دوو شه‌ممه‌ , 14 تشرینی یه‌كه‌م 2024
وته زێڕینه كان

 

ژیانی پێغه‌مبه‌ری خوا

ئاماده‌كردنی: ماڵپه‌ری ئیسلام كورد

سەرەتای ناکۆکی سەربازی

لەگەڵ سەرەتای بوونی موسڵمانان لە مەدینە، حاخامەکانی یەهوود لە بەنی قەریزە و بەنی قینقاع و بەنی نەزیر دەستیان کرد بە دوژمنایەتی  پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ، و هەندێک لە پیاوەکانی ئەوس و خەزرەج چوونە پاڵیان ئەوانەی لە سەرەوە خۆیان بە ئیسلام دەردەخست و پێچەوانەی ئەوەیان ئەشاردەوە، ناونران بە دوو ڕووەکان، لە دوای ئەوە خوا فەرمانی جەنگی بە پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  کرد[١١]، دەستی کرد بە ناردنی نوێنەر و سریە، چووە غەزووەوە و شەڕی کرد خۆی و هاوەڵەکانی، ژمارەی ئەو غەزووانەی خۆی بۆی دەرچوو ٢٧ غەزوو بوو، لە ٩ غەزوویاندا خۆی جەنگاوە، و ژمارەی سریەکانی ٤٧ سریەیە، و لە هەموو ئەو غەزووانەیە پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بە دەستی خۆی کەسی نەکووشتوە تەنها ئەبی کوڕی خەلەف نەبێت.

یەکەمی سریەکان حەمزەی کوڕی عەبدولموتەلیب بوو، لە مانگی ڕەمەزان لە سەری حەوتەم مانگی کۆچییدا، سی پیاو لە کۆچگردووان دەرچوون، ڕێگەیان لە کاروانێکی قوڕەیش گرت، بەڵام شەڕ ڕووی نەدا لە نێوانیان، پاشان سریەی عوبەیدەی کوڕی حاریس، و سریەی سەعد کوڕی ئەبی وەقاس ڕوویاندا، پاشان لە مانگی سەفەری سەری دوانزەیەم مانگی کۆچییدا،  پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) دەرچوو بۆ یەکەم غەزوو کە ئەویش غەزووی ودان بوو، پاشان غەزووەکانی بوات و عەشیرە و بەدری یەکەم ڕوویاندا.

لە ١٧ی ڕەمەزانی ساڵی ٢ی کۆچی بەرامبەر ئازاری ٦٢٤ز، غەزووی بەدری گەورە ڕوویدا، و بە سەرکەوتنی موسڵمانان جەنگەکە کۆتایی پێ هات، و لە ئەنجامی شەڕەکەدا ١٤ کەس لە موسڵمانان کوژران، و ٧٠ کەس لە بێ باوەڕەکان کوژران کە ئەبو جەهلیان لە نێودا بوو, و ٧٠ی تریان بە دیل گیران، ١٦ کەسیان لێ موسڵمان بوو، پاشن لە دواتردا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) یەهوودەکانی بەنی قینقاعی کردە دەرەوە لە غەزووی بەنی قینقاع، دوای ئەوەی گەمارۆی دان بەڵام وازی لێهێنان بێ ئەوەی بیان کوژێت فەرمانی پێ کردن بڕۆنە دەرەوە لە مەدینە.

قوڕەیش هەوڵیاندا تۆڵەی غەزووی بەدر بکەنەوە، دەرچوون لەگەڵ ژمارەیەک هۆزەکاندا بە ٣٠٠٠ جەنگاوەر و ٢٠٠ سوارچاک و ٣٠٠٠ ووشترەوە، و لەو کاتانەئەبووسوفیان کوڕی حەرب سەرکردایەتی ئەکردن، و کاتێک هەواڵەکە گەیشت بە موحەمەد خۆیان ئامادەکرد و پاشان دەرچوون، و غەزووی ئوحد دەستی پێکرد لە ٧ی شەوالی ساڵی ٣ی کۆچی، سەرەتا شەڕەکە لە بەرژەوەندی موسڵمانان بوو، ڕم هاوێژەکان وایانزانی شەڕەکە کۆتای پێ هاتووە، بێ فەرمانی پێغەمبەریان کرد و شوێنەکەیان چۆڵ کرد، خالید کوڕی وەلید ئەوەی قۆستەوە و هاوسەنگی جەنگەکە گۆڕا بە بەرژەوەندی قوڕەیش، و ئازارێکی زۆریان بە موسڵمانان گەیاند و لەم شەڕەدا حەممزەی مامی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) کوژرا.

