یه‌ك شه‌ممه‌ , 8 كانونی یه‌كه‌م 2024
وته زێڕینه كان

هه‌ندێك له‌سیفاتی بڕواداران له‌ سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ردا صلی الله‌ علیه‌ وسلم

بسم الله‌ الرحمن الرحیم

الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين، وبعد:                  

له‌سوننه‌تى پيرۆزى پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) زۆر له‌ سيفاتى باوه‌ڕداران باس كراوه‌، به‌ پشتيوانى خواى گه‌وره‌ لێره‌دا هه‌ندێكيان باس ده‌كه‌ين:

يه‌كه‌م: ئيماندار سيفه‌تى وه‌كو هه‌نگه‌:

عن عبدالله بن عمر (ره‌زای خوای لێبێت) قال- قال رسول الله (صلی الله‌ علیه‌ وسلم): (مَثَل المؤمن مَثَلُ النَحْلَةِ: إن أكَلَتْ أكَلَتْ طيباً، وإن وَضَعَتْ وَضَعَتْ طيباً وإن وَقَعَت على عودٍ لم تَكْسره) (صحيح الجامع الصغير: 5722، 5846، وسلسلة الأحاديث الصحيحة: 2288). واته‌: نمونه‌ى ئيماندار وه‌كو هه‌نگه‌، كاتێ شتى خوارد ئه‌وا شتى پاك ده‌خوات، وه‌ ئه‌گه‌ر شتيشى دانا ئه‌وا شتى پاك داده‌نێت (مه‌به‌ست هه‌نگوينه‌)، وه‌ كاتێكيش به‌سه‌ر دارێكه‌وه‌ بنيشێته‌وه‌ داره‌كه‌ ناشكێنێ و زيانى لێ نادات.

له‌ ڕاستيدا ئه‌گه‌ر بڕوانينه‌ ژيانى مێشه‌هه‌نگ بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ نمونه‌ هێنانه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) كه‌ ئيماندار وه‌كو هه‌نگ وايه‌ زۆر جوانه‌ و گونجاوه‌ بۆ ئيماندار چونكه‌ له‌ هه‌نگدا زۆر په‌ندو به‌ڵگه‌ هه‌يه‌ له‌وانه‌:

1. هه‌نگ له‌ هه‌موو جۆره‌ خۆراكێك ده‌خوات هه‌روه‌ك خواى گه‌وره‌ فه‌رمانى پێ داوه‌ وه‌ك ده‌فه‌رمێت: (ثُمَّ كُلِي مِنْ كُلِّ الثَّمَرَاتِ فَاسْلُكِي سُبُلَ رَبِّكِ ذُلُلًا) [النحل: 69].  واته‌: له‌به‌رهه‌مى هه‌موو خۆراكێك بخۆ پاشان به‌ ملكه‌چى و زه‌ليلى يه‌وه‌ ڕێگاى خوا بگره‌.

 هه‌روه‌ها بڕوانه‌ فه‌رمووده‌كه‌ى سه‌ره‌وه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمووى: (إن أكلت) ئه‌گه‌ر بخوات واتاى وايه‌ به‌هه‌وه‌سى خۆى ناخوات به‌ڵكو به‌ فه‌رمانى خوا ده‌خوات (كُلِي مِنْ كُلِّ الثَّمَرَاتِ) به‌ شيرين و تاڵه‌وه‌ هه‌ر خواردنێك بێت به‌ مه‌رجێك پاك بێت بۆ ئه‌وه‌ى ببێته‌ شيفا بۆ هه‌موو شتێ، به‌هه‌مان شێوه‌ حاڵى ئيمانداريش به‌و جۆره‌يه‌ شتێك ناخوات كه‌ پاك نه‌بێت وه‌ پاكيش ئه‌وه‌يه‌ كه‌ په‌روه‌ردگار ڕێگه‌ى پێدابێ، نه‌ك به‌ئاره‌زووى خۆى. هه‌روه‌ها كارێكيش ناكات كه‌ جوان و پاك نه‌بێت وه‌ ڕازى بوونى خواى له‌سه‌ر نه‌بێت.

