لێپرسينه‌وه‌ى خۆتان بکه‌ن له‌دونيادا
پێش ئه‌وه‌ى رووبه‌ڕووى لێپرسينه‌وه‌ى دواڕۆژببنه‌وه
بسم الله الرحمن الرحیم
- ئايا هه‌موو ڕۆژێك نوێژه‌كانى به‌يانيت له مزگه‌وتدا به جه‌ماعه‌ت ئه‌نجام ده‌ده‌ى ؟
- ئايا ئاگادارى نوێژه فه‌رزه‌كانتيت به‌وه‌ى به جه‌ماعه‌ت له مزگه‌وتدا ئه‌نجاميان بده‌ى ؟
- ئايا ڕۆژانه و ئه‌م ڕۆ شتێكت له قورئانى پيرۆز و سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) خوێندووه‌ته‌وه ؟
- ئايا ئه‌م ڕۆ نوێژه‌كانت به خشوعه‌وه ئه‌نجام داوه و هه‌وڵى ئه‌وه‌ت داوه به تێڕامانه‌وه ئه‌نجاميان بده‌ى ؟
- ئايا يادى مردنت كردووه‌ته‌وه كه دوا وێستگه‌ى ژيانته ، وه بيرت له گۆڕت كردووه‌ته‌وه كه سه‌ره‌تاى خۆش به‌ختى و نه‌هامه‌تى دواڕۆژته؟
- ئايا داواى ئه‌وه‌ت له په‌روه‌ردگارت كردووه كه بتخاته به‌هه‌شته پان و به‌رينه‌كه‌يه‌وه ؟
- ئايا داواى ئه‌وه‌ت له په‌روه‌ردگار كردووه به به‌زه‌يى وميهره‌بانى خۆى له ئاگرى دۆزه‌خ بتپارێزێت ؟
- ئايا بيرت كردووه‌ته‌وه كه دوور بكه‌ويته‌وه له براده‌رى خراپ له شوێن و بۆنه خراپه‌كاندا ؟
- ئايا به‌رده‌وامى لــــــــه سه‌ر ئه‌نجامدانى زيكره‌كانى به‌يـــانى و ئێواره ؟
- ئايا داواى ئه‌وه‌ت كردووه له په‌روه‌ردگارت كه دڵت جێ‌گير و به‌رده‌وام بكات له سه‌ر ئايينه‌كه‌ى ؟
- ئايا ئه‌م ڕۆ يارمه‌تى ده‌ست كورت و هه‌ژارانت داوه ؟
- ئايا به‌رده‌وامى له سه‌ردانى برايانى موسڵمانت ، ئه‌وه‌ش ته‌نها له به‌ر ڕه‌زامه‌ندى خواى په‌روه‌ردگار ؟
- ئايا هه‌وڵت داوه چاوه‌كانت له‌و جۆره چاوانه بن كه ئاگرى دۆزه‌خ نايان سوتێنێ ، ئه‌وانه‌ى كه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) له باره‌يانه‌وه فه‌رموويه‌تى :[عينان لا تمسهما النار أبدا ؛ عين بكت من خشية الله ، وعين باتت تحرس في سبيل الله ] ( صححه العلامة الألباني في صحيح الجامع الصغير ، برقم : 4113) ،واته : دوو چاو هه‌ن هه‌رگيز ئاگرى دۆزه‌خيان به‌ر ناكه‌وێت : چاوێك بگريت له ترسى خواى په‌روه‌ردگار ، و چاوێكيش له پێناوى خواى په‌روه‌ردگار پاسه‌وانى بكات .
- ئايا داواى ئه‌وه‌ت كردووه له په‌روه‌ردگارت كه له پێناويدا شه‌هيد ببيت ، چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى : [ مَنْ سَأَلَ اللَّهَ الشَّهَادَةَ بِصِدْقٍ ، بَلَّغَهُ اللَّهُ مَنَازِلَ الشُّهَدَاءِ وَإِنْ مَاتَ عَلَى فِرَاشِهِ ] ( رواه مسلم ) ، واته : ئه‌و كه‌سه‌ى كه به ڕاستى داواى شه‌هيد بوون بكات له پێناوى په‌وره‌ردگارى ، ئه‌وا خواى په‌روه‌ردگار ده‌يگه‌يه‌نێته پله و مه‌نزيله‌ى شه‌هيدان ، ئه‌گه‌ر له سه‌ر جێگه‌كه‌شى بمرێت .
- ئايا هه‌وڵت داوه هيچ نه‌بێت سوره‌تى ئيخلاص بخوێنى : ( قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ ) كه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) به سێ يه‌كى قورئانى پيرۆزى داناوه ( رواه مسلم ) .
- ئايا ( آية الكرسي ) يت خوێندووه‌ته‌وه [ اللّهُ لاَ إِلَهَ إِلاَّ هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ لاَ تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلاَ نَوْمٌ ... هتد ) ( سورة البقرة : 255 ) ، بۆ ئه‌وه‌ى خواى په‌روه‌ردگار پارێزه‌رت بێت له شه‌ڕ و خراپه‌ى شه‌يتان ( رواه البخاري ) .
- ئايا هه‌موو ڕۆژێكى هه‌ينى هه‌وڵت داوه سوره‌تى ( الكهف ) بخوێنى كه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) سه‌باره‌تى فه‌رموويه‌تى : ” من قرأ سورة الكهف في يوم الجمعة ، أضاء له من النور ما بينه وبين البيت العتيق “ ( صححه العلامة الألباني في صحيح الجامع الصغير ، برقم : 6471 ) .
واته : ئه‌و كه‌سه‌ى كه سوره‌تى ( الكهف ) له ڕۆژى هه‌ينيدا بخوێنێته‌وه خواى گه‌وره ڕووناكيه‌كى پێ كه‌ره‌م ده‌كات له لاى خوێنه‌ره‌كه‌يه‌وه تاكو ده‌گاته كه‌عبه‌ى پيرۆز كه ماڵى خوايه .
- پێشنيارێك : هه‌ر موسڵمانێك بيه‌وێت سوره‌تى ( الكهف ) له به‌ر بخوێنێته‌وه ، ده‌توانێت پشت به خواى په‌روه‌ردگار هه‌موو ڕۆژێك دوو ئايه‌تى ئه‌و سوره‌ته له‌به‌ربكات كه له ماوه‌ى ( 55 ) ڕۆژدا ده‌بێت به له‌به‌ركارى ئه‌و سوره‌ته .
وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
ئاماده‌کردنی : مامۆستا عدنان بارام
بڵاوکراوه‌ی: زنجیره‌بڵاوکراوه‌کانی دێرین
778 total views, 1 views today