لە ٨ی شەوال موحەمەد دەرچوو بۆ غەزووی حەمڕا لئەسەد بەڵام بێ ڕوودانی جەنگ گەڕایەوە بۆ مەدینە، لە کاتێکی دواتردا غەزووی بەنی نەزیڕ ڕوویدا لەگەڵ یەهوودەکانی بەنی نەزیر دوای ئەوەی غەدریان کرد بە شکاندنی پەیماننامەکە و هەوڵی کوشتنی پێغەمبەریان دا.

 

 

گەمارۆدانی مەدینە

دوای ئەوەی بەنی نەزیر کرانە دەرەوە لە مەدینە و ڕۆیشتن بەرەو خەیبەر، خەڵکیان نارد بۆ لای قوڕەیش و هانیان دان بۆ شەڕکردن لەگەڵ  پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ، ڕێکەوتن لەگەڵیان، قوڕەیش ٤٠٠٠ کەس و ٣٠٠ سوارچاکیان کۆکردەوە، کۆمەڵێکی تریش لە هۆزەکان چوونە پاڵیان و هەموویان نزیکەی ١٠،٠٠٠ کەس بوون و ناونران بە ئەحزاب، و سەرکردەکەیان ئەبووسوفیان بوو، لە ئەنجامدا شەڕی خەندەق یان شەڕی ئەحزاب کەوتەوە، لە شەوالی ساڵی ٥ی کۆچییدا، و کاتێک پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بە هەواڵەکەی زانی بە ڕاوێژکردن بە سەلمانی فارسی هەستان بە هەڵکەندنی خەندەق لە شارەکەدا، و قوڕەیش و ئەحزابەکانی لەگەڵیان بوون گەمارۆیەکی توندی شارەکەیان دا، تا ڕەشەبایەکی توند هات بە سەر سەربازگەکانی ئەحزابدا و چۆڵیان کرد.

پاشان موسڵمانان لە غەزووی بەنی قەریزەدا، گەمارۆی بەنی قەریزەیان دا تا خۆیان دا بە دەستەوە.

 

 

ڕێکەوتنی حودەیبیە

لە مانگی زیلعەقدەی ساڵی ٦ک بەرامبەر ٦٢٨ز،  پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  فەرمانی کرد بە شوێنکەوتووەکانی ئامادەکاری بکەن بۆ مەناسکی عومرە لە مەککە، دوای ئەوەی لە خەونیدا بینی خۆی و هاوەڵەکانی چوونە مزگەوتی حەرامەوە، ڕۆژی دووشەممە دەرچوون بە بێ چەک تەنها چەکی گەشتیار نەبێت، و کاتێک قوڕەیش بەوەیان زانی، بڕیاریان دا نەهێڵن بچێتە کەعبەوە، ٢٠٠ سوارچاکیان بە سەرکردایەتی خالیدی کوڕی وەلید نارد بۆ ڕێگەی سەرەکی مەککە، بەڵام پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ڕێگەیەکی سەختتری هەڵبژاردبوو بۆ ئەوەی ڕووبەڕوویان نەبێتەوە، تا گەیشتە حودەیبیە لە دووری ٩ میل لە مەککەوە، پاشان ووتوێژ کەوتەوە لە نێوان موسڵمانان و قوڕەیشدا.

لە ئەنجامدا ڕێکەوتنی حودەیبیە کەوتەوە و ڕێکەوتن لەسەرئەوەی موسڵمانان ئەو ساڵە عومرە نەکەن و ساڵی دواتر بگەڕێنەوە، هەروەها موسڵمان هەر یەکێک بگەڕێننەوە ئەگەر بێ مۆڵەت لە مەککەوە بڕوات بۆ ناویان، بەڵام قوڕەیش ئەوە ناگەڕێننەوە ئەگەر لە مەدینەوە بڕوات بۆ ناو ئەوان، و ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی ئەم پەیماننامەیە ماوەی ١٠ ساڵ کاری پێ بکرێت.