2. هه‌نگ له‌ناو سنگى يه‌وه‌ هه‌نگوين دێته‌ ده‌ره‌وه‌ كه‌ چاره‌سه‌رو شيفايه‌ به‌ ويستى خوا بۆ خه‌ڵكى به‌گشتى نه‌ك هه‌ر بۆ توخمێك، ئيمانداريش به‌هه‌مان شێوه‌ نورى بڕوا له‌ دڵى يه‌وه‌ دێته‌ ده‌رێ و ده‌گه‌شێته‌وه‌ وبه‌خشين ده‌بێت بۆ هه‌موو كه‌سێك. وه‌ هه‌وڵ ده‌دات خه‌ڵكى له‌ تاريكايى ڕزگار بكات بۆ ڕووناكى و ئاسووده‌يى ژيان.

3. بێ زه‌ره‌رى وبێ زيانى هه‌نگ ئه‌وه‌تا كاتێك كه‌ به‌سه‌ر دارێكه‌وه‌ ده‌نيشێته‌وه‌ لقه‌كانى ناشكێنێ و زيانى لێ نادات ئيمانداريش به‌هه‌مان شێوه‌ كه‌س ئازار نادات و خه‌ڵكى له‌ ده‌ست و زمانى سه‌لامه‌تن.

دووه‌م: ئيماندار وه‌كو دارخورما وايه‌:

(ئيبن عمر) (ره‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رمێت: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) به‌ هاوه‌ڵه‌كانى فه‌رموو: (هه‌واڵى دارێكم بده‌نێ وه‌ك ئيماندار بێت، خه‌ڵكه‌كه‌ بيريان له‌ دره‌ختى ده‌شته‌كى ده‌كرده‌وه‌ (ئيبن عمر) ده‌فه‌رمێت: منيش له‌ دڵى خۆمدا ووتم ئه‌وه‌ دارخورمايه‌ – خه‌ريك بوو بيڵێم- به‌ڵام قسه‌ زانه‌كانى دانيشتنه‌كه‌ بێ ده‌نگ بوون، له‌و كاته‌دا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمووى دارخورمايه‌) (أخرجه مسلم بهذا اللفظ في صحيحه: 2811).

(ئيبن عمر) (ره‌زای خوای لێبێت) فه‌رموويه‌تى: كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموويه‌تى:  (مثلُ المؤمن مَثَلُ النخلَة ما أخذت منها من شيء نفعك) (صحيح الجامع الصغير: 5848، وسلسلة الأحاديث الصحيحة: 2285).  واته‌: ئيماندار وه‌ك دار خورمايه‌   هه‌رچى يه‌كت پێ ببه‌خشێت سوودى بۆت هه‌يه‌. له‌ڕاستيدا له‌م يه‌ك چوانه‌دا چه‌ند نهێنى و زانيارى يه‌ك هه‌يه‌ كه‌ زۆر به‌سودن ئه‌گه‌ر لێى ورد بينه‌وه‌و قسه‌ى له‌سه‌ر بكه‌ين ئه‌و زانياريانه‌ش ئه‌مانه‌ن:

1. دار خورما ئه‌گه‌ر مادده‌يه‌ك نه‌بێت ئاوى بدات به‌زيندوويى نامێنێته‌وه‌ و وشك ده‌بێ به‌هه‌مان شێوه‌ ئيمانيش ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ى هه‌موو ساتێك پاراوى نه‌كاته‌وه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ى قورئان و زانستى به‌سوود و كردارى چاكه‌ ئه‌وه‌ بێگومان ئه‌و دره‌ختى ئيمانه‌ ووشك ده‌بێت، هه‌روه‌ك أبو هوره‌يره‌ (ره‌زای خوای لێبێت) فه‌رموويه‌تى: (إن الإيمان يخلق من القلب كما يخلق الثوب فجددوا إيمانكم) (حديث صحيح رواه الحاكم (4،1). واته‌: ئيمان له‌ دڵدا دروست ده‌بێت و ده‌فه‌وتێ چۆن كراس دروست ده‌كرێ و ده‌فه‌وتێ بۆيه‌ ئيمانتان زوو تازه‌ بكه‌نه‌وه‌.

