دوو شه‌ممه‌ , 29 نیسان 2024
وته زێڕینه كان

 

سونەنی ئیبن ماجە

ئاماده‌كردنی: ماڵپه‌ری ئیسلام كورد

سونەنی ئیبن ماجە، بە عەرەبی سنن ابن ماجه، لە کتێبە ڕاستەکانی فەرموودەیە، خاوەنی کتێبەکە ئەبوعەبدوڵڵا محەمەد کوڕی یەزید کوڕی ماجەیە، و ناسراوە پێی، و نزیکەی چوار هەزار فەرموودە لە خۆدەگرێت.
 

 

كورته‌ی ژیاننامه‌ی ئیمامی ئیبن ماجە


ئاماده‌كردنی: ماڵپه‌ری ئیسلام كورد

ئەبوعەبدوڵڵا محەمەد کوڕی یەزید کوڕی ماجە ڕەبعی قەزوینی، یەکێکە لە زانا ناودارەکانی فەرموودە لای موسڵمانان، لە نێوان ساڵانی ٢٠٩ تا ٢٧٣ک.

کورتەی ژیانی

ئەبوعەبدوڵڵا محەمەد کوڕی یەزید کوڕی ماجە ڕەبعی قەزوینی لەدایکبووە لە ساڵی ٢٠٩ک لە قەزوین لە وڵاتی فارس، چەندین شوێن گەڕاوە بۆ وەرگرتنی زانست و چۆتەعێراق و خۆراسان و بەسڕە و کووفە و بەغدا و دیمەشق و مەککە و مەدینە و میسر و زۆر شوێن و شارستانیەتی تر. کۆچی دوایی کردووە لە مانگی ڕەمەزانی ساڵی ٢٧٣ک.

 

 

 


مامۆستا و خوێنکارەکانی

ئیبن ماجە گوێی گرتووە لە زۆر زانا و مامۆستای سەردەمی خۆی لەوانە، ئەبوبەکر کوڕی ئەبی شەیبە، و محەمەد کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی نومەیر، و هیشام کوڕی عەمار، و داوود کوڕی ڕەشید… و ئەوانی تر.

ژمارەیەکی ئێجگار زۆر زانستیان لە ئیبن ماجە وەرگرتووە لەوانە؛ محەمەد کوڕی عیسا ئەبهەری، و ئەبوعامر و ئەبولحەسەنی قەتتان، و سولەیمان کوڕی یەزید قەزوینی… و ئەوانی تر.

 


دەربارەی ووتراوە

ئیبن ماجە بە یەکێکە لە ئەستێرەکانی زانست و شەرعی سەردەمی خۆی، کە بە حافز بەناوبانگ بوو، وفەرموودەکانی پێغەمبەری لەبەربوو، و زانایان ستایشێکی زۆریان کردووە، لەوانە؛

  • حافز ئیبن کەسیر دەڵێت؛ ئیبن ماجە خاوەنی کتێبی سونەنە بەناوبانگەکەیە، کە بەڵگەیە لەسەر بەرفراوانیی زانینی ئەو و قوڵی فەرموودەناسی و و شوێن پێ هەڵگرتنەوەی سوننەت، لە بنج و لقەکانی ئاییندا.

ئیمام زەهەبی دەربارەی دەڵێت؛ ئیبن ماجە فەرموودەناسی هەموو ئەو وڵاتانەیە.

  • ئەبو یەعلا خەلیلی دەڵێت؛ ئیبن ماجە جێی متمانەیە، هەموو لەسەر زانست و لەخواترسی ئەو کۆکن، بە بەڵگە دەیهێننەوە، کە زانیاری لەسەر فەرموودەوانی زۆرە، حافزێکی گەورەیە.

سەرچاوەکان

  • شەش پێشەواکەی فەرموودە، نووسینی/ نەجمەددین فەرەج ئەحمەد
  • وێکی عەرەبی

887 total views, 1 views today

About mamostamahde

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>

Facebook

Free Web Hosting