پێنج شه‌ممه‌ , 25 نیسان 2024
وته زێڕینه كان

 

ژیانی پێغه‌مبه‌ری خوا

ئاماده‌كردنی: ماڵپه‌ری ئیسلام كورد

موعجیزەکانی

موسڵمانان هەموو لەو باوەڕەدان، کە گەورەترین موعجیزەی  پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) قورئانە، پاشان زۆربەیان موعجیزاتی تر ئەسەلمێنن کە لە کتێبەکانی فەرموودەدا هاتووە.

قورئان

بە پێی بیروباوەری موسڵمانان، قورئان موعجیزەی سەرەکی  پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  کە بە درێژایی سەردەمەکان کەس نەیتوانیووە هاوشێوەی ئەوە بهێنێت لەگەڵ ئەو تەحەدایەی لە قورئاندا هاتووە،﴿قُلْ لَئِنِ اجْتَمَعَتِ الْإِنْسُ وَالْجِنُّ عَلَى أَنْ یَأْتُوا بِمِثْلِ هَذَا الْقُرْآَنِ لَا یَأْتُونَ بِمِثْلِهِ وَلَوْ كَانَ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ ظَهِیرًا﴾ واتە؛ ئه‌ی محمد پێیان بڵێ: سوێند به خوا ئه‌گه‌ر هه‌موو ئاده‌میزادو په‌ریه‌کان کۆ ببنه‌وه‌و (هه‌وڵی به‌رده‌وام بده‌ن تا) قورئانێکی وه‌کو ئه‌مه دانێن و بیهێننه (مه‌یدان) ناتوانن کاری وابکه‌ن و ناتوانن له وێنه‌ی بهێنن، ئه‌گه‌ر چی هه‌موو لایه‌کیان ببنه پشتگیرو یارمه‌تیده‌ری یه‌کتر[١٥]. بە زۆری ئیعجازی قورئان لە ڕەوانبێژی و ڕوون بێژییەکەیاتی، و ئیعجازی زمانەوانی یەکەم و گرنگترین هۆکارەکانی ئیعجازی قورئانە، کە چەندیین ڕوو دەگرێتەوە، لەوانە باشی دانانەکەی و کۆبوونەوەی ووشە و ڕەوانبێژییەکانی، و ئەو وێنە ڕێکخستنە سەیر و شێوازە نامۆیەی کە جیاوازە لە شێوازی قسەکردنی عەرەب و پەیڕەوەکانی ڕێکخستن و داڕشتنی کە لە پێش و دوایدا هاوشێوەی نەبووە. لە ڕووەکانی تری ئیعجازەکەی ئەو هەواڵانەیە کە لە پەنهاندا هاتووە، و هەوألی سەدەکانی ڕابردوو و پێشینەکان، و لەم دواییانەدا بزوتنەوەیەک دروست بووە باوەڕیان بە ئیعجازی زانستی هەیە لە قورئاندا، و ئەو ئایەتانە ڕوون دەکاتەوە کە بیرۆکە زانستییەکانی ئاشکرا نەبوون تەنها دوای ماوەیەکی دوور و درێژ نەبێت لە دەرکەوتنی قورئان.

لەتکردنی مانگ

موسڵمانان کۆن لەسەر ئەوەی موعجیزەی لەتکردنی مانگ ڕوویداوە بۆ  پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  وەک یەکێک لە موعجیزە تاکەکان، ئەمەش لە پێش کۆچکردندا بووە بۆ مەدینە، عەبدوڵڵا کوری مەسعود ئەڵێت؛ مانگ بوو بە دوو لەتەوە لەسەردەمی پێغەمبەردا بە شێکی لەسەر شاخەکە و بەشێکی ئەولاتر، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  ووتی شایەت بن، هاوەڵ دانەرەکان ووتیان ئەمە جادووە. لەمەشدا ئایەتێکی قورئان هاتۆتە خوارەوە، ﴿اقْتَرَبَتِ السَّاعَةُ وَانشَقَّ الْقَمَرُ﴾ واتە؛ رۆژی قیامه‌ت نزیک بۆته‌وه و مانگیش له‌ت بوو[١٦] بەڵام زۆربەی مێژوونوسە ڕۆژئاواییەکان ئینکاری ئەم موعجیزەیە دەکەن.