2. جێگير بوونى دارخورما له‌ زه‌ويداو به‌ گران هه‌ڵكه‌ندنى، باوه‌ڕداريش پێويسته‌ وابێت، باوه‌ڕه‌كه‌ى له‌ دڵيدا جێگير ببێ و به‌ گران هه‌ڵبكه‌ندرێ.

3. تام و بۆن خۆشى و شرينى فره‌ سوودى به‌رهه‌مى دارخورمايه‌، باوه‌ڕداريش هه‌روايه‌ قسه‌و گوفتارو ڕه‌وشتى جوانى زۆره‌ بۆ خۆى و خه‌ڵكى تريش. 

4. جوانى پۆشاك و جل و به‌رگى دره‌خته‌ كه‌ به‌هاوين و به‌زستان، به‌هه‌مان جۆر ئيمانداريش پۆشاكى ته‌قواو جوانى يه‌كه‌ى لێ نابڕێته‌وه‌ تاكو ده‌مرێ، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمێت: (وَلِبَاسُ التَّقْوَى ذَلِكَ خَيْرٌ). [الاعراف: 26].

5. ئاسانى و ساده‌يى خواردنى به‌ره‌كه‌ى، وه‌ ئاسانى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ريدا، چونكه‌ وه‌ك پليكانه‌ قادرمه‌ى هه‌يه‌ بۆ سه‌ركه‌وتن، باوه‌ڕداريش فڕوفێڵى نى يه‌ خه‌ڵكى سوودى لێ وه‌رده‌گرن و به‌رهه‌مه‌كه‌ى ده‌خۆن به‌بێ به‌رامبه‌ر.

6. به‌نرخى و چاكى به‌ره‌كه‌ى- كه‌ له‌ جيهاندا زۆر به‌به‌هايه‌، جۆرى زۆره‌- نه‌رمه‌كه‌ى شيرين و خۆشه‌و ميوه‌يه‌، ووشكه‌كه‌شى هه‌روايه‌و سركه‌و شيرينى و جۆره‌ها داو ده‌رمانى لێ دروست ده‌كرێت، باوه‌ڕداريش به‌هه‌مان شێوه‌ هه‌موو ژيانى سوودو قازانجه‌ بۆ خه‌ڵكى.

7. دار خورما به‌ئارامترين داره‌، سه‌باره‌ت به‌ناڕحه‌تى يه‌كانى وه‌ك (ڕه‌شه‌با، بێ ئاوى،…هتد)، به‌هه‌مان شێوه‌ ئيمانداريش ئارام گره‌ به‌رامبه‌ر به‌و ناڕحه‌تييانه‌ى ڕووبه‌ڕووى ده‌بێته‌وه‌.

8. دارخورما دارێكه‌ هه‌موو شتێكى سوودمه‌نده‌، به‌رهه‌مه‌كانى و لقه‌كانى كه‌ بۆ خواردن و بازرگانى كردن پێيه‌وه‌ به‌سووده‌، هه‌روه‌ها لقه‌كانيشى بۆ دروست كردنى خانوو دروست كردنى حه‌سير زۆر به‌سووده‌، هه‌موو شتێكى ئيمانداريش به‌سووده‌ بۆ خه‌ڵكى، هاوڕێيه‌تى كردنى، گوێ له‌قسه‌ گرتنى، ئامۆژگارى يه‌كانى، ئه‌خلاق و ڕه‌وشتى، نه‌رم و نيانى و له‌سه‌رخۆيى، زانست و زانيارى…هتد.

9.دارخورما تا ته‌مه‌نى درێژ تربێت زياد به‌پيت و به‌ره‌كه‌ت ده‌بێت، به‌هه‌مان شێوه‌ چه‌ندێ ته‌مه‌نى ئيماندار زياتر درێژ بێت ئه‌وه‌نده‌ زياتر سوودمه‌نده‌ بۆ موسڵمانان له‌ هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه‌.

