خوشکی به‌ڕێزم ئایا ده‌زانیت باڵانه‌پۆشینت یانی چی ؟
بسم الله الرحمن الرحیم
خوشكى به‌ڕێزم : داواكارم ئه‌كه‌ر بتوانى به گوێ دڵ گوێبيستى ووته‌كانم بيت ، و هه‌ست و بير‌ى خۆتم بده‌يتێ ، له چه‌ند خوله‌كێكى ژيانت ، بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ند ئامۆژگاريهكت به گوێدا بده‌م ، كه هه‌موويان ئامۆژگارى دڵسۆزن بۆ كه‌سێكى خۆشه‌ويستى خۆى ، له لايه‌ن كه‌سێكى په‌رۆش له سه‌ر دوا ڕۆژ و ژيانت ، له ڕۆژگارێكدا كه ئامۆژگاريكاران تێدا كه‌م و به‌ده‌گمه‌نن ، ئامۆژگاريهكانيشم به شێوه‌ى پرسيار ده‌بن ، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو پرسيارێكى زه‌نگێكى بيداركارى بێت ، و چيتر له خه‌وى غه‌فڵه‌ت بێدارت بكاته‌وه ، و به ئاگا بيت ، و قۆڵى خواناسانه‌ى بۆ ههڵماڵيت و په‌شيمان ببيتهوه له‌وه‌ى كه ڕۆژێك له ڕۆژان كهمتهرخهميهكت نوواندبێت له باڵا پۆشيتدا ، كه نيشانى بڕوادارى حيشمه‌ت و جوانى تۆيه له دونياى كۆتاى هاتوو ، هۆكارى ڕزگار بوونى هه‌تا ههتاييته له ئاگرى دۆزه‌خ ، ئه‌و دۆزه‌خه‌ى كه خواى په‌روه‌ردگار له وهسفيدا فه‌رموويه‌تى : ( فَاتَّقُواْ النَّارَ الَّتِي وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ ) ( سورة البقرة : 24 ) ، واته : له‌و ئاگره بترسن كه سووته‌مه‌نيه‌كه‌ى خه‌ڵك و به‌رده ، خواى په‌روه‌ردگار په‌ناى من و تۆش بدات له‌وه‌ى كه خۆمان به ده‌ستى خۆمان بۆ دونيا و خۆشيهكى كاتى بكه‌ين به سووته‌مه‌نى ئه‌و ئاگره ، بۆيه داواكارم ئه‌گه‌ر تا ئه‌م ڕۆش كهمتهرخهميهكت له باڵاپۆشه‌كه‌تدا كردبێت ، دوواى بيستنى ئه‌م ووتانه بڕيارى يه‌ك لاى خۆت بده‌يت و باڵاپۆشيهكهت به باش‌ترين شێوه و به‌و مه‌رجانه‌ى كه پێويسته له باڵا پۆشه‌كه‌تدا هه‌بێت ئه‌نجام بده‌يت ، و سه‌رده‌مى سستى و ته‌مبه‌ڵى به‌لاوه بنهيت ، بزانى كه مانه‌وه‌ت له دونيادا كاتى و كه‌مه ، به‌ڵكو هه‌ر زۆر كه‌مه ، و سه‌رده‌مى لاوێتى ده‌ڕوات و نامێنێت ، و جوانيهكهشت به‌هه‌مان شێوه له ناو ده‌چێت و نامێنێت ، و گه‌شى و دره‌وشاوه‌يى له ناو ده‌چێت ، ئه‌وه‌ش : به مردنێكى نزيك و خێرا ، يان به پيريهك كه له ڕێگه‌ى هه‌مووانه و دێت ، و به هيچ شێوه‌يه‌ك ده‌رچوون نيه له ده‌ستى ، خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموويه‌تى : ( وَاتَّقُواْ يَوْمًا تُرْجَعُونَ فِيهِ إِلَى اللّهِ ثُمَّ تُوَفَّى كُلُّ نَفْسٍ مَّا كَسَبَتْ وَهُمْ لاَ يُظْلَمُونَ ) ( سورة البقرة : 281 ) ، واته : خۆتان بپارێزن له‌و ڕۆژه‌ى كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه تيايدا بۆ لاى خواى په‌وره‌دگار ، پاشان هه‌موو كه‌سێك پاداشت ده‌درێته‌وه له‌و كردارانه‌ى كه ئه‌نجامى داون ، و دڵنياش بن كه كه‌س له‌و ڕۆژه‌دا سته‌مى لێ ناكرێت .
ئه‌مه‌ش ئامۆژگاريهكانن :
- وه ئايا ده‌زانى باڵانهپۆشينت سه‌رپێچى كردن و شكاندنى فه‌رمان و ووته‌ى په‌روه‌ردگارته كه فرمانى پێكردوويت : ( يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُل لِّأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاء الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلَابِيبِهِنَّ … ) ( سورة الأحزاب : 59 ) ، واته : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) به خێزان و كچه‌كانت و ئافره‌تى بڕواداران بڵێ با باڵا پۆشهكانيان بده‌ن به خۆيان‌دا . وه هه‌روه‌كو فه‌رموويه‌تى : ( وَلَا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الْأُولَى ) ( سورة الأحزاب : 33 ) ، واته : له‌كاتى ده‌رچونتاندا خۆتان ڕووت نه‌كه‌نه‌وه ، هه‌روه‌ك چۆن ئافره‌تان له سه‌رده‌مى نهفاميدا خۆيان ڕووت ده‌كرده‌وه .
- وه ئايا ده‌زانيت ئه‌و كاره‌ت هۆكارى ئازاردنى خۆته ، هه‌روه‌كو خواى گه‌وره فه‌رموويه‌تى : ( يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُل لِّأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاء الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلَابِيبِهِنَّ ذَلِكَ أَدْنَى أَن يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا ) ( سورة الأحزاب : 59 ) ، واته : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) به خێزان و كچه‌كانت و ئافره‌تى بڕواداران بڵێ با باڵا پۆشهكانيان بده‌ن به خۆيان‌دا ، ئه‌وه‌ش نزيك تره بۆ ئه‌وه‌ى كه به ڕه‌وشت به‌رز و به حه‌يا و حيشمت بناسرێنه‌وه ، و ئه‌زيه‌ت و ئازار نه‌درێن ، په‌روه‌ردگارى تۆش لێبوورده و ميهره‌بانه .
- وه ئايا ده‌زانيت به‌و كاره‌ت چاوى گورگه برسيهكان ، و كه‌سانى دڵ نه‌خۆش تