شیرکه به‌ربڵاوه‌کانی ناوکۆمه‌ڵگا ~
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~ پێشه‌كى الحمدلله رب العالمين ، وصلى الله على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم ومن تبعهم بإحسان إلى يوم الدين . له دواى سوپاس و ستايش بۆ ئه‌و خودايه‌ى كه دروست كار‌و به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌موو جيهانيانه، ئه‌و خودايه‌ى كه ته‌نها ئه‌و شايه‌نى په‌رستنه و پێويستى به شه‌ريكايه‌تى نيه، ئه‌و خودايه‌ى كه هه‌موو شتێكى له نه‌بوونه‌وه هێناوه‌ته بوون، ئه‌و خودايه‌ى ئاسمان و زه‌وى ملكه‌چ كردووه بۆ به‌نده‌كانى، ئه‌و خودايه‌ى ڕزق و ئه‌قلى داوه‌ته به‌نده‌كانى، ئه‌و خودايه‌ى پێغه‌مبه‌رانى ناردووه بۆ به‌نده‌كانى بۆ ئه‌وه‌ى شوێنيان بكه‌ون و سه‌رفرازى دونيا و قيامه‌ت به ده‌ست بێنن، وه درودوو سه‌لام بڕژێت به‌سه‌ر ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ى كه نێردراوه بۆ گشت خه‌ڵكى بۆ ئه‌وه‌ى ڕزگاريان بكات له تاريكى بێ باوه‌ڕى و ڕه‌وشت نزمى بۆ ڕووناكى ئيمان و ڕه‌وشت به‌رزى، ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ى كه له‌سه‌رده‌مى بوونى به پێغه‌مبه‌رايه‌تى تا وه‌فات بوونى هانى خه‌ڵكى داوه بۆ ته‌نها خودا په‌رستى، وه نه‌هى خه‌ڵكى كردووه له دار‌و به‌ردوو به‌ڕۆ و شه‌خص و گۆڕ په‌رستى، ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ى (صلى الله عليه وسلم) هانى خه‌ڵكى داوه بۆ شوێن كه‌وتنى، وه نه‌هى خه‌ڵكى كردووه له زێده‌ڕه‌وى كردن تيايدا و په‌رستنى هه‌ر وه‌كو ده‌فه‌رموێت : (لاَ تَطْرُونِي كَمَا أَطْرَتِ النَّصَارَى ابْنَ مَرْيَمَ ، فَإِنَّمَا أَنَا عَبْدُهُ ، فَقُولُوا : عَبْدُ اللهِ وَرَسُولُهُ) انظر: صحيح الجامع الصغير و زيادته . واته: زياده‌ڕه‌وى له من دا مه‌كه‌ن، (واته له سنوورى به‌ندايه‌تى مه‌مهێنه سنوورى خودايه‌تى)، هه‌روه‌كو چۆن نه‌صرانيه‌كان زياده‌ڕه‌ويان كرد له عيساى كوڕى مريم دا، (كه له سنورى به‌ندايه‌تيان هێنايه سنوورى خودايه‌تى ده‌يان ووت: خودايه يان كوڕى خودايه)، من ته‌نها عه‌بدى خودام پێم بڵێن: عه‌بدو نێردراوى خودا . موسوڵمانى به‌ڕێز ده‌مه‌وێت له‌م ناميلكه‌يه دا باسى هه‌ندێك له‌و شيركانه بكه‌م كه له‌ناو موسوڵمانان به‌ربڵاون و لێى بێ ئاگان، بۆ ئه‌وه‌ى ببێت به ئاگاداركردنه‌وه‌و ئامۆژگارى بۆ گشت موسوڵمانان، كه حه‌قێكى شه‌رعيه له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێك هه‌ر شتێك بزانێت ده‌بێت غه‌يرى خۆشى فێربكات، ئه‌گه‌ر نا له ڕۆژى دواييدا، خوداى په‌روه‌ردگار تۆڵه‌ى شاردنه‌وه‌ى ئه‌و زانسته‌ى لێ ده‌ستێنێته‌وه، بۆيه منيش ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ى خوێندوومه‌و فێربومه به ئێوه‌ى ڕا بگه‌ينم. *موسوڵمانى به‌ڕێز بزانه هيچ تاوانێك له شرك گه‌وره‌تر نيه، به به‌ڵگه‌ى ئه‌م فه‌رمووده‌يه ، (عن عبدالله بْنِ مَسْعُودٍ قال: “سألت رَسُولَ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) ، أَيُّ الذَّنْبِ أَعْظَمُ ؟ قَالَ: “أَنْ تَجْعَلَ لِلَّهِ نِدًّا وَهُوَ خَلَقَكَ …) متفق عليه . . واته: (عبدالله ى كورى مسعود (ڕه‌زای خوای لێبێت) ووتى: پرسيارم كرد له پێغه‌مبه‌رى خودا (صلى الله عليه وسلم) ووتم: چ تاوانێك له گشت تاوانه‌كان گه‌وره‌تره، له‌وه‌ڵام دا فه‌رمووى: شتێك له‌گه‌ڵ خوداى په‌روه‌ردگار بكه‌يته شه‌ريك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌نها خوداى په‌روه‌ردگار تۆى دروست كردووه). وه هه‌روه‌ها موسوڵمانى به‌ڕێز بزانه هه‌ر كه‌سێك پێش ئه‌وه‌ى ته‌وبه بكات له‌سه‌ر (شرك) بمرێت ئه‌و كه‌سه هه‌رگيز خوداى په‌روه‌ردگار لێى خۆش نابێت به ئه‌به‌دى له‌ناو دۆزه‌خ دا ده‌مێنێته‌وه، به به‌ڵگه‌ى ئه‌م ئايه‌ته پيرۆزه ،خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت( إِنَّ اللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَنْ يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ لِمَنْ يَشَاءُ) النساء: ٤٨ واته: (خوداى په‌روه‌ردگار هه‌رگيز له‌و كه‌سه خۆش نابێت كه شه‌ريكى بۆ داناوه، به‌ڵام له غه‌يرى شرك خۆش ده‌بێت بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى بيه‌وێت) . كه‌واته موسوڵمانى به‌ڕێز بۆمان ده‌ركه‌وت به به‌ڵگه‌ى ئايه‌ت و فه‌رمووده كه شرك له گشت تاوانێك گه‌وره‌تره، وه خاوه‌نه‌كه‌شى ئه‌گه‌ر له دونيا ته‌وبه نه‌كات هه‌رگيز خوداى په‌روه‌ردگار لێى خۆش نابێت جێگاكه‌ى ناو ئاگره به‌بێ ڕزگار بوون لێى، جا كاتێك زانيمان شرك ئه‌وه‌نده ترسناكه پێويسته بزانين شيرك چى يه، چونكه هه‌ركه‌سێك نه‌زانێت شيرك چى يه بێ گومان زۆر به ئاسانى شه‌يتان تووشى شيركى ده‌كات ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زانيمان شيرك چى يه به پشتيوانى خوداى په‌روه‌ردگار خۆمانى لێ ده‌پارێزين . پێناسه‌ى شيرك: شيرك بريتيه له به هاوه‌ڵدانانى كه‌سێك يان شتێك له‌گه‌ڵ خوداى په‌روه‌ردگار له په‌رستندا يان له دروست كردن‌دا يان له ناو و سيفه‌ته‌كانيدا . زياتر ڕوون كردنه‌وه‌ى پێناسه‌كه: مه‌به‌ست له به هاوه‌ڵدانانى كه‌سێك يان شتێك له‌گه‌ڵ خوداى په‌روه‌ردگار له په‌رستندا ، واته: ئه‌نجامدانى عيباده‌تێك له‌و عيباده‌تانه‌ى كه تايبه‌تن به خوداى په‌روه‌ردگار بۆ غه‌يرى خودا ، واته دارێك يان به‌ردێك يان په‌ڕۆكێك يان جنۆكه‌يه‌ك يان پياوچاكێك يان فريشته‌يه‌ك يان پێغه‌مبه‌رێك بپه‌رستيت هه‌ر وه‌كو چۆن خوداى په‌روه‌ردگار ده‌په‌رستيت، وه عيبادات زۆر جۆرى هه‌يه وه‌كو سوجده بردن، ركوع بردن، دوعاكردن، په‌ناگرتن، ترسان، پشت به‌ستن، ته‌وبه كردن و گه‌ڕانه‌وه، ته‌واف كردن، وه زۆر جۆرى تر، جا هه‌ر كه‌سێك عيباده‌تێك له‌م عيباده‌تانه بۆ غه‌يرى خوداى په‌روه‌ردگار ئه‌نجام بدات ئه‌وه شه‌ريكى بۆ خوداى په‌روه‌ردگار داناوه بۆ نمونه داواكردن ده‌بێت ته‌نها له‌خوداى په‌روه‌ردگار بكرێت له هه‌موو كاتێك دا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك داواى له غه‌يرى خودا كرد ئه‌وه ئه‌و كه‌سه شه‌ريكى بۆ خوداى په‌روه‌ردگار داناوه، چونكه عيباده‌تێكى كرد بۆ غه‌يرى خوداى په‌روه‌ردگار كه ده‌بێت ته‌نها بۆ خوداى په‌روه‌ردگار بكرێت به به‌ڵگه‌ى ئه‌م ئايه‌ته پيرۆزه، خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت (وَأَنَّ الْمَسَاجِدَ لِلَّهِ فَلَا تَدْعُوا مَعَ اللَّهِ أَحَدًا )الجن: ١٨ واته: (مزگه‌وته‌كان ماڵى خوداى په‌روه‌ردگارن له‌گه‌ڵ خودا داوا له هيچ كه‌سێك مه‌كه‌ن). وه مه‌به‌ست له به هاوه‌ڵ دانانى كه‌سێك يان شتێك له‌گه‌ڵ خوداى په‌روه‌ردگار له دروست كردن‌دا كه له پێناسه‌كه دا هاتبوو، واته كه‌سێك يان شتێك له‌گه‌ڵ خودا بكرێته شه‌ريك له درووست كردن و به‌ڕێوه‌بردنى جيهاندا، بۆ نموونه كه‌سێك بڵێت: پياو چاكێك له پياو چاكه‌كان باران ده‌بارێنێت، يان دونياى له‌گه‌ڵ خودا دروست كردووه. وه‌مه‌به‌ست له به‌هاوڵ دانانى كه‌سێك يان شتێك له‌گه‌ڵ خوداى گه‌وره له‌ناوو سيفه‌ته‌كانيدا كه له‌پێناسه‌كه‌دا هاتبوو، واته بۆ نمونه كه‌سێك بڵێت پياو چاكێك له پياو چاكه‌كان غه‌يب ده‌زانێت، ئه‌مه شيركه و جائيز نيه، چونكه غه‌يب زانين سيفه‌تێكه له سيفه‌ته‌كانى خوداى په‌روه‌ردگار هيچ كه‌سێك شه‌ريكى خودا نيه له‌م سيفه‌ته‌دا، وه‌هه‌روه‌ها گشت سيفه‌ته‌كانى تر‌ى خوداى گه‌وره، چونكه سيفه‌ته‌كانى خوداى گه‌وره ته‌واو كاملن، وه‌سيفه‌تى دروست كراوه‌كانى ناته‌واو و نوقستانن. شيركه به‌ربڵاوه‌كانى ناو كۆمه‌ڵگا 1. داواكردن له غه‌يرى خوداى په‌روه‌ردگار ، وه‌كو: بڵێت ، يا رسول الله شيفام بۆ بنێره. 