دوو شه‌ممه‌ , 14 تشرینی یه‌كه‌م 2024
وته زێڕینه كان
Home » پەروەردە و خێزان » چاو داخستن له‌ حه‌رام ده‌بێته‌ هۆى به‌خته‌وه‌رى

چاو داخستن له‌ حه‌رام ده‌بێته‌ هۆى به‌خته‌وه‌رى

چاو داخستن له‌ حه‌رام ده‌بێته‌ هۆى به‌خته‌وه‌رى

به‌ڕاستى يه‌كێك له‌و به‌خششانه‌ى كه‌ خواى په‌روه‌ردگار به‌خشيويه‌تى به‌ مرۆڤ سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌ندامه‌كانى تر بريتييه‌ له‌ چاو. بۆيه‌ ده‌بێت سوپاسى زۆرى خواى گه‌وره‌ بكه‌ين ، سوپاسكردنيش ته‌نها به‌ده‌ربڕينى زاره‌كى نابێت ،به‌ڵكو به‌گوێڕايه‌ڵى كردنى فه‌رمانه‌كانى وخۆگرتنه‌وه‌ له‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان ده‌بێت ،وه‌ك بيلالى كوڕى سه‌عر س ئه‌فه‌رمووێت :زيكركردن دوو جۆره‌ : زيكرێك به‌زمان كه‌ چاك وجوانه‌ ،وه‌ زيكرى خواى گه‌وره‌ له‌و شتانه‌ى حه‌ڵاڵى كردووه‌ و ئه‌وانه‌ش حه‌رامى كردووه‌ خۆگرتنه‌وه‌ لێيان چاكتره‌..

يه‌كێكيش له‌و فه‌رمانانه‌ى خواى گه‌وره‌ بۆ مرۆڤ چاوگرتنه‌ له‌ئاست حه‌رامكراوه‌كاندا.په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رمووێت {إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ كُلُّ أُولَئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْؤُولاً}الاسراء36.واته‌ به‌ڕاستى بيستن و بينين و دڵ هه‌موويان كه‌ سێ دروستكراوى خودان خاوه‌نه‌كانيان به‌رپرسن لێيان.

هه‌روه‌ك چۆن خواى گه‌وره‌ فه‌رمانى به‌ پياوان كردووه‌ كه‌ چاويان بپارێزن له‌ حه‌رام ، به‌هه‌مان شێوه‌ش فه‌رمانى به‌ ئافره‌تان كردووه‌ كه‌ چاوى خۆيان له‌ ئاستى حه‌رام بپارێزن، خواى گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێت { قُلْ لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّواْ مِنْ أَبْصَارِهِمْ } [النور:30] واته‌ ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ج به‌پياوانى ئيماندار بڵێ كه‌چاويان بپارێزن له‌سه‌رنج دانى ئافره‌تى نامه‌حره‌م.وه‌ ئه‌فه‌رمووێت {وَقُلْ لِلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ } [النور31].واته‌ ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) به‌ئافره‌تانى ئيماندار بڵێ چاويان بپارێزن له‌ ئاستى نامه‌حره‌م..

بۆيه‌ خۆشكى به‌ڕێزم پێويسته‌ جوانى و ڕازاوه‌يى خۆتان به‌ده‌ر نه‌خه‌ن چونكه‌ ده‌رخستنى جوانى ئافره‌تان هۆكارێكى كاريگه‌ره‌ بۆ داڕوخانى كۆمه‌ڵگا و له‌ڕێ ده‌رچوونيان ، به‌مه‌ش ئافره‌تان دووجار تاوانبار ده‌بن به‌پێى ياساكانى ئاينى ئيسلام گه‌ر خۆى دانه‌پۆشێ.يه‌كه‌م.فه‌رمانى خواى گه‌وره‌ى شكاندووه‌.دووه‌م .به‌و كاره‌ى سه‌رنجى پياوانى خراپ به‌لاى خۆياندا ڕاده‌كێشێ و ئه‌وانيش زياتر توشى تاوان و سه‌رگه‌ردانى و له‌ڕێ ده‌رچوون ده‌كات.

ئيمامى حه‌سه‌نى به‌صرى : ئه‌فه‌رمووێت : هه‌ركه‌سێك چاوه‌كانى به‌ره‌ڵا بكات و به‌ملاولادا بيگێرێت ،ئه‌وا غه‌م و په‌ژاره‌ى زۆرده‌بێت.

شاعير ئه‌ڵێت :

كل الـــحوادث مبــــــــداها من النــــــظر

ومعــــظم النــــار من مستصـــغر الشــــرر

كــــم نظـــرة بلغت من قلــب صاحبـــــــها

كمب،،لغ الســــــهم بين القــــوس والوتــر

التفسير القيم لابن القيم – (ج 2 / ص 334)

له‌كۆتايدا ئه‌ڵێم پێغه‌مبه‌ره‌ى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئه‌فه‌رمووێت: ( هه‌ركه‌سێك له‌به‌ر خواى گه‌وره‌ واز له‌كارێك بهێنێ ئه‌وا خودا كاروبارێكى چاكترى به‌نسيب ده‌كات ).

ده‌ خوشكى به‌ڕێز هه‌وڵبده‌ خۆت باڵاپۆش وسه‌ر پۆش بكه‌يت ،و هه‌رگيز مه‌ڵێ زه‌حمه‌ته‌ و گرانه‌ وبيرێك له‌ قيامه‌تى خۆت بكه‌ره‌وه‌ و ترسێكت له‌خواى به‌ده‌سه‌ڵات هه‌بێت.

ئاماده‌ کردنی به‌رهه‌م حسن .کۆلیژی.زانستى كۆمپيوته‌ر.

877 total views, 1 views today

About mamostamahde

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>

Facebook

Free Web Hosting