سێ شه‌ممه‌ , 23 نیسان 2024
وته زێڕینه كان

 

فەرموودە
————


ئاماده‌كردنی: ماڵپه‌ری ئیسلام كورد

فەرموودە، بریتییە لەوتەکانی پێغەمبەر محەمەد (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) لەگەڵ کردارو ئەو رووداوانەی بێدەنگ بوە لەسەری و سیفەت و ژیاننامە و ھەواڵی ، یاخود بەوە دەوترێ کە دەدرێتە پاڵ پێغەمبەر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) لە ووتە و کردار و ڕووداوەکانی کە بێدەنگ بوەە لێ، یان خووڕەوشت و ھەڵسووکەوتی.

زانستی فەرمودە

نەتەوەی ئیسلامی لە دوای قورئان گرنگییان داوە بە فەرموودەکانی پیغەمبەر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بەوەی سوننەتی پێغەمبەر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بووە بە پایەی دووەم لە ئیسلامدا، و زانایان هەر لە ساڵەکانی سەرەتای هاتنی ئیسلامەوە و بە درێژایی سەردەم و ماوەکان ئیشیان لەسەر زانستی فەرموودە کردووە ئیشکردنێکی بەردەوام و یەکلایی.

هەندێک جار فەرموودەکانیان لەبەرکردووە یان نووسیویانەتەوە یان هانی خەڵکیان داوە بۆ لەبەرکردنی، یان پۆڵێن و دابەشیان کردوون یان بنەما و بنەڕەتییان داناوە لە قبوڵکردنی فەرموودەکان، لەبەرئەوە زانستی فەرموودە چەندین دانراو و بابەتی زۆری لەسەر دانراوە.

 

 

کتێبەکانی فەرموودە

حەوت کتێب هەیە کە بە شێوەیەکی گشتی پشتی پێ ئەبەستین لە فەرموودەدا وەک لەو خشتەیەی خوارەوەدا خراونەتە ڕوو، هەروەها چەندین کتێب تریان هەیە هاوکات لەکەڵ کۆمەڵێک موسنەد وەک موسنەدی ئیمام ئەحمەد کە پشتیان پێ ئەبەستن لە فەرموودەدا.

ناو دانەر قەبارە
سەحیحی بوخاری بوخاری (870) 7167 فەرموودە
سەحیحی موسلیم موسلیم (875) 5505 فەرموودە
سونەنی ئەبوداوود ئەبوداوود (888) 5274 فەرموودە
سونەنی ترمزی ترمزی (892) 3956 فەرموودە
سونەنی نەسائی نەسائی (915) 5754 فەرموودە
سونەنی ئیبن ماجە ئیبن ماجە (886) 4341 فەرموودە
سونەنی دار قتنی دار قتنی (995) 4733 فەرموودە
سونەنی بیهقی بیهقی (1066) 21601 فەرموودە

فەرمودەی قودسی

بەو ووتە و فەرمایشتانە دەووترێت کەوا پێغەمبەری محەمەد (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) دەیداتە پاڵ پەروەردگار، ھەروەھا بۆیە بە فەرمودە ناوبراوە چونکە پێغەمبەر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) دەیگێڕێتەوە لەخواوەندەوە ھەروەک چۆن فەرمودە دەگێڕدرێتەوە، زانایانیش سەبارەت بەفەرمودەی قودسی دوو ڕایان ھەیە:

  1. فەرمودەی قودسی وتەی پەروەردگارە پێغەمبەر  (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  بەتەنیا گێڕانەوەی لەسەرە.
  2. وتەکانی وەک فەرمودەکانی پێغەمبەری (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  وایە بەڵام واتا و ماناکەی لەلایەن خواوەیە خراوەتە نێو دڵی پیغەمبەرەکەی.

