگاته‌خواى په‌روه‌ردگار ئه‌وا باكرده‌وه‌ى چاكه‌بكات وله‌په‌رستنى په‌روه‌ردگاريدا كه‌س نه‌كات به‌شه‌ريكى.)

وه‌شه‌ريك بڕياردان بۆخواى گه‌وره‌ گه‌وره‌ترين سته‌مه‌, خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: ( وَإِذْ قَالَ لُقْمَانُ لِابْنِهِ وَهُوَ يَعِظُهُ يَا بُنَيَّ لَا تُشْرِكْ بِاللَّهِ ۖ إِنَّ الشِّرْكَ لَظُلْمٌ عَظِيمٌ) لقمان : 13 واته‌: (لوقمان ووتى به‌كوڕه‌كه‌ى له‌كاتێكدا ئامۆژگارى ده‌كرد,ئه‌ى رۆڵه‌ى شيرينم هيچ شه‌ريك بۆپه‌روه‌ردگار ئه‌نجام مه‌ده‌ چونكه‌ شيرك سته‌مێكى زۆر گه‌وره‌يه‌). وه‌كه‌سى موشريك كه‌سێكى سته‌مكاره‌ چونكه‌ خواى گه‌وره‌ دروستى كردوه‌ به‌ڵام ئه‌و په‌رستن بۆغه‌يرى خوا ده‌كات, خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت:  ( أَيُشْرِكُونَ مَا لَا يَخْلُقُ شَيْئًا وَهُمْ يُخْلَقُونَ وَلَا يَسْتَطِيعُونَ لَهُمْ نَصْرًا وَلَا أَنْفُسَهُمْ يَنْصُرُونَ  ) الأعراف: ١٩١ – ١٩٢   . واته‌:(ئه‌وانه‌ ده‌كه‌نه‌شه‌ريكى خوا كه‌هيچيان دروست نه‌كردوه‌ به‌لكو خۆيان دروست كراون نه‌تواناى سه‌رخستنيان بۆئه‌وان هه‌يه‌ وه‌نه‌ده‌توانن خۆشيان سه‌ربخه‌ن)

سزاى هاوبه‌ش بڕيارده‌ر

سزاى يه‌كه‌م: خواى گه‌وره‌ ڕۆژو نوێژو حه‌ج و زه‌كات و وه‌گشت كاره‌ چاكه‌كانى ترى وه‌رناگرێت هه‌تا ته‌وبه‌نه‌كات و نه‌گه‌رێته‌وه‌ لاى خوداى په‌روه‌ردگار, خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: ( وَلَوْ أَشْرَكُوا لَحَبِطَ عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ ) الأنعام: ٨٨    واته‌: (ئه‌گه‌ر هاتوو هاوبه‌ش بڕياربده‌ن ئه‌وا هه‌موو كرده‌وه‌ چاكه‌كانيان هه‌ڵده‌وه‌شێنينه‌وه‌). وه‌په‌روه‌ردگارده‌فه‌رمووێت: ( وَلَقَدْ أُوحِيَ إِلَيْكَ وَإِلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكَ لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ) الزمر: ٦٥  واته‌: ( وه‌حيمان بۆتۆ دابه‌زاندوه‌ ئه‌ى محمد (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  وه‌بۆئه‌وانه‌ى پێش تۆش ئه‌گه‌ر هاتوو شه‌ريك بۆخوا بڕيار بده‌ى ئه‌وا كرده‌وه‌كانت هه‌ڵده‌وه‌شێنينه‌وه‌، وه‌ له‌  زه‌ره‌رمه‌ندان ده‌بى ).