 

دەربارەی جیهانی نادیار

لەو هەواڵانەی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) دەربارەی جیهانی نادیار هەیبوو، ڕۆژی غەزووی بەدر بوو، و هەواڵەکانی دەربارەی حەسەنی کوڕی عەلی کوڕی ئەبوتالیب بەوەی کە خوا ئاشتی پێ دەخاتە نێوان دوو کۆمەڵەی موسڵمانان، و هەواڵی دەربارەی ئەوەی فاتیمەی کچی یەکەم کەس دەبێت لە خیزانەکەی بە دواییدا وەفات دەکات، هەروەها هەواڵ و زانیاری دەربارەی چەندیین ڕووداوی تر داوە.


 

هاتنی ئاو لە نیوان پەنجەکانی

کتێبەکانی فەرموودە و ژیاننامە باسی ڕووداوی دەرچوونی ئاو دەکەن لە نێوان پەنجەکانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)وە و لە پێش ئەو بۆ هیچ کەسێک ڕووی نەداوە، و لە چەند جێگەیەکدا ئەمە دووبارە بۆتەوە، و تەنانەت زانایانی موسڵمانان ئەو ئاوە بە باشترین ئاو دەژمێرن.


 

قسەکردنی لەگەڵ گیانەوەر و بێ گیاندا

لە نموونەی ئەمەش بیستنی دەنگی تەسبیحی چەو بووە لە دەستییدا، و هەروەها سڵاو لێکردنی لەلایەن درەخت و بەردەوە پیش ئەوەی بنێردرێت بە پێغەمبەر، و رۆیشتنی درەخت بۆی، و ناڵەی قەدی ئەو درەختەی ووتاری لەسەر ئەدا کاتێک مینبەرەکەی بۆ دروستکرا، لە ئامێزی گرت و قسەی بۆ کرد، و لە موعجیزەکانی لەگەڵ گیانەوەراندا، بەسەرهاتی ئەو ووشترەیە کە سکاڵای کرد لە زۆری ئیش و کەمی ئالەف، هەروەها چەندین ڕووداو و بەسەرهاتی تر.

هاوکات لەگەڵ ئەم موعجیزانەدا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) چەندیین موعجیزەی تری هەیە لە چاککردنەوەی نەخۆش و بەرەکەت و ڕووداو و بەسەرهاتی تر…


 

ژیانی تایبەتی

خێزانەکانی

خێزانەکانی  پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  لە ئیسلامدا بە دایکەکانی باوەرداران ناسراون، و لە ژمارەی خێزانەکانییدا جیاوازی هەیە لەسەر دوو ووتە، یەکێکیان ئەڵێت دوانزەن یان یانزەن، و هۆی جیاوازیەکەش لە ماریە قبتییدایە، ئەوەی لەسەری ڕێکەوتوون لە یانزە خێزانەکەی، شەشیان قوڕەیشین، ئەوانیش؛ خەدیجە کچی خوەیلد، سودە کچی زەمعە، عائیشە کچی ئەبووبەکر، حەفسە کچی عومەر، ئوم سەلەمە، ئوم حەبیبە. خێزانە عەرەبییەکانی لە بێجگە لە قوڕەیش چوارن، ئەوانیش؛ زەینەب کچی جەحش، جویریە کچی حارس، زەینەب کچی خەزیمە، مەیموونە کچی حارس. و یەکێکیان عەرەب نیە ئەویش سەفییە کچی حەیی لە بەنی ئیسرائیلە، و ماریە قبتی ئەمێنێتەوە کە لە میسرەوەیە، و کاتێک موحەمەد خۆی لە ژیاندا بووە دووان لە خێزانەکانی وەفاتییان کرد ئەوانیش؛ خەدیجە کچی خوەیلد و زەینەب کچی خزیمە بوون.


 

مناڵەکانی

پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) سێ کوڕ و چوار کچی هەبووە، دایکی هەموویان خەدیجە کچی خوەیلد بوو بێجگە لە ئیبراهیم ئەو لە ماریە بوو، و هەموو مناڵەکانی خۆی لە ژیاندا بوو وەفاتیان کرد بێجگە لە فاتیمە، مناڵە کوڕەکانی ئەمانە بوون؛ قاسم (کە بووە بە نازناو بۆی (ئەبووقاسم) و لە تەمەنی دوو ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە) و عەبدوڵڵا و ئیبراهیم (ساڵ و نیوێک لە مەدینە ژیا)، مناڵە کچەکانی ئەمانەبوون؛ زەینەب و ڕوقیە و ئوم کەلسوم و فاتیمە، 

زەینەب پێش کۆچ ژیانی خێزانی پێکهێنا لەگەڵ ئەبووعاس کوڕی ڕەبیع، بەڵام ڕوقیە و ئوم کەلسوم خێزانی هاوسەرییان لەگەڵ عوسمان کوڕی عەفان پێک هێنا یەک لە دوای یەکتر، و فاتیمە ژیانی خێزانی پێکهێنا لەگەڵ عەلی کوڕی ئەبوتالیب لە نێوان هەردوو غەزووی بەدر و ئوحد، و هیچ کام لە کچەکانی مناڵیان نەبوو تەنها فاتیمە نەبێت، و مناڵەکانی حەسەن و حوسەین و زەینەب و ئوم کەلسوم بوون.


 

موالی و خزمەتکارەکانی

پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) چەند موالییەکی هەبوو، لەوانە؛ زەیدی کوری حارسە (پێغەمبەر لە خۆی گرتبوو پێش ئیسلام) و کورەکەی ئوسامە، و سوبان کوری بجدد و ئەبوهیند، و ئەبولبابە، و ئەبوڕافع، و لە ژنان ماریە قبتی بوو (لەگەڵ بوونی جیاوازی لەسەر ئەوەی کردوویەتی بە خیزانی یان نا) و ڕیحان کچی زەید، و خزمەتکارەکانی ئەنەسی کوری مالیک بو هەروەها ئەمانەش خزمەتیان ئەکرد، بیلال کوری ڕەباح، عەبدوڵلا کوری مەسعوود و ئەبووزڕی غەفاری و ئەوانی تر.

شێوەی

موسڵمانان هەستاون بە کۆکردنەوەی ئەوەی وەسفی پێغەمبەرەکەیان ئەکات کە لە هاوەڵەکانەوە بە میرات بۆیان ماوەتەوە لە کتێبەکانی شەمائلدا، و ناودارترینی ئەم کتێبانەش شەمائلی موحەمەدییە کە تورمزی دایناوە، و فەرموودەیەکی زۆری داناوە لە وەسفی  پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) دا؛

  • جەستەی: بەشکۆ و بەرز بووە، نە بەرز بووە و نە کورت، بەڵام لە بەرزییەوە نزیک بووە، ڕەنگی گوڵی بووە، نە سپی بووە نە ئەسمەر.
  • سەر و قژی: سەری گەورە بووە، سەری بەرز، و قژی زۆر ڕەش بووە، قژی نە لوول بووە و نەخاو، کاتێک وەفاتی کردووە لە سەر و ڕیشیدا ٢٠ تاڵی سپی نەبووە.
  • دەست و قۆڵی: قۆڵی درێژ بووە، زۆر موودار بووە، دەست و قاچی ئەستوور بووە، پەلەکانی درێژ و جومگەکانی بەهێز بووە.
  • شان و سنگ و سکی: شانەکانی فراوان بوون، زۆر موودار بووە و سنگی بەرز بووە، و سنگی پان بووە.
  • نیشانەی پێغەمبەرایەتی: نیشانەیەکی سوور وەک هێلکەی کۆتر، یان وەک هیلال، چەند موویەکی کۆبووەوەی تیابووە لە نێوان شانییدا، و ئەمەش لە نیشانەکانی پێغەمبەرایەتی بووە بە پێی بیروباوەری موسڵمانان.
  • ڕووخسار و ناوچەوانی: ڕووخساری ڕیک بووە، زۆر بە تەواوی بازنەیی نەبووە، ناوچەوانی فراوان بووە.
  • چاو و برۆی: چاوی زۆر ڕەش بووە، لە سپیاییەکەیدا سووری هەبووە، و چاوەکانی زۆر فراوان بووە، و برۆکانی بەهێز و کەوانەیی بووە، و بە نەرمی بە یەک گەیشت بوونەوە.
  • لوت و دەمی: لووتی ڕێک بووە، و دەمی گەورە بووە، و دانەکانی ناسک و ڕێک بوون.
  • قاچەکانی: قاچەکانی گەورە بوون، هەموو پێی لەسەر زەوی دادەنا.

