حوكمى هه‌ندێك له‌و تاوانانه‌ى كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) نه‌هى لێ كردون
1- درۆكردن:
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ: (به‌ڕستى درۆ به‌ره‌و خراپه‌كاريت ده‌بات وه خراپه‌كاريش به‌ره‌و ئاگر ده تبات، وه خه‌ڵكى درۆ ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام له‌سه‌رى ده‌ڕۆن هه‌تا لاى خواى گه‌وره به درۆزنان له قه‌ڵم ده‌درێن) (صحيح) في صحيح الجامع برقم(4071)وه ده‌فه‌رموێت: (وه‌يل بۆ ئه‌وكه‌سه‌ى كه شتێكى درۆ ده‌گێڕێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى پێى پێبكه‌نن، وه‌يل بۆ ئه‌و، وه‌يل بۆ ئه‌و) (حسن) في صحيح الجامع برقم(7136).
2- نوشته كردن و شت هه‌ڵواسين بۆ چاوه‌زار:
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ: (به‌ڕاستى نوشته‌كردن(ئه‌ونوشته‌يه‌ى كه ماناى ديارنيه‌و ته‌ڵه‌زمه‌يه) وه شت هه‌ڵواسين(وه‌ك ميروه شينكه و ناڵى كه‌ر و شتى تريش) وه نوشته‌ى سيحرى بۆ خۆشه‌ويستى و له‌يه‌ك كردن(دڵ ڕه‌شكردن) هه‌رهه‌مويان شيرك و هاوه‌ڵ دانانن بۆ خواى په‌روه‌ردگار) (صحيح) في صحيح الجامع برقم(1632) وه ده‌فه‌رموێ: (شوم كردن شه‌ريك په‌يداكردنه بۆ خوا) (صحيح) في صحيح الجامع برقم(3960).
3- باسكردنى پاشه مله (غه‌يبه‌ت):
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ (ئايا ئه‌زانن غه‌يبه‌ت چى يه؟ فه‌رمويان خواى گه‌وره و پاشان پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى ده‌زانن، فه‌رموى: باسى براكه‌ت بكه‌ى به‌وه‌ى كه پێى ناخۆشه، فه‌رمويان ئه‌گه‌ر ئه‌و شتانه‌ى كه باسمان كرد تێيدا هه‌بوو؟ فه‌رموى ئه‌گه‌ر تيايدا هه‌بوو ئه‌وا غه‌يبه‌تت كردووه، ئه‌گه‌رنا بوهتانت بۆ كردووه)(صحيح) في صحيح الجامع برقم(86).
4- خۆ به‌زل زانين (التكبر):
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێَ: (ئه‌و كه‌سه‌ى تۆزقاڵه زه‌ڕه‌يه‌ك خۆ به‌زل زانينى تێدابێت، ناچێته به‌هه‌شته‌وه)، وترا به‌ڕاستى پياوى وا هه‌يه پێى خۆشه جل و به‌رگ و پێڵاو و نه‌على جوان و باش بێت، فه‌رموى خواى گه‌وره جوانه و جوانيشى خۆش ده‌وێ، به‌ڵام خۆبه‌زل زانين ئه‌وه‌يه كه دان به‌هه‌ق دانه‌نێ و ڕه‌تى بكاته‌وه و به چاوى سوك سه‌يرى خه‌ڵكى بكات. (صحيح) في صحيح الجامع برقم(7674).
5- ڕۆيشتنه ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و ئافره‌ته‌ى كه خۆى بۆن خۆش كردبێ:
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ (هه‌ر ئافره‌تێك بۆن به خۆي‌دا بكات و بچێته ده‌ره‌وه، پاشان به‌لاى كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێكدا تێبپه‌ڕێ بۆئه‌وه‌ى بۆنى بكه‌ن، ئه‌وا وه‌ك ئه‌وه وايه كه زيناى كردبێ، وه هه‌موو چاوێكيش زينا ده‌كات) (صحيح) في صحيح الجامع برقم(2701).