سزاى دووه‌م: خواى گه‌وره‌ له‌كه‌سى هاوبه‌ش بڕيارده‌ر خۆش نابێت ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ى نه‌كرد ومرد له‌سه‌ر شيرك، ئه‌گه‌ر رۆژو بگرێت ونوێژو حه‌ج بكات وه‌زه‌كاتيش بدات وه‌خۆشى به‌موسلمان بزانێت, خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: ( إِنَّ اللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَنْ يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ لِمَنْ يَشَاءُ ۚﮯ  ) النساء: ٤٨  واته‌:(خواى گه‌وره‌ له‌تاوانێك خۆش نابێ كه‌بريتى بێ له‌شه‌ريك بۆدانانی، به‌ڵام به‌ ويستى خۆى خۆش ده‌بێت له‌هه‌ر گوناهێكى ترجگه‌ له‌شيرك) . موسڵمانى خۆشه‌ويست هه‌موو تاوانێك بۆى هه‌يه‌ خواى گه‌وره‌ لێ ى خۆش بێت ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ى له‌سه‌رى مرد ته‌نها شيرك نه‌بێ چونكه‌ خواى گه‌وره‌ فه‌رمووێت: [وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ لِمَنْ يَشَاءُ], وه‌ئه‌بوذر (ڕه‌زای خوای لێبێت) بۆمان ده‌گێرێته‌وه‌ ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  فه‌رمووى: (عرض لي جبريل فقال : بشر أمتك بأنه من مات لا يشرك بالله شيئا دخل الجنة ، فقلت يا جبريل وإن سرق وإن زنى ؟ قال : نعم، قلت وإن سرق وإن زنى ؟ قال نعم ,قلت وإن سرق وإن زنى ؟ قال وإن شرب الخمر “) البخاري (6443) مسلم 2352) . واته‌: (بۆى خستمه‌ ڕوو جبريل (عليه‌ السلام) فه‌رمووى: موژده‌ بده‌ به‌ ئوممه‌ته‌كه‌ت هه‌ركه‌سێك بمرێت وه‌هيچ شه‌ريكى بۆخوا ئه‌نجام نه‌دابێ ئه‌وا ده‌چێته‌ به‌هه‌شت، گووتم ئه‌ى جبريل ئه‌گه‌ر دزی و زيناشى كردبێت؟ فه‌رمووى: به‌ڵێ، گووتم ئه‌گه‌ر دزی و زيناشى كردبێت؟  فه‌رمووى: به‌ڵێ، گووتم ئه‌گه‌ر دزی و زيناشى كردبێت؟  فه‌رمووى: به‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئاره‌قيشى خواردبێته‌وه‌.) —به‌ڵام ئه‌مه‌ماناى ئه‌وه‌ ناگه‌ێنێت كه‌وا ئێمه‌ ئه‌م تاوانانه‌ به‌بچوك بزانين ,چونكه‌ به‌ڕاستى ئه‌مانه‌ تاوانی گه‌وره‌ن—.

سزاى سێيه‌م: خواى گه‌وره‌ ده‌يخاته‌ ناو دۆزه‌خ وه‌ موعامه‌له‌ى كافرانى له‌گه‌ل ده‌كات (واته‌ حيسابى كافرانى بۆده‌كرێت) ئه‌گه‌ر چى هه‌ر جۆره‌ كرده‌وه‌يه‌كى چاكيشى كردبێت  وه‌خۆشى به‌موسلمان زانى بێت,, خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: ( إِنَّهُ مَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّارُ ۖ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنْصَارٍ ) المائدة: ٧٢  واته‌: (هه‌ركه‌سێك شه‌ريك بۆخوا دابنێت ئه‌وا په‌روه‌ردگار به‌هه‌شتى لێ حه‌رام كردووه‌ ,شوێنى دۆزه‌خه‌, وه‌هيچ پشتيوانێكيان نيه‌ رزگاريان بكات له‌م حاله‌.) وه‌ عبدالله ى كوڕى مسعود (رضي الله عنه) بۆمان ده‌گێرێته‌و ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  فه‌رمووى: (من مات وهو يدعو من دون الله ندّا دخل النار) البخاري 4137 . واته‌: هه‌ركه‌سێك بمرێت له‌كاتێكدا كه‌شه‌ريكى بۆخوا دانابێت و هاوارى كردبێتێ وه‌لێ ى پاڕابێته‌وه‌ ئه‌وا ده‌چێته‌ ناو دۆزه‌خ). وه‌ جابر(رضي الله عنه) بۆمان ده‌گێرێته‌و ده‌فه‌رمووێت: گوێم له‌پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  بوو فه‌رمووى: (من مات لايشرك به شيئا دخل الجنة ومن مات يشرك به شيئادخل النار) مسلم 279 واته‌: (هه‌ركه‌سێك بگاته‌لاى خواى گه‌وره‌ به‌هيچ شێوه‌يه‌ك هاوبه‌شى بۆئه‌نجام نه‌دابێت ئه‌وا ده‌چێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌،وه‌هه‌ركه‌سێكيش بگاته‌لاى خواى گه‌وره‌ وه‌ هاوبه‌شى بۆئه‌نجام بدات ئه‌وا ده‌چێته‌ دۆزه‌خ.)