پێداویستی و ئاسارەکانی

لە خووی  پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  بوو کە ناوی شتومەک و چەک و پێویستییەکانی ئەنا، ناوی ئاڵاکەی عیقاب بوو، و ناوی شمشێرەکەی شەڕی پێ ئەکرد زولفەقار بوو، و هەروەها شمشێری تری هەبوو وەک ڕسوب و قەزیب، و ناوی کەوانەکەی کتوم بوو، و ووشترەکەی ناوی قەسوا بوو، بەو شێوەیە هەموو شتەکانی ناو نابوو، و موسڵمانان زۆر لە کەرەستەکانیان پاراست ووە بە درێژایی مێژوو، لە میسر لە مزگەوتێک ئاسەواری پێغەمبەر هەبوو لە باشووری قاهیرە، تا کاتی فەتحی عوسمانی ساڵی ١٥١٧ز، کاتێکسوڵتان سەلیمی یەکەمی عوسمانی چووە قاهیرەوە، هەموو ئاسەوارەکانی پیغەمبەری لەگەڵ خۆی برد بۆ ئەستەنبوڵ، و هەتا ئێستا لە مۆزەخانەی بابی عالی لە ئەستەنبوڵ پارێزراون.

بەڵام ئەوەی لە ئاسەواری  پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  بوو لە مەککە و مەدینە، موسڵمانان پاراست بوویان تا کاتی دەرکەوتنی بزوتنەوەی وەهابی لە نەجد لە سەردەمی خەلافەتی عوسمانی، کە وەهابییەکان دوای ئەوەی دەستیان گرت بەسەر حیجازدا، زۆربەی ئاسەوارەکانی پێغەمبەریان لەناوبرد بە بانگەوازی ترسی دروست بوونی هاوەڵ دانان، ئەمەش وایکرد زۆربەی زانایانی سوننە و شیعە بانگەوازی پێویست بوونی پارێزگارییان کرد بۆ ئەوەی کە ماوەتەوە و ڕێگە نەدریت لەناو ببرێت، لەو ئاسارانەی ڕوخێنران؛ مزگەوتی بەنی قەڕیزە بوو، کە موحەمەد تیایدا نوێژی کرد کاتی گەمارۆدانی بەنی قەڕیزە، مزگەوتی ئەبووبەکری سدیق، و شوینی لە دایکبوونی موحەمەد، و شوێنی ژیانی لە مەککە، و باخی هاوەڵ سەلمانی فارسی، و ماڵی هاوەڵ ئەبوئەیووبی ئەنساڕی، و بیری عەین لزەرقا، و بیری ئەریس و بیری حاء.

سەرچاوەکان

  1. ↑ ١٠٠ نەمرەکە مایکل هارت
  2. ↑ ژیاننامەی پێغەمبەر، ئەکرەم زیاء عەمری.
  3. ↑ ”Muhmmad,” Encyclopedia of Islam and the Muslim world
  4. ↑ سەیری سەرچاوەکان بکە:
    • Holt (1977a), p.57
    • Lapidus (2002), pp 0.31 and 32
  5. ↑ تۆڕی ئیسلامی: گرنگترین سەرچاوەکانی ژیاننامەی پێغەمبەر، ئەکرەم زیاء
  6. ↑ [http://www.islamweb.net/media/index.php?page=article&lang=A&id=16539 تۆڕی ئیسلامی.
  7. ↑ بوخاری ڕیوایەتی کردووە لە سەحیحی بوخارییدا
  8. ↑[http://www.islamweb.net/newlibrary/display_book.php?flag=1&bk_no=49&ID=265 لە تەفسیری ئیبن کەسیر، سورەتی ئەنعام
  9. ↑ دەقی فەرموودەکە؛ «أنا دعوة إبراهیم، وكان آخر من بشّر بی عیسى بن مریم»
  10. ↑ بوخاری ڕیوایەتی کردووە
  11. ↑ ئەحمەد کوڕی حەنبەل ڕیوایەتی کردووە لە موسنەدەکەیدا.
  12. ↑ سورەتی مائیدە، ئایەتی ٣
  13. ↑ سورەتی نەسر، ئایەتی ١
  14. ↑ سورەتی ئیسرا، ئایەتی ٨٨
  15. ↑ سورەتی قەمەر، ئایەتی ١
  • سایتی تەنزیل
  • ژیانی پێغەمبەری خوا لە قورئان و سوننەتدا، نوسینی/ موحەمەد مەلا فائق شارەزووری
  • وێکپیدیای عەرەبی
  • ده‌نگی ئیسلام

1,762 total views, 1 views today

About mamostamahde

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>

Facebook

Free Web Hosting