2. هانا بردن بۆ غه‌يرى خوداى په‌روه‌ردگار ، وه‌كو بڵێت ، يا رسول الله به هانام وه‌ره. 3. په‌نا گرتن به غه‌يرى خوداى په‌روه‌ردگار، وه‌كو بڵێت، يا شيخ عبدالقادر گه‌يلانى بم پارێزه. 4. ترسان له غه‌يرى خوداى په‌روه‌ردگار ، وه‌كو ترسان له گۆڕى پياوچاكان . 5. حه‌يوان سه‌ربڕين بۆ غه‌يرى خوداى په‌روه‌ردگار ، وه‌كو حه‌يوان سه‌ربڕين له‌سه‌ر گۆڕى پياوچاكان يان بۆ جنۆكه‌كان . 6. نه‌زركردن بۆ غه‌يرى خوداى په‌روه‌ردگار ، وه‌كو حه‌يوانێك له‌سه‌ر خۆى نه‌زر بكات بۆ گۆڕى پياوچاكێك هه‌ر كاتێك كاره‌كه‌ى بۆ جێ به‌جێ بوو . 7. خۆش ويستنى كه‌سێك به ئه‌ندازه‌ى خۆشويستنى خوداى په‌روه‌ردگار ، يان زياتر له ئه‌ندازه‌ى خۆش ويستنى له‌خوداى په‌روه‌ردگار . 8. ووتنى : ئه‌گه‌ر ويستى خودا و ويستى تۆى له‌سه‌ر بێت . 9. ووتنى : له سايه‌ى تۆ و له سايه‌ى خوداى په‌روه‌ردگار . 10. ووتنى : به‌ناوى خودا و پێغه‌مبه‌رى خودا (صلى الله عليه وسلم) . 11. هه‌ڵواسينى نوشته و په‌ڕۆى سه‌وز و دار تاوك به خۆته‌وه يان مناڵه‌كانته‌وه يان سه‌ياره‌كه‌ته‌وه ، به مه‌به‌ستى پاراستن له چاو و زار . 12. هه‌ڵواسينى ناڵى كه‌ر و ئێسك و قۆچى حه‌يوان به خانوه‌كه‌ته‌وه يان سه‌ياره‌كه‌ته‌وه يان باخچه‌كه‌ته‌وه به مه‌به‌ستى پاراستن له چاو و زار . 13. چونه سه‌ر گۆڕى پێغه‌مبه‌ران و پياوچاكان بۆ داواكردن لێيان به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى يان منداڵ بوون يان هه‌ر شتێكى تر كه له تواناى غه‌يرى خوداى په‌روه‌ردگار دا نيه . 14. ده‌ست هێنان به كێل و قه‌فه‌زى گۆڕى پێغه‌مبه‌ران و پياوچاكان بۆ ته‌به‌ڕوك. 15. سوجده بردن بۆ گۆڕى پياوچاكان يان بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى كه زيندووه و به شێخ مه‌شهووره . 16. ته‌واف كردن به ده‌ورى غه‌يرى كه‌عبه‌ى ماڵى خوداى په‌روه‌ردگار ، وه‌كو ته‌واف كردن به ده‌ورى گۆڕى پێغه‌مبه‌رێك يان پياوچاكێك يان هه‌ر كه‌سێك و هه‌ر شتێك. 17. كڕنوش بردن و خۆدانه‌واندن بۆ غه‌يرى خوداى په‌روه‌ردگار . 18. باوه‌ڕ بوون به سحرباز و جادووگه‌رو شوين هه‌ڵگر . 19. دانه پاڵى باران بارين بۆ لاى غه‌يرى خوداى په‌روه‌ردگار وه‌كو ئه‌ستێره‌كان يان پياوچاكان . 