سزاى چواره‌م: كه‌سى هاوبه‌ش بريارده‌ر شه‌فاعه‌تى شه‌فاعه‌تكاران سودى پێ ناگه‌ينێت, خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: ( فَمَا تَنْفَعُهُمْ شَفَاعَةُ الشَّافِعِينَ) المدثر: ٤٨ واته‌: (ئه‌و كه‌سانه‌ى هاوبه‌ش بڕيار ئه‌ده‌ن ئه‌وا شه‌فاعه‌تى شه‌فاعه‌تكاران سووديان پێ ناگه‌ينن) أبوهريره‌ (رضي الله عنه) بۆمان ده‌گێرێته‌و ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  فه‌رمووى: ( لكل نبي دعوة مستجابة فتعجل كل نبي دعوته وإني اختبأت دعوتي شفاعة لأمتي يوم القيامة فهي نائلة إن شاء الله من مات من أمتي لا يشرك بالله شيئا) (مسلم 296) واته‌: (هه‌موو پێغه‌مبه‌رێك دوعايه‌كى وه‌رگيراوى هه‌يه‌ وه‌ پێغه‌مبه‌ره‌كان هه‌موويان دوعاكه‌يان كرد له‌دونيا، به‌ڵام من دوعا وه‌رگيراوه‌كه‌م هه‌ڵگرتووه‌ بۆتكاو شه‌فاعه‌ت كردن له‌ ڕۆژى قيامه‌تدا بۆئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌وا له‌ئوممه‌ته‌كه‌م ده‌مرن وهيچ شيرك ئه‌نجام ناده‌ن بۆخواى گه‌وره‌). بۆى هه‌يه‌ هه‌ندێ جار موسڵمان بكه‌وێته‌ ناوشيرك به‌هۆى نه‌زانينى كرده‌وه‌ى موشريكه‌كان.— يان دور كه‌وتنه‌وه‌ له‌زانستى قورئان وسوننه‌ت وه‌خۆخه‌ريك كردن به‌هه‌ندێ زانستى ترى بێ مانا وه‌كو(علم الكلام)و جگه‌له‌مه‌ش—

وه‌شيرك چه‌ند ديمه‌ن وشێوه‌ى هه‌يه‌ خواى گه‌وره‌ بۆ ئێمه‌ى ڕوون كردۆته‌وه‌، كه‌ بريتين له‌ مانه‌ى خواره‌وه‌:

شێوه‌ى يه‌كه‌م: په‌رستنى فريشته‌كان و پێغه‌مبه‌ران (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  له‌گه‌ل خواى گه‌وره‌ يان جگه‌ له‌خواى گه‌وره‌,جاهه‌ركه‌سێك بيان په‌رستێ ئه‌وا كافر ده‌بێ وه‌شيركى بۆخواى گه‌وره‌ ئه‌نجامداوه‌, خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: ( وَلَا يَأْمُرَكُمْ أَنْ تَتَّخِذُوا الْمَلَائِكَةَ وَالنَّبِيِّينَ أَرْبَابًا ۗ أَيَأْمُرُكُمْ بِالْكُفْرِ بَعْدَ إِذْ أَنْتُمْ مُسْلِمُونَ  ) آل عمران: ٨٠ واته‌: (هيچ پێغه‌مبه‌ريك ـ فرمانى ئه‌وه‌تان پێ ناكه‌ت كه‌ فريشته‌كان و پێغه‌مبه‌ران بكه‌ن به‌په‌روه‌ردگار,ئايه‌ فرمانى كوفرو بێ باوه‌ڕيتان پێ ده‌كات دواى ئه‌وه‌ى ئێوه‌ موسلمان بوون.)