6- خيانه‌تكردنى ده‌سه‌ڵاتدار له دار و ده‌سته‌كانى:
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ: (هيچ به‌نده‌يه‌ك نيه كه خواى گه‌وره كردبێتيه سه‌رپه‌رشتيكار به‌سه‌ر كه‌سانێكه‌وه و خيانه‌تى لێ كردبن، وه بمرێ له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه، ئه‌وا ئيللا خواى گه‌وره به‌هه‌شتى له‌سه‌ر حه‌رام ده‌كات.) (صحيح) في صحيح الجامع برقم(740 5).
7- ئه‌و ئافره‌ته‌ى كه داواى ته‌ڵاق ده‌كات به بێ عوزر:
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ: (هه‌ر ئافره‌تێك داواى ته‌ڵاق له مێرده‌كه‌ى بكات به‌بێ هيچ هۆكارێك، ئه‌وا ته‌نانه‌ت بۆنى به‌هه‌شتيشى لێ حه‌رامه.) (صحيح) في صحيح الجامع برقم(2706).
8- په‌يوه‌ندى بڕين له نێوان موسڵماناندا:
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ: (حه‌ڵاڵ نيه بۆ بڕوادار كه له (سێ) ڕۆژ زياتر قسه له‌گه‌ڵ براكه‌يدا نه‌كات، وه هه‌ركه‌س زياد له (3)ڕۆژ قسه له‌گه‌ڵ براكه‌يدا نه‌كات و له‌و حاڵه‌ته‌دا بمرێ ده‌چێته ئاگره‌وه.) (صحيح) في صحيح الجامع برقم(7559) وه ده‌فه‌رموێ(هه‌ركه‌سێك ساڵێك قسه له‌گه‌ڵ براكه‌ى نه‌كات ئه‌وا وه‌كو ئه‌وه وايه كه خوێنى ڕشتبێ). (صحيح) في صحيح الجامع برقم(6581).
9- دوو زمانى (قسه هێنان و بردن):
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ: (ئه‌و كه‌سه‌ى كه قسه ئه‌هێنێ و ئه‌بات له به‌ينى خه‌ڵكيدا (به مه‌به‌ستى به‌ين تێكدان و فيتنه‌يى)ناچێته به‌هه‌شته‌وه.) متفق عليه.
10- قبوڵ نه‌بونى ته‌وبه له بيدعه‌چى:
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ: (به‌ڕاستى خواى گه‌وره مه‌نعى ته‌وبه له هه‌موو خاوه‌ن بيدعه‌يه ده‌كات، واتا لێى گيرا نابێت). (صحيح) في صحيح الجامع برقم(1699).
11- سه‌يركردنى قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان (المحرمات):
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ: (نوسراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر مرۆڤه‌كان توشبونيان به زينا، جا ئه‌وه‌ى هه‌ر پێ ده‌گات و ڕزگارى نابێت، چاوه‌كان زينايان سه‌يركردنه(نه‌زه‌ر)، وه زيناى گوێش گوێگرتنه(له شتى خراپ)، زيناى زوبان قسه‌ى خراپه، وه زيناى دڵيش ئاره‌زووه و خۆزگه ئه‌خوازێ به شتى خراپ، وه فه‌رجيش ئه‌مه به‌ڕاست ده‌گه‌يه‌نێت، يان به درۆى ده‌خاته‌وه). (صحيح) في صحيح الجامع برقم(4476).
12- حه‌ڵاڵ كردنى مۆسيقا:
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ: (هه‌ندێك له ئوممه‌تى من په‌يدا ده‌بن زينا و ئاوريشم و مه‌ى(ئاره‌ق) و مۆسيقا (المعازف)حه‌ڵاڵ ده‌كه‌ن) (صحيح) في صحيح الجامع برقم(5466) (المعازف هه‌موو جۆر و ئامێره‌كانى مۆسيقا ده‌گرێته‌وه)
13- خواردن و خواردنه‌وه به ده‌ستى چه‌پ:
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ: (با هيچ كامێك له ئێوه به‌ده‌ستى چه‌پ نه‌خوات و نه‌خواته‌وه، چونكه به‌ڕاستى شه‌يتان به ده‌ستى چه‌پى ده‌خوات و ده‌خواته‌وه). (صحيح) في صحيح الجامع برقم(7579).