جیاوازی نێوان فەرمودەی قودسی و قورئان

  1. فەرمودە قودسیەکان دەستەواژەکانی لەلایەن پێغەمبەر محەمەدەوەیە (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بەپێی ڕای ھەندێک، بەڵام واتاکەی لەلایەن خواوەیە لەرێگەی خەو یا خستنە نێو دڵ یاخود نیگایەکی دیار و ئاشکرا.

بەڵام قورئان دەستەواژە و واتاکەی لەلایەن خواوەیە بەنیگایەکی دیارو ئاشکرا، بەواتایەکی دیکە لەحاڵی بێداریدا خوا بۆی دابەزاندووە نەک لەخەودا یاخود خستبێتیە نێو دڵیەوە.

  1. ھەروەھا گێڕانەوەی فەرموودە قودسیەکان گونجاوە گێڕانەوەی بەچەشنێ واتا بگەیەنێ، بەڵام قورئان یاساغە بەچەشنی واتا بگێڕدرێتەوە.
  2. فەرمودە قودسیەکان خوێندنەوەیان لەکاتی نوێژدا ناخوێنرێتەوە بەڵام قورئانی پیرۆز دەخوێنرێتەوە لەنوێژ و بەندایەتی پێوە دەکرێ.

جیاوازی نێوان فەرمودەکانی پێغەمبەر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) لەگەڵ فەرمودەی قودسیدا

فەرمودەی قودسی ماناکەی لەلایەن خوداوەیە بەچەشنی کەوا پێغەمبەر محەمەد (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) دەیداتە پاڵ پەروەدگار.

بەڵام فەرمودەی پێغەمبەر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بەوچەشنە نییە و تێیدایە بەراوبۆچونی پێغەمبەر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) گوتراوە یاخود لەمیانەی وردبوونەوە لەراستیەکانی گەردوونەوە سەری گرتوە ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کەوتەی خوا نییە، ھەروەھا لەنێو فەرمودەکانی پێغەمبەریشدا ھەیە لەرێگەی نیگاوە بەپێغەمبەر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) راگەیەندراوە و پێغەمبەری خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بەوتەی خۆی روونی کردوەتەوە ھەرچەندە ئەم بەشەیان لەلایەن خواوەیە وەک ئەوەی خستبێتیە دڵی یان فێری کردبێت بەڵام بەوتەی پێغەمبەر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) دەربڕاوە بۆیە دەدرێتە پاڵ پێغەمبەر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)، بەھەردوو جۆرەکەشیان دەگوترێت فەرمودەی پێغەمبەر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بەھۆی ناوەکەیەوە کەلەسەری گیرساوەتەوە.

 

 

گێرانەوەی فەرموودە

زۆر لە کەساییەتییەکان زیاتر لە ١٠٠٠ فەرموودەی پێغەمبەرییان (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) گێڕاوەتەوە، لە هاوەڵەکانی پێغەمبەر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئەوانەی زیاتر لە ١٠٠٠ فەرموودەیان گێڕاوەتەوە، ئەمانەی خوارەوەن؛

  • ئەبوهورەیرە
  • عەبدوڵڵا کوڕی عومەر کوڕی خەتتاب
  • ئەنەس کوڕی مالیک
  • عائیشە کچی ئەبووبەکر
  • عەبدوڵڵا کوڕی عەبباس
  • جابر کوڕی عەبدوڵڵا
  • ئەبووسەعیدی خدری

ئەوانەی لە شوێنکەوتووەکان بە زۆر گێرانەوەی فەرموودە ناسراون، ئەمانەی خوارەوەن؛

  • ئیمام ئیبن شەهاب زەهری
  • ئیمام ئەحمەد کوڕی حەنبەل
  • ئیمام مالیک کوڕی ئەنەس
  • ئیمام بوخاری
  • ئیمامی موسلیم
  • ئیمامی ئەبوداوود
  • ئیمامی ترمزی
  • ئیمامی نەسائی
  • ئیمامی ئیبن ماجە

سەرچاوەکان

4,833 total views, 1 views today

About mamostamahde

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>

Facebook

Free Web Hosting