سێ يه‌م: ئيماندار وه‌كو دارى به‌ردار وايه‌:

عن أبي هريرة (ره‌زای خوای لێبێت) قال- قال رسول الله (صلی الله‌ علیه‌ وسلم): (مثل الؤمن كمثل الزرع لاتزال الريح تميله ولايزال المؤمن نصيبُهُ البلاء، وَمَثَلُ المنافق كمثل شجرة الارز لاتهتز حتى تستحصد) (أخرجه البخاري في المرضى (5644)- باب كفارة المرضى). واته‌: نمونه‌ى ئيماندار وه‌كو زه‌رعات و ڕه‌ز وايه‌ هه‌رچه‌نده‌ ڕه‌شه‌با بيجوڵێنێ به‌ملاو ئه‌ولادا ناگۆڕێ و كاريگه‌رى نى يه‌، چونكه‌ ڕه‌گه‌كه‌ى به‌هێزه‌و به‌ئاسانى هه‌ڵناكه‌ندرێ، هه‌روه‌ها ئيمانداريش تووشى ناخۆشى و فيتنه‌ ده‌بێت به‌ڵام هيچ كات كاريگه‌رى دروست ناكات له‌سه‌ر ئيمان و بيروباوه‌ڕى، به‌ڵام نموونه‌ى مونافيق وه‌كو دارى (ئه‌رز) وايه‌ كاتێ ڕه‌شه‌با لێى ئه‌دات له‌ ڕه‌گ و ڕيشه‌وه‌ هه‌ڵى ده‌ته‌كێنێ.

له‌ ڕاستيدا واتاى فه‌رمووده‌كه‌ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ فه‌رمانى خواى پێ گه‌يشتووه‌ و گوێڕايه‌ڵى ده‌كات ئه‌گه‌ر چاكه‌ى تووش بوو پێى خۆشه‌و ئه‌گه‌ر ناخۆشى تووش بوو ئه‌وه‌ ئارام گره‌و داواى پاداشت ده‌كات له‌ خوا، به‌ڵام بێ باوه‌ڕ خوا به‌ويستى ئه‌و به‌سه‌رى ناكاته‌وه‌، به‌ڵكو له‌ دونيادا خۆشى ئه‌داتێ، بۆ ئه‌وه‌ى له‌ قيامه‌تدا بێ به‌ش بێت له‌ خۆشى قيامه‌ت.

چواره‌م: ئيماندار وه‌كو پارچه‌يه‌كى ئاڵتون وايه‌:

عن عبدالله بن عمر (ره‌زای خوای لێبێت) قال- قال رسول الله (صلی الله‌ علیه‌ وسلم): (مثل المؤمن مثل سبكةُ الذهب، إن نَفَخْتَ عليها احمرَّت، وإن وَزِنَت لم تنْقُص) (صحيح الجامع الصغير: 5846). واته‌: نموونه‌ى ئيماندار وه‌كو پارچه‌يه‌كى ئاڵتون وايه‌، ئه‌گه‌ر فووت لێ كرد ئه‌وه‌ سوور ده‌بێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر كێشاشت كێشى كه‌م ناكات.نواندنى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بۆ ئيماندار به‌ ئاڵتون له‌به‌ر چه‌ند هۆيه‌كه‌ له‌وانه‌:

1. ئاڵتون له‌ كانزا شازه‌كانه‌و پله‌يه‌كى به‌رزى هه‌يه‌و له‌ كۆمه‌ڵگادا نرخێكى به‌هاى هه‌يه‌و به‌هۆى بريسكه‌و ڕه‌نگه‌ جوانه‌كه‌يه‌وه‌ سه‌رنجى خه‌ڵكى بۆ لاى خۆى ڕاده‌كێشێت، باوه‌ڕداريش به‌هه‌مان شێوه‌يه‌، پله‌و پايه‌ى خۆى هه‌يه‌ له‌ناو خه‌ڵكيدا ونرخى خۆى هه‌يه‌و زۆر به‌ڕێزو به‌سه‌نگه‌.