14- بانگه‌وازى كردن بۆ گومڕايى:
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ: (هه‌ركه‌سێك بانگه‌وازى بكات بۆ كارێكى خراپ و گومڕايى يه‌ك ئه‌وا تاوانى ئه‌وانه‌شى له‌سه‌ره كه شوێنى ئه‌كه‌ون بێ ئه‌وه‌ى له تاوانى شوێن كه‌وتوه‌كانى كه‌م بێته‌وه) (صحيح) في صحيح الجامع برقم(6234).
15- سوێند خواردن به غه‌يرى خوا:
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ (هه‌ركه‌سێك سوێند به غه‌يرى خواى گه‌وره بخوات ئه‌وا به ڕاستى كوفرى كردووه يان شه‌ريكى بۆ خوا په‌يداكردووه). (صحيح) في صحيح الجامع برقم(6204).
16- سود خواردن(أكل الربا):
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) (له‌عنه‌تى كردووه له‌و كه‌سه‌ى كه ريبا ده‌خوات و ئه‌وه‌شى كه سووه‌كه ده‌دات وه شاهيده‌كه‌شى و نوسه‌ر(كاتب)ه‌كه‌شى هه‌مويان وه‌ك يه‌ك وان له تاوانه‌كه‌دا) (صحيح) في صحيح الجامع برقم(5090) وه ده‌فه‌رموێ:(ئه‌و پياوه‌ى كه يه‌ك درهه‌م ريبا ده‌خوات وه ده‌شزانێ كه ريبايه، له (36) زينا خراپ تره). (صحيح) في صحيح الجامع برقم(3375).
17- خواردنه‌وه به پێوه:
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) (قه‌ده‌غه‌ى كردووه كه به پێوه بخۆيه‌وه) (صحيح) في صحيح الجامع برقم(6887) وه پێغه‌مبه‌ر قه‌ده‌غه‌ى كردوه كه فوو بكرێت به خواردن و خواردنه‌وه(بۆ ساردكردنه‌وه‌ى) (صحيح) في صحيح الجامع برقم(6913).
18- فه‌خر و شانازى كردن:
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ: (به ڕاستى خواى گه‌وره وه‌حى بۆناردوم كه ئێوه بێ فيز(متواضع) بن، تاوه‌كو هيچ كامێك له ئێوه خۆى به گه‌وره نه‌زانێ و فه‌خر و شانازى نه‌كات به‌سه‌ر يه‌كێكى تره‌وه) (حسن) في (صحيح) في صحيح الجامع برقم(1725).
19- خراپى حه‌سودى:
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ: (حه‌سودى به يكتر مه‌به‌ن) رواه أبو داود.
20- خواردنه‌وه‌ى سه‌رخۆشكه‌ر:
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ (خواى گه‌وره به‌هه‌شتى له سه‌ر سێ كه‌س حه‌رام كردووه, 1- ئه‌وكه‌سه‌ى كه به‌رده‌وام سه‌رخۆشه(مودمين), 2- ئه‌وه‌ى دايك و باوكى ئازار ده‌دات, 3- ده‌ييوس) (صحيح) في صحيح الجامع برقم(3052), وه‌ده‌فه‌رموێ: (هه‌ركه‌س مه‌شروبى سه‌رخۆشكه‌ر بخواته‌وه ئه‌وا (40) ڕۆژ عيباده‌تى لێ قبوڵ ناكرێ.) (صحيح) في صحيح الجامع برقم(6312).
21- دوژمنايه‌تى كردنى دۆستانى خودا:
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ: (خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ: هه‌ركه‌س دوژمنايه‌تى دۆستێكى من بكات، ئه‌وا ئيعلانى شه‌ڕى له‌گه‌ڵ دا ده‌كه‌م.) (صحيح) في صحيح الجامع برقم(1782).