20. باوه‌ڕ بوون به هه‌ڵفڕاندنى ته‌ير ، يان بيستنى ده‌نگى ته‌ير به مه‌به‌ستى خێر و شه‌ڕ ، بۆ نمونه هه‌ندێك كه‌س هه‌يه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر كونده به‌بۆ بخوێنێت له شوێنێك ئه‌وه ئه‌و شوێنه كاول ده‌بێت . 21. كردنى عيباده‌تێك بۆ بينينى خه‌ڵك كه پێى ده‌ڵێن (الرياء) واته ڕووبينى. 22. كردنى عيباده‌تێك بۆ بيستنى خه‌ڵك كه به عه‌ره‌بى پێى ده‌ڵێن (السمعة) واته: ووتنى قسه‌يه‌كى باش يان زيكرێك بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك لێى ببيستێت تاوه‌كو پێى بڵێن به‌ڕاستى پياوێكى به ته‌قوايه . 23. كردنى عيباده‌تێك بۆ به ده‌ستهێنانى شتێك له دونيادا. 24. ڕشتنى ئاو له دواى ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌چێت بۆ سه‌فه‌ر به‌مه‌بستى پاراستنى له به‌ڵاو ناخۆشى. 25. باوه‌ڕ بوون به غه‌يب زانينى پياوچاكان . 26. سوێند خواردن به غه‌يرى خوداى په‌روه‌ردگار ، وه‌كو بڵێت به پێغه‌مبه‌ر ، يان به گۆڕى شێخى ، يان به سه‌رى تۆ ، يان به سه‌رى من ، يان به‌سه‌رى كوڕم ، يان به‌گۆڕى باوكم ، يان به هه‌ردروستكراوێك له دروستكراوه‌كانى خوداى په‌روه‌ردگار . 27. گوێڕايه‌ڵى كردنى كه‌سێك له حه‌ڵاڵ كردنى شتێكى حه‌رام ، يان له حه‌ڕام كردنى شتێكى حه‌ڵاڵ . وه زۆر شتى تر هه‌ن كه به‌ربڵاون له ناو موسڵمانان به‌ڵام له به‌ر درێژبوونه‌وه‌ى بابه‌ته‌كه باسمان نه‌كردوون. موسوڵمانى به‌ڕێز ئه‌م شتانه‌ى باسم كردوون گشتيان عيباده‌تن بۆ غه‌يرى خوداى په‌روه‌ردگار ئه‌نجام ده‌درێن له لايه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ى بێ ئاگان له عه‌قيده‌ى پێغه‌مبه‌رى خودا و (صلى الله عليه وسلم) هاوه‌ڵه‌كانى، جا هه‌ر وه‌كو باسم كرد له پێشه‌كيه‌كه‌دا عيباده‌ت ئه‌نجام دان بۆ غه‌يرى خوداى په‌روه‌ردگار شيركه ، له كۆتايدا خاڵێكى زۆر گرينگ هه‌يه ده‌مه‌وێت باسى بكه‌م ئه‌ويش ئه‌وه‌يه هيچ كه‌سێك به هه‌ڵه له نوسراوه‌كه‌م نه‌گات و لێك دانه‌وه‌ى خراپى بۆ نه‌كات و وانه‌زانێت به‌لاى من هه‌ركه‌سێك ئه‌م شيركانه‌ى تێدا بێت ئه‌وه موشريكه نه‌خێر به‌لاى من هه‌ر كه‌سێك به‌هۆى نه‌زانينى خۆيه‌وه ئه‌م شيركانه بكات تاوان بارنيه و موسوڵمانه، به‌ڵام به ئه‌ندازه‌ى هه‌وڵنه‌دانى بۆ فێربوونى عه‌قيده‌ى صحيح تاوان باره، دووباره ده‌يڵێمه‌وه هه‌ر كه‌سێك به‌هۆى نه‌زانينى ئه‌م شيركانه بكات موشريك نيه چونكه له شه‌ريعه‌تى ئيسلام دا (الجهل) واته نه‌زانين ڕێگرێكه له ڕێگره‌كانى به كافر دانانى خه‌ڵكى، بۆيه زانايانى ئه‌هلى سوننه ده‌فه‌رموون (ليس