2. ئاڵتون له‌هه‌موو كانزاكان نه‌رم تره‌و له‌ هه‌موويان خۆڕاگرتره‌ به‌رامبه‌ر به‌ بارودۆخى ڕۆژانه‌، چونكه‌ كاريگه‌ر نابێت به‌ هۆكارى كه‌ش و هه‌وا ژه‌نگ ناكات و ڕه‌نگى ناگۆڕێت، به‌ڵام جگه‌ له‌ ئاڵتون هه‌موو كانزاكانى تر گۆرانكارييان به‌سه‌ردا دێت، ئيمانداريش له‌ كاتى ئاسايى و ئاراميدا نه‌رم و نيان و له‌ سه‌رخۆيه‌، به‌ڵام هه‌ركاتێ تووشى بارودۆخى ناخۆش و ناله‌بار بوو ئه‌وه‌ زۆر به‌هێزه‌و به‌رگه‌ى هه‌موو ناخۆشى يه‌كان ده‌گرێت و به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك عه‌قيده‌و بيرباوه‌ڕو ڕێبازو بانگه‌وازو ئه‌خلاق و ڕه‌وشتى ناگۆڕێت هه‌رچه‌نده‌ بارودۆخه‌كه‌ ناله‌بارو خراپ بوو.

3. خستنه‌ ناو ئاگرو تواندنه‌وه‌ى ئاڵتون هيچ له‌ كێشه‌كه‌ى كه‌م ناكات، به‌ڵكو جوانتر ده‌بێت و به‌ ئاگريش پيس له‌ پاك جياده‌كرێته‌وه‌، باوه‌ڕداريش وايه‌ كاتێ تووشى به‌ڵاو ناڕحه‌تى يه‌ك ده‌بێت زياتر باوه‌ڕى به‌هێز ده‌بێت و كه‌م ناكات، به‌ڵكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌و به‌ڵاو ناڕحه‌تييانه‌ ده‌بنه‌ هۆى جياكردنه‌وه‌ى كه‌سى ڕاست و كه‌سى درۆزن.

پێنجه‌م: ئيماندار وه‌كو پايه‌ وايه‌:

عن أبي موسى (ره‌زای خوای لێبێت) قال- قال رسول الله (صلی الله‌ علیه‌ وسلم): (المؤمن للمؤمن كالبنيان يشد بعضه بعضاً ثم شبَّك بين أصابعه) (أخرجه البخاري). واته‌: ئيماندار بۆ برا ئيمانداره‌كه‌ى وه‌كو پايه‌ وايه‌ يه‌كترى جێگير و ته‌واو ده‌كه‌ن، پاش ئه‌وه‌ په‌نجه‌كانى لێك ئاڵاندن به‌يه‌كدا. له‌ ڕاستيدا ئه‌م فه‌رمووده‌يه‌ نموونه‌يه‌كه‌ هانى ئيمانداران ده‌دات كه‌ هاوكارى و پشتگيرى يه‌كتر بكه‌ن، پايه‌و ديواريش ته‌واو ڕێك و پێك نابێت و توندو تۆڵ نابێ ئه‌گه‌ر پارچه‌كانى پێكه‌وه‌ نه‌لكێن و يه‌كترى نه‌گرن… چونكه‌ ئه‌گه‌ر بۆشى تيادا بێ ئه‌وه‌ ده‌ڕوخێ و ئه‌گه‌ر پێكه‌وه‌ گه‌يشتبێ سوودى خۆى ده‌گه‌يه‌نێت. ئيماندار به‌ته‌نها كاروفه‌رمانى دونياى بۆ هه‌ڵناسوڕێ به‌ڵكو پێويسته‌ براكه‌ى يارمه‌تى و هاوكارى بكات، ئه‌گه‌رنا ئه‌وا شكست دێنێت و كاره‌كانى سه‌رناگرێ.

شه‌شه‌م: ئيماندار ئه‌وه‌ى بۆ خۆى پێى خۆش بێ بۆ براكه‌شى پێى خۆشه‌:

عن أنس (ره‌زای خوای لێبێت) قال- قال رسول (صلی الله‌ علیه‌ وسلم): (لايؤمن أحدكم حتى يحب لإخيه ما يحب لنفسه (من الخير)) (رواه البخاري). واته‌: باوه‌ڕى هه‌ريه‌كێك له‌ ئێوه‌ ته‌واو نابێت تاكو چى بۆ خۆى پێى خۆشه‌ له‌ خێر بۆ براكه‌ى پێى خۆش بێت. ئه‌و زياده‌يه‌ى كه‌ له‌ فه‌رمووده‌كه‌دا هاتووه‌ (من الخير) زۆر گرنگه‌ ماناى ته‌واوى هه‌موو شتێ ده‌گرێته‌وه‌، چونكه‌ ووشه‌ى (الخير) ووشه‌يه‌كى گشتى يه‌و هه‌موو شتێك ده‌گرێته‌وه‌ له‌ عيباده‌ت و ده‌ست كه‌وتنى دونياو قيامه‌ت و ئه‌و شتانه‌ش كه‌ به‌رگرى لێ كراوه‌، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى بۆ خۆى پێى ناخۆشه‌ پێويسته‌ بۆ براكه‌شى پێى ناخۆش بێت، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر چى له‌ فه‌رمووده‌كه‌دا نه‌هاتووه‌ به‌ڵام ماناى فه‌رمووده‌كه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ێنێت، چونكه‌ خۆشويستنى شتێك حه‌ز لێ  نه‌كردنى دژه‌كه‌يه‌تى.

حه‌وته‌م: ئيماندار به‌ شمشێرو زمانى خۆى جيهاد ده‌كات:

عن كعب بن مالك (ره‌زای خوای لێبێت) قال- قال الرسول (صلی الله‌ علیه‌ وسلم): (إن المؤمن يجاهد بسيفهِ ولسانه، والذي نفسي بيده لكأن ما ترمونهم به نضعُ النبل) (أخرجه أحمد بإسناد صحيح على شرط الشيخين، وصححه الألباني في: سلسلة الأحاديث الصحيحة: 1631، ومشكاة المصابيح: 4795). واته‌: ئيماندار به‌شمشێرو به‌ زمانى جيهاد ده‌كات، سوێند به‌و خوايه‌ى كه‌ گيانى منى به‌ده‌سته‌ جارى وا هه‌يه‌ قسه‌كانتان به‌ ئه‌ندازه‌ى سه‌رى ڕمه‌كانتان كاريگه‌رتره‌. چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)زانيويه‌تى كه‌ جيهاد له‌ پێناوى خوادا ده‌رگايه‌كه‌ له‌ ده‌رگاكانى به‌هه‌شت هه‌ندێك جار ئه‌و جيهاده‌ ناتوانرێت به‌ چه‌ك بكرێت به‌ڵام ده‌توانرێت به‌ قسه‌ بكرێ له‌و كاته‌دا قسه‌كه‌ كاريگه‌رى چه‌كه‌كه‌ى ده‌بێت.

هه‌شته‌م: ئيماندار خه‌ڵكى متمانه‌ى ماڵ و ناموسى پێ ده‌به‌ن:

عن فضالة بن عبيد (ره‌زای خوای لێبێت) قال- قال الرسول (صلی الله‌ علیه‌ وسلم): ( المؤمن من أمنَهُ الناسُ على أموالهم وأنفسهم، والمهاجر من هَجَرَ الخطايا والذنوب) (أخرجه ابن ماجة وأحمد وابن حبان والحاكم والبزار، وصححه الألباني في: سلسلة الأحاديث الصحيحة: 549، وصحيح الجامع الصغير: 6658). واته‌: ئيماندار ئه‌و كه‌سه‌يه‌ كه‌ خه‌ڵكى متمانه‌ى ماڵ و سامان و گيانيانى پێ ببه‌ن، وه‌ كۆچ كه‌ريش ئه‌و كه‌سه‌يه‌ كه‌ له‌ گوناهو تاوان كۆچ بكات وده‌ست هه‌ڵبگرێت. كه‌واته‌ ئيماندارى ڕاسته‌قينه‌ كه‌سێكه‌ كه‌ خه‌ڵكى له‌ خراپه‌كانى پارێزراو بن و زه‌ره‌ريان پێ ناگه‌يه‌نێ به‌ خۆيان و ماڵ و سامانيان- ئايا چۆن پارێزراو نابن له‌ پياوێك كه‌ غه‌درو درۆو و سته‌م نه‌كات به‌ پيشه‌- ئه‌وه‌ى بۆ خۆى بيه‌وێت پێى خۆش بێت بۆ خه‌ڵكيش ده‌يه‌وێت و پێى خۆشه‌، چۆن پارێزراو نابن كه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌يه‌كدا بژين كه‌ باوه‌ڕو هيدايه‌ت و ڕووناكى و خۆشه‌ويستى و په‌يڕه‌وكردنى شه‌ريعه‌تى خواو چاكه‌ كردن تيايدا باڵا ده‌ست بێت، وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ڕوو ده‌دات كه‌ كۆمه‌ڵگه‌يه‌ك حوكمێكى ده‌ست كردى تيادا باڵا ده‌ست بێت هه‌ميشه‌ بێ ئارامى و دڵه‌ ڕاوكێ و كوشتن و بڕين تيايدا باڵا ده‌ست ده‌بێت و حوكم به‌رقه‌رار نابێت.