لە ئەنجامی ئەم ڕێکەوتنەدا،  پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  هەستا بە ناردنی نوێنەر بۆلای پاشاکانی جیهان، و بانگی کردن بۆ ئیسلام بوون، یەکەم پەیامبەری نارد بۆلای نەجاشی پاشای حەبەشە، کاتێک نوسراوەکەی پێ گەیشت، خستیە سەر چاوی و هاتە سەر زەوی بۆی، موسڵمان بوو، و پەیامبەری نارد بۆ لای قەیسەر هەرقلی پاشای ڕۆم، و بۆ لای کیسرای پاشای فارس، کە نووسراوەکەی دڕاند، هەروەها پەیامبەری نارد بۆ لای مقوقسی پاشای میسر، هەروەها چەندین نوێنەری تری نارد.

 

 

غەزووی خەیبەر و مۆتە

دوای ئەوەی لای قوڕەیشی ئاسایش کرد بە هۆی حودەیبییەوە،  پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ویستی لە یەهوود بپرسێتەوە لەبەرئەوەی هۆزەکانیان کۆکردەوە لە شەڕی ئەحزابدا، لە مانگی موحەڕەمی ساڵی ٧ی ک دەرچوو لە غەزووی خەیبەردا، بە شێوەیەکی نهێنی، یەهوودی بە هەواڵەکەیان زانی و خۆیان بۆ ئامادەکرد، و موسڵمان ڕۆیشتن قەڵا لە دوای قەڵا فەتحیان ئەکرد، و پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)ئەیویست یەهوود دەربکات لە خەیبەر بەڵام لەگەڵیان ڕێکەوت لەسەر ئەوەی ساڵانە نیوەی بەروبوومەکەیان بدەن بە موسڵمانان.

پاشان دوای ٨ مانگ،  پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  لە زیلعوقدەی ساڵی ٧ک، دەرچوو بۆ عومرە بەو پێیەی لە ڕێکەوتنی حودەیبیە ڕێکەوتبوون لەسەری لەگەڵ قوڕەیشدا.

لە جەمادی یەکەمی ساڵی ٨ک، غەزووی مۆتە ڕوویدا لە باشووری ئوردن، کە هۆکەی کوژرانی پەیامبەرەکەی پێغەمبەر بوو کە ناربووی بۆ پاشای بەسڕە تا بانگی بکات بۆ ئیسلام، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) سوپایەکی ٣٠٠٠ کەسی نارد و لە بەرامبەریاندا سوپای ڕۆم هەبوو بە سەرکردایەتی هەرقل و ١٠٠،٠٠٠ جەنگاوەرەوە، و لە ئەنجامی شەڕەکەدا موسڵمانان کشانەوە.

 

 

فەتحی مەککە

لە ئەنجامەکانی ڕێکەوتنی حودەیبیە، هۆزی خزاعە هاتنە هاوپەیمانییەکەی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)مه‌وە، و بەنوبەکر چوونە هاوپەیمانییەکەی قوڕەیشەوە، و بەنی بەکر و خزاعە شەڕ و کوشتاری سەردەمی نەزانی لە نێوانیاندا بوو، ماوەیەک بە ئیسلامەوە سەرگەرم بووبوون و پاشان شەڕ لەنێوانیان دەستی پێکردەوە، و قوڕەیش یارمەتی بەنوبەکریان دا، بەمەش کۆتایی بە ڕێکەوتنەکەیان لەگەڵ موسڵمانان هات،  پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  سوپای کۆکردەوە و نزیکەی ١٠،٠٠٠ جەنگاوەر بە ڕێکەوتن لە ١٠ی ڕەمەزانی ساڵی ٩ک، و چوونە مەککەوە و فەتحیان کرد، و سوپاکە گەیشتە کەعبە، چوونە مزگەوتەکەوە، و ئەو ٣٦٠ بتەی لە دەوری ماڵەکە بوو ڕوخاندیان.