22- ته‌رك كردنى جومعه و نوێژى عه‌صر:
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ: (هه‌ركه‌س سێ جومعه بچوێنێ به‌كه‌م ته‌رخه‌مى ئه‌وا خواى گه‌وره مۆر له‌سه‌ر دڵى لێده‌دات.) (صحيح) في صحيح الجامع برقم(6143) وه ده‌فه‌رموێ:(هه‌ركه‌س نوێژى عه‌صر ته‌رك بكات ئه‌وا كرده‌وه‌كانى هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه) (صحيح) في صحيح الجامع برقم(6146).
23- وتنى قسه‌يه‌ك كه خواى گه‌وره توڕه بكات:
پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ: (وه به‌ڕاستى جارى واهه‌يه به‌نده‌كه‌م وشه‌يه‌كى وا ده‌ڵێت كه خواى گه‌وره‌ى پێ توڕه ده‌بێ و ئه‌ويش گوێى پێ نادات، ئه‌وا به‌هۆيه‌وه حه‌فتا پايز له ئاگرى دۆزه‌خ دا ده‌سوتێ)(صحيح) في صحيح الجامع برقم(1618).
24- خۆشوبهاندن به بێ باوه‌ڕان:
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ: (هه‌ركه‌س خۆى بشوبهێنێ به‌وان ئه‌وا له‌وانه) (صحيح) في صحيح الجامع برقم(6149) وه ده‌فه‌رموێ (ئه‌و كه‌سه‌ى كه خۆى به‌غه‌يرى ئێمه ده‌شوبهێنێ، له ئێمه نييه) (صحيح) في صحيح الجامع برقم(5434) ئه‌م خۆشوبهاندنه‌ش زۆر لايه‌ن ده‌گرێته‌وه، وه‌ك {له ديندا، له هه‌ڵسوكه‌وتدا، له جل و به‌رگ و شێوازدا، له مامه‌ڵه و خوڕه‌وشتدا، ….. هتد }.
25- ئه‌و كه‌سه‌ى كه پێى خۆشبێ خه‌ڵكى له‌به‌رى هه‌ستن:
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ: (هه‌ركه‌سێ پێى خۆشبێ و حه‌زى لێبێ خه‌ڵكى له‌به‌رى هه‌ڵسن، ئه‌وا با شوێنى خۆى له ئاگر ديارى بكات). (صحيح) في صحيح الجامع برقم(5957)
26- ته‌رك كردنى صه‌ڵاوه‌ت لێدان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) :
كه ده‌فه‌رموێ: (به‌خيل ئه‌و كه‌سه‌يه كه ناوى منى له‌لا ده‌هێنرێ، صه‌ڵاوه‌تم له‌سه‌ر لێ نادات.) (صحيح) في صحيح الجامع برقم(2878).
27- پێش خستنى دونيا به‌سه‌ر ئاخيره‌تدا:
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ: (هه‌ركه‌س هه‌مم و غه‌ممى دونيا بێ، ئه‌وا خواى گه‌وره هه‌ژارى ده‌خاته به‌ينى چاوه‌كانيه‌وه، وه ئيشه‌كانى لێ په‌ڕپوت ده‌كات و هيچيشى بۆ نايه ئيللا ئه‌وه نه‌بێ كه بۆى ته‌قدير كراوه) (صحيح) في صحيح الجامع برقم(6510).
28- وێنه گرتن:
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ: (هه‌ر كه‌س وێنه‌يه‌ك دروست بكات ئه‌وا به‌هۆى ئه‌و وێنه‌وه سزا ده‌درێت له ڕۆژى قيامه‌تدا هه‌تاوه‌كو ڕوحى به به‌رداده‌كات، كه ئه‌وه‌ش ناتوانێ…) (صحيح) في صحيح الجامع برقم(6370), وه ده‌فه‌رموێ:(به ئێشترين سزا له ڕۆژى قيامه‌تدا بۆ وێنه گرانه، وه پێيان ده‌وترێت چۆن دروستت كرد ئاواش ڕوحى به‌به‌ردا بكه) (صحيح) فى صحيح الجامع برقم(6370), وه ده‌فه‌رموێ: (فريشته ناچێته ماڵێكه‌وه كه وێنه يان سه‌گى تيابێت) (صحيح) في صحيح الجامع برقم(1563).