نۆيه‌م: ئيماندار چاكه‌كانى خۆى به‌ دڵه‌ كه‌ خراپه‌شى كرد زوو په‌شيمان ده‌بێته‌وه‌:

عن أبي امامه (ره‌زای خوای لێبێت) أن رجلاً قال يا رسول الله (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) (ما الإيمان) قال: (إذا سرتك حسنتك، وساءتك سيئتك فأنت مؤمن) (رواه أحمد، وصححه الألباني في: سلسلة الأحاديث الصحيحة: 550، وصحيح الجامع الصغير: 600). واته‌: (أبي امامة) (ره‌زای خوای لێبێت) فه‌رمووى: كابرايه‌ك هات پرسيارى له‌ پێغه‌مبه‌رى خوا كرد (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ووتى ئيمان چى يه‌؟ پێغه‌مبه‌ريش (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌ وه‌ڵامدا فه‌رمووى: ئه‌گه‌ر كارى چاكه‌ت كردو پێى دڵخۆش بوويت، وه‌ كارى خراپت كردو پێى دڵ ته‌نگ بوويت ئه‌وه‌ تۆ ئيمانداريت.

ئه‌م سيفه‌ته‌ تايبه‌تى ترين نيشانه‌ى باوه‌ڕه‌، چونكه‌ ئيماندار هه‌ميشه‌ دڵى به‌ ئيشه‌و له‌ كاردايه‌، كاتێ كرده‌وه‌يه‌كى چاك و جوان ئه‌نجام ده‌دات دڵى پێى خۆشه‌و شادومانه‌، به‌ڵام كاتێ تاوانێ يان كردارێكى ناشيرين ئه‌نجام ئه‌دات ئه‌وه‌ زۆر بێزارو بێ تاقه‌ت ده‌بێت ويه‌كسه‌ر په‌شيمان ده‌بێته‌وه‌و ته‌وبه‌ ده‌كات، چونكه‌ ته‌وبه‌كردن و گه‌ڕانه‌وه‌ له‌و تاوانه‌ى نيشانه‌ى بۆ ته‌واوى بڕواى ئه‌و كه‌سه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بێ بڕوا تاوانكردن به‌لايه‌وه‌ وه‌ك باڵى مێشووله‌يه‌ك وايه‌.

ده‌يه‌م: ئيماندار خۆى سه‌رشۆڕ ناكات:

عن (حذيفه) (ره‌زای خوای لێبێت) قال- قال الرسول (صلی الله‌ علیه‌ وسلم): (لاينبغي لمؤمنٍ أن يذل نفسه، قالوا: وكيف يذلُ نفسه؟ قال: يتعرض من البلاء مالا يطيق) ( رواه الترمذي، وصححه الألباني في: سلسلة الأحاديث الصحيحة: 613). واته‌: پێويست ناكات ئيماندار خۆى زه‌ليل و مل كه‌چ بكات، ووتيان چۆن خۆى مل كه‌چ ده‌كات؟ پێغه‌مبه‌ريش (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمووى: به‌وه‌ خۆى زه‌ليل ده‌كات كه‌ خۆى له‌ كارێك ده‌دات بۆى ناكرێت له‌ قورسيدا ئه‌و كاته‌ تيا ئه‌چێ.