 

 

ناکۆکی لەگەڵ هۆزە عەرەبییەکان

ماوەیەکی کەم دوای فەتحی مەککە، هۆزەکانی هوزان و سەقیف و لەگەڵ هەندێکی بەنی هیلال ڕێکەوتن لەسەر شەڕکردن لەگەڵ موسڵمانان، کاتێک  پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  ئەوەی بیست دەرچوو لە مەککە لە غەزووی حەنیندا لە ڕۆژی شەممە ٦ی شەوالی ساڵی ٨ک، و ١٢،٠٠٠ جەنگاوەر لەگەڵی دەرچوون، و موسڵمانان لە ئەنجامدا سەرکەوتن و زۆربەی هۆزی هوزان هەڵهاتن بۆ تائیف.

دوای غەزووی حەنین و لە هەمان کاتدا،  پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  بەرەو تائیف ڕۆیشت بۆ دەرکردنی هوزان و سەقیف، و غەزووی تائیف ڕوویدا لە نێوانیان، سوپای ئیسلامی گەمارۆیان دان ماوەی ٤٠ ڕۆژ، پاشان وازیان لێ هێنان.

لە ڕەجەبی ساڵی ٩ک، غەزووی تەبوک ڕوویدا کە دوایین غەزووی  پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بوو، دوای ئەوەی هەواڵیان پێ گەیشت لە وڵاتی ڕۆمەوە کە پاشای ڕۆم و هاوپەیمانە عەررەبەکانی، سوپایەکیان پێک هێناوە بۆ هێرش بردنە سەر دەوڵەتی ئیسلامی، موسڵمانان سوپایەکیان پێک هێنا لە ٣٠،٠٠٠ جەنگاوەر بە هاوڕێیەتی ١٠،٠٠٠ سوارچاک، بەڵام لەبەر دووری ڕێگەکاکە و توندی گەرماکە تووشی سەختی بوون و کە گەیشتنە تەبووک، ٢٠ شەو تیایا مانەوە، و کاتێک ڕۆمان و هاوپەیمانەکانیان هەواڵی کشانی سوپای ئیسلامییان بیست ترسان و جیابوونەوە لە ناو سنووری وڵاتەکەیان، و موسڵمانان تەبووکیان بە جێ هێشت، و گەڕانەوە بەرەو مەدینە لە ڕەمەزانی ساڵی ٩ک.

 

لە دوای ئەوە، وەفدێکی سەقیف هاتن بۆ مەدینە و ئیسلام بوون، هەروەها چەندین وەفد لە هۆزە عەرەبیەکانەوە ئەهاتن بۆ مەدینە و ئیسلام بوونی خۆیان ڕائەگەیاند و نزیکەی ٧٠ وەفد هاتن لە نێوان ساڵەکانی ٩ک و ١٠کدا، بە شێوەیەک کە ساڵی ٩ک ناونرا بە ساڵی وەفدەکان.

 

 

حەجی ماڵئاوایی

لە زیلعەقدەی ساڵی ١٠ک،  پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  ویستی حەج بە ئەنجام بگەیەنێت، دوای ئەوەی ٩ ساڵی لە مەدینە بەسەربرد بێئەوەی حەج بکات، مەدینە زۆر دڵخۆش بوون پێی، و ناونرا بە حەجی ماڵئاوایی یان حەجی ئیسلام، لەبەرئەوەی ماڵئاوایی لە خەڵک کرد تیایدا و دوایین حەجی بوو، و لەبەرئەوەی باسی ئەو شتانەی بۆ کردن کە حەرام یان حەڵاڵن، لە ڕۆژی ٢٥ی زیلعەقدەی ساڵی ١٠ک،  پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  دەرچوو بەرەو مەککە لەگەڵ نزیکەی ١٠٠،٠٠٠ موسڵمانی ژن و پیاودا.

چووە مەککەوە لە ڕۆژی یەکشەممە ٤ی زیلحەجە، و چووە مزگەوتی حەرامەوە، دوای ئەوەی مەناسیکەکانی حەجی ئەنجامدا، ووتاری حەجی ماڵئاوایی دا. لەم هەڵوێستەدا و لەسەر شاخی عەرەفە، ئەم ئایەتە قورئانییە دابەزی ﴿الْیَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِینَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَیْكُمْ نِعْمَتِی وَرَضِیتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِینًا﴾، واتە؛ ئه‌مڕۆ ئاین و به‌رنامه‌که‌تانم به‌کۆتایی گه‌یاندو نازو نیعمه‌تی خۆمم بۆ ته‌واو کردن و ڕازیم به‌وه‌ی که ئیسلام ببێته به‌رنامه‌و دین و ئاینتان[١٢]