كل من جهل شيئاً يكفر) واته: مه‌رج نييه هه‌ر كه‌سێك شتێك نه‌زانێـت كافر بكرێت ، وه ده‌فه‌رموون: (ليس كل من وقع في الكفر كَفَرَ وليس كل من وقع في البدعة بدع وليس كل من فعل الفسق فسق بل لابد من توفر الشروط وانتفاء الموانع) واته: مه‌رج نيه هه‌ر كه‌سێك بكه‌وێته ناو كوفر كافر بێت ، يان بكه‌وێته ناو بيدعه ته‌بديع بكرێت ، يان تاوانێك بكات فاسق بكرێت ، نه‌خێر ده‌بێت گشت مه‌رجه‌كانى كوفر يان تبديع يان تفسيق ى تيابێت، وه هيچ ڕێگرێكيش نه‌بێت له به‌كافر دانانى يان تبديع كردنى يان تفسيق كردنى ئينجا ئه‌گه‌ر شروط و موانعى ته‌كفيرى تيابوو وه ئيقامه‌و حوجه‌ى له‌گه‌ڵ كرا له لايه‌ن ئه‌هلى عيلمه‌وه ئينجا ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر شيركه‌كه‌ى ئه‌هلى عيلم حوكمى كوفرى به‌سه‌ر دا ده‌ده‌ن، كه‌واته پێويسته بزانين به كافر دانان و موشريك كردنى خه‌ڵك به په‌له‌و به‌بێ عيلم جائيز نيه و تاوانه، وه كار‌و كرده‌وه‌ى خه‌واريجه ته‌كفيريه‌كانه وه ئێمه‌ش به‌رين له گشت ئه‌و كه‌سانه‌ى تووند ڕه‌وو ته‌كفيرين، بۆيه مه‌به‌ستى من له‌م نوسينه‌دا ته‌نها ئاگاداركردنه‌وه‌ى خه‌ڵكه له‌م تاوانه گه‌وره‌يه، نه‌ك به كافر دانان و موشريك كردنى خه‌ڵك بێت . كۆتايى دێنم به‌و دوعايه‌ى پێغه‌مبه‌رى خودا (صلى الله عليه وسلم) كاتێك به (أبوبكر)ى ووت ئه‌ى أبوبكر دوعايه‌كت فێرنه‌كه‌م ئه‌گه‌ر بيڵێيت خوداى په‌روه‌ردگار له گشت جۆره شيركێك ده‌ت پارێزێت، زۆر بێت يان كه‌م بێت ؟ فه‌رمووى ئه‌ى (أبوبكر) بڵێ: (اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ أَنْ أُشْرِكَ بِكَ وَأَنَا أَعْلَمُ ، وَأَسْتَغْفِرُكَ لِمَا لاَ أَعْلَمُ) انظر: صحيح ادب المفرد .، واته: (خودايه خۆم ده‌پارێزم به تۆ له‌وه‌ى كه شه‌ريك بۆ تۆ دابنێم وه بزانم كه ئه‌وه شيركه، وه داواى لێ خۆش بوونت لێ ده‌كه‌م له‌م شيركانه‌ى به هۆى نه‌زانينم ده‌يكه‌م و لێى بێ ئاگام). تێبنيى: هه‌ر كه‌سێك ئه‌م ناميلكه‌يه‌ى خوێنده‌وه واجبه له‌سه‌رى بيپارێزێت، نابێت بيدڕێنێت يان فڕه‌ى بدات ، چونكه ئه‌م ناميلكه‌يه قورئان و فه‌رمووده و زانستى شه‌رعى تيايه . وصلى الله عليه وسلم على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم اللهم تقبل منا إنك أنت السميع العليم وتب علينا إنك أنت التواب الرحيم 7/ذو الحجة 1433 هـ 23 / 10/ 2012 م يوم الثلاثة – سؤرا ئاماده‌کردنی مامۆستا هه‌ڵگۆردمصطفی گه‌ڵاڵی
895 total views, 1 views today