له‌م فه‌رمووده‌يه‌دا ڕوونكردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى تێدايه‌ كه‌ ئيماندار نابێ خۆى تووشى ناڕحه‌تى بكات يان ده‌ردێك بكات كه‌ له‌ توانايدا نى يه‌و نه‌بێ، نموونه‌ى ئه‌مه‌ش ئه‌و گه‌له‌يه‌ كه‌ داواى جيهاديان كرد دژى دوژمنێكى سه‌رسه‌ختى توندووتيژ- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌ هۆكارو بناغه‌كانى جيهاديان له‌ده‌ست دابوو له‌ بوارى جه‌سته‌يى و مه‌عنه‌ويشه‌وه‌- تا وايان لێهات له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا خۆيان پێ نه‌گيراو تياچوون- دوايى په‌شيمان بوونه‌وه‌كه‌ سوودى نه‌بوو، بۆيه‌ پێويسته‌ پێش هه‌نگاو نان بۆ كارێكى گران بير بكه‌يته‌وه‌و بزانى له‌ توانادا هه‌يه‌ ئه‌و كاره‌ بكرێت يان نه‌كرێت ده‌بێت پرس و ڕا به‌كه‌سانى شاره‌زاو دونياديده‌و خاوه‌ن ته‌جروبه‌ بكه‌يت ئه‌و كات پاش به‌ده‌ست هێنانى دڵنيايى بڕيار بده‌. 

يازده‌هه‌م: ئيماندار به‌به‌ڵا تاقى ده‌كرێته‌وه‌ بۆ سڕينه‌وه‌ى گوناهه‌كانى:

عن أبي هريرة (ره‌زای خوای لێبێت) قال- قال رسول الله (صلی الله‌ علیه‌ وسلم): (لايزال البلاء بالمؤمن أو المؤمنة في نفسه وماله وولده حتى يلقى الله وما عليه من خطيئة) (أخرجه الترمذي ووافقه أحمد والذهبي وقال حسن صحيح، وحسنه الألباني في: مشكاة المصابيح: 1567 ). واته‌: به‌رده‌وام به‌ڵاو موسيبه‌ت به‌سه‌ر ئيماندارانى پياو ئافره‌تدا داده‌به‌زێت به‌ڵاو موسيبه‌ت به‌سه‌ر نه‌فس و ماڵ و منداڵيدا به‌رده‌وامه‌ تا ئه‌و كاته‌ى ده‌مرێ و ده‌گاته‌ په‌روه‌ردگارى به‌بێ تاوان.

ئه‌م فه‌رموودانه‌و هاوماناكانى به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ به‌ڵاو تاقى كردنه‌وه‌ ته‌واوكارى سه‌رخستن و پشتگيرى و به‌رزى و ڕێزى خودايه‌، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ى له‌ هه‌موو زياتر دووچارى به‌ڵاو نه‌هامه‌تى و ناڕه‌حه‌تى و ده‌رده‌سه‌رى بوون پێغه‌مبه‌ران و دواتر ئه‌وانه‌ى لێيانه‌وه‌ نزيكن، چونكه‌ مرۆڤى ئيماندار به‌پێى به‌هێزى و لاوازى ئيمانه‌كه‌ى تاقى ده‌كرێته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ بڕواكه‌ى به‌هێز بێت زياتر به‌ڵاو موسيبه‌تى به‌سه‌ردا دێت تا كه‌متريش بێت كه‌متر، جا به‌ڕاستى پێويسته‌ ئێمه‌ى ئيماندار خۆمان به‌ ئه‌م ڕه‌وشته‌ جوانانه‌ى ئيماندار بڕازێنينه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ دونيا قيامه‌تدا سه‌ركه‌وتو سه‌رفراز بين، وه‌ پێويسته‌ له‌ كاتى ئيمان به‌رزيماندا سوپاسى خواى گه‌وره‌ بكه‌ين وه‌ له‌كاتى ئيمان لاوازيدا خۆڕاگر بين و دوعاى خێر بكه‌ين و بڵێين: (اللهم اجرني في مصيبتي واخلف لي خيراً منها) (صحيح الجامع الصغير: 5764).

سبحانك اللهم وبحمدك أشهد أن لاإله إلا أنت أستغفرك وأتوب إليك

نوسینی: اشرف عبدالمقصود

وه‌رگێڕانی: ئه‌ندازیارصلاح فائق

3,008 total views, 1 views today

About mamostamahde

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>

Facebook

Free Web Hosting