 

 

کۆچی دوایی

یەکەم شت کە  پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  زانی کاتی وەفاتی نزیک بۆتەوە ئەوە بوو کە لە فەتحی مەککەدا سورەتی نەسری بۆ دابەزی ﴿إِذَا جَاءَ نَصْرُ اللَّهِ وَالْفَتْحُ﴾ واتە؛ کاتێ یارمه‌تی و کۆمه‌کی خوا دێت، شاری مه‌ککه ڕزگار ده‌کرێت و ده‌رگای ئازادی واڵا ده‌کرێت[١٣]. لە کۆتاییەکانی مانگی سەفەری ساڵی ١١ی کۆچی،  پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  توشی تایەکی بەھێز بوو، و نەخۆشییەکەی لێی توند بوو، و مۆڵەتی لە خێزانەکانی وەرگرت تا لە ماڵی عائیشەی کچی ئەبووبەکر بمێنێتەوە.

پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) نوێژی بە موسڵمانان ئەکرد کاتێک نەخۆش بوو ١١ ڕۆژ و کاتێک نەخۆشییەکەی بە تەواوی قورس بوو فەرمانی بە ئەبووبەکر کرد نویژیان پێ بکات، و ١٣ ڕۆژ دوای نەخۆشییەکەی کۆچی دوایی کرد لە ڕۆژی دووشەممە ڕەیبعولئەوەلی ساڵی ١١ی کۆچی و لە تەمەنی ٦٣ ساڵیدا کە ئەم بەروارەش بەرامبەرە لەگەڵ ٨ی حوزەیرانی ٦٣٢ز، لە ماڵی عائشە نێژرا لە تەنیشت مزگەوتی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم).

 

 

 

 

 

 

 

پاش وەفاتی

لە دوای کۆچی دوایی  پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  موسڵمانان جیاواز بوون لەسەر ئەو کەسەی جێ نشینی بێت، کۆمەڵێک موسڵمانان کۆ بوونەوە لە سەقیفەی بەنی ساعدە، سەعدی کوڕی عەبادە خۆی پاڵاوت بۆ ئەو مەبەستە و پشتیوانان پشتگیریان کرد، لە ھەمان کاتدا عومەری کوری خەتاب ئەبوبەکری سدیقی دەستنیشانکرد بۆ ئەو مەبەستە، بە پێی ئەوەی کۆچکردووەکان لە پێش ترن بۆ جێ نشینی، ئەمەش پشتگیری ھەموو موسڵمانانی لەسەر بوو کە لەویا کۆ بووبونەوە، لە ھەمان کاتدا کۆمەڵێک لەو موسڵمانانەی کە لەو کاتەدا سەرگەرمی کفن و دفنی پێغەمبەر بوون دوایی ناڕازیبوون، سووربوون لەسەر ئەوەی عەلی کوڕی ئەبوتالیب جێ نشین بێت لەبەر ئەو نزیکایەتیەی ھەیەتی لەگەڵ پێغەمبەر[١٤].

دوای جێگیر بوونی دۆخەکە بۆ ئەبوبەکر، ئیشی کرد لەسەر پارستنی ئیسلام و دژایەتی کردنی ئەوانەی لە ئیسلام پاشگەز بوونەوە پاش کۆچی دوایی پێغەمبەر، و ھەروەھا ئەوانەی لەناوبرد کە بانگەوازی پێغەمبەرایتیان ئەکرد، ئەمەش ناسراوە بە شەڕی ڕەدە. و ئەبوبەکر هەستا بە ناردنی ھێزی سەربازی بۆ ناوچە جیاوازەکان. لە سەردەمی دووەم جێ نشیندا عومەری کوڕی خەتاب و تەنھا لە ماوەی دە ساڵدا وڵاتی نێوان دوو ڕووبار و وڵاتی فارس و شام و میسر فەتح کرا و دەوڵەتی خەلافەتی ڕاشدین دامەزرا.


1,161 total views, 1 views today

About mamostamahde

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>

Facebook

Free Web Hosting