29- گوێ گرتن له خه‌ڵك له په‌نايه‌كه‌وه(جاسوسى) :
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ: (هه‌ركه‌سێ گوێ له خه‌ڵَك بگرێ به شێوه‌يه‌ك كه پێيان ناخۆش بێت كه ئه‌و كه‌سه گوێى لێگرتون، ئه‌وا قورقوشم ده‌كرێت به گوێيدا) (صحيح) في صحيح الجامع برقم(6028).
30- ڕۆيشتن بۆ لاى فاڵچى و جادوو گه‌ران:
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ: (هه‌ركه‌س بچێت بۆ لاى ئه‌ستێره ناسێك (جادوويه‌ك) يان نهێن زانێك وه باوه‌ڕ به قسه‌كانى بكات، ئه‌وا كافربووه به‌و قورئانه‌ى كه بۆ محمد (صلی الله علیه وسلم) دابه‌زيوه)(صحيح) في صحيح الجامع برقم(5939), وه ده‌فه‌رموێ: (هه‌ركه‌س بچێ بۆلايان پرسيارى شتێكيان لێ بكات، ئه‌وا چل شه‌و نوێژى لێ قبوڵ ناكرێ) (صحيح) في صحيح الجامع برقم(5940).
31- خۆشوبهاندنى پياوان به ئافره‌تان يان ئافره‌تان به پياوان:
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ: (ئه‌و پياوه‌ى كه خۆى به ئافره‌تان بچوێنێ له ئێمه نى يه، وه ئه‌و ئافره‌ته‌ش كه خۆى به پياوان ده‌چوێنێ له ئێمه نييه) (صحيح) في صحيح الجامع برقم(5433).
32- بچراندنى خزمايه‌تى:
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ: (ئه‌وكه‌سه‌ى كه سيله‌ى ره‌حم بپچڕێنێ ناچێته به‌هه‌شته‌وه) (صحيح) في صحيح الجامع برقم(7671).
33- سوێند خواردن له مامه‌ڵه‌دا:
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ: (سوێند خواردن بره‌و به مامه‌ڵه ده‌دات به‌ڵام به‌ره‌كه‌تى ناهێڵێ)(صحيح) في صحيح الجامع برقم(3183).
34- نه‌فرين كردن:
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ: (نه‌فرين كردن له بڕوادار وه‌كو كوشتنى وايه) (صحيح) في صحيح الجامع برقم(710), وه‌ده‌فه‌رموێ (ناكرێ بۆ كه‌سێكى ڕاستگۆ كه نه‌فرينكار بێ) (صحيح) في صحيح الجامع برقم(7774)
35- له‌خۆبايى بوون (العجب):
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ: (سێ شت به هيلاك به‌رن:1- شوێن كه‌وتنى ئاره‌زووه‌كان، 2- به‌خيلى بردن، 3- ئه‌و كه‌سه‌ى كه له‌خۆى بايى ئه‌بێ و به خۆى ده‌نازێ) (حسن) في صحيح الجامع برقم(3039).
36- ته‌نها بوون به ئافره‌تى بێگانه(الخلوة):
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ: (با يه‌كێك له ئێوه به ته‌نها له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك نه‌مێنێته‌وه، چونكه شه‌يتان سێيه‌ميانه.(به‌ماناى كه شه‌يتان زه‌فه‌ريان پێ ده‌بات) (صحيح) في صحيح الجامع برقم(2546).
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى مامۆستا هێمن ئه‌حمه‌د
پێداچونه‌وه‌ى مامۆستا صلاح الدين عبدالكريم
سه‌رچاوه: بازرگانيه‌كى براوه‌و به ده‌ست هاتووله وته‌و كرده‌وه‌ى له سوننه‌تدا هاتوو
672 total views, 1 views today