شێوه‌ى دووه‌م: په‌رستنى أولياو پياوچاكان له‌گه‌ل خواى گه‌وره‌ يان جگه‌ له‌خوا, جاهه‌ركه‌سێك په‌رستنيان. — په‌رستن وه‌كو:  سووجده‌ بۆبردن يان هاواركردن يان حه‌يوان سه‌ربڕين يان بشت پێ به‌ستن…هتد, جا هه‌ر په‌رستنێك بێت —  بۆبكات ئه‌وا شيركى بۆپه‌روه‌ردگار ئه‌نجامداوه‌, خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: ( اتَّخَذُوا أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَانَهُمْ أَرْبَابًا مِنْ دُونِ اللَّهِ وَالْمَسِيحَ ابْنَ مَرْيَمَ وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا إِلَٰهًا وَاحِدًا ۖ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۚ سُبْحَانَهُ عَمَّا يُشْرِكُونَ ) التوبة: ٣١.واته‌: (جوله‌كه‌و گاوره‌كان زاناو خوا په‌رسته‌كانيان كردبوو به‌ په‌روه‌ردگار,به‌وه‌ى كه‌ به‌پێچه‌وانه‌ى شه‌رعى خوا حه‌ڵاڵ و حه‌راميان لێ وه‌رده‌گرتن, وه‌هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر عيساشيان (عليه‌ السلام) كردبوو به‌په‌رستراوو,په‌رستنيان بۆ ئه‌نجام ده‌دا ,له‌حاڵه‌تێكيشدا كه‌فه‌رمانيان  پێ نه‌كراوه‌ به‌وه‌ نه‌بێت كه‌ته‌نها يه‌ك په‌رستراو بپه‌رستن, كه‌هيچ په‌رستراوێكى حه‌ق نى يه‌ ته‌نهاخۆى نه‌بێت وه‌پاك وبه‌رزو دووره‌ له‌وانه‌ى كه‌ده‌يكه‌نه‌ هاوشێوه‌وشه‌ريكى ئه‌و.)

شێوه‌ى سێيه‌م: په‌رستنى دارو به‌رد له‌گه‌ل خواى گه‌وره‌ يان جگه‌ له‌ خواى گه‌وره‌.— بۆنمونه‌وه‌كو داريك هه‌بوو به‌ناوى دار بزمار له‌نزيك شارێك كه‌خه‌لكانێكى زۆر ده‌چونه‌سه‌رى وه‌ هه‌ركه‌سێك بۆشتێك ده‌چوه‌ سه‌ر ـ په‌نا به‌خوا!!!!!!— جاهه‌ركه‌سێك په‌رستنيان بۆبكه‌ن ئه‌وا شيركى بۆپه‌روه‌ردگار ئه‌نجامداوه‌, خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: ( أَفَرَأَيْتُمُ اللَّاتَ وَالْعُزَّىٰ   وَمَنَاةَ الثَّالِثَةَ الْأُخْرَىٰ ) النجم: ١٩ – ٢٠ واته‌( هه‌واڵم بده‌نێ ده‌رباره‌ى (اللات و عزى ) وه‌هه‌روه‌ها (منات) يش كه‌سێيه‌م په‌رستراويان بوو.)— ئه‌م سێيانه‌( اللات والعزى ومنات) سێ په‌رستراوى موشريكه‌كان بوون—

شێوه‌ى چواره‌م: په‌رستنى شه‌يتان, خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: ( أَلَمْ أَعْهَدْ إِلَيْكُمْ يَا بَنِي آدَمَ أَنْ لَا تَعْبُدُوا الشَّيْطَانَ ۖ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُبِينٌ وَأَنِ اعْبُدُونِي ۚ هَٰذَا صِرَاطٌ مُسْتَقِيمٌ وَلَقَدْ أَضَلَّ مِنْكُمْ جِبِلًّا كَثِيرًا ۖ أَفَلَمْ تَكُونُوا تَعْقِلُونَ) يس: ٦٠ – ٦٢ .واته‌( ئه‌ى نه‌وه‌ى ئاده‌م مه‌گه‌ر پێم ڕانه‌گه‌ياندن كه‌شه‌يتان نه‌په‌رستن،چونكه‌ ئه‌و به‌راستى دوژمنى ئاشكراتانه‌،به‌ڵكو ته‌نها من بپه‌رستن كه‌هه‌ر ئه‌مه‌يه‌ ڕێگه‌و ڕێبازى ڕاست ودروست، بێگومان شه‌يتان خه‌ڵكێكى زۆرى له‌ئێوه‌ گومڕا كرد,جائايه‌ ژيرو ئاقل نه‌بوون.) له‌ كۆتاييدا داواده‌كه‌م له‌ خوداى په‌روه‌ردگار هيدايه‌تمان بدات بۆ به‌ته‌نها خوداپه‌رستى، وه‌ به‌دورمان خات له‌ گشت جۆره‌ هاوه‌ڵ بڕياردانێك، وه‌ ئاخيرمان خێربكات ئامين.

وصلى الله على نبينا محمد وآله وصحبه أجمعين

کۆکردنه‌وه‌وئاماده‌کردنی : هاشم محمد سورچی —-پێداچوونه‌وه‌ی : مامۆستا هه‌ڵگۆرد مصطفی گه‌ڵاڵی 


909 total views, 1 views today

About mamostamahde

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>

Facebook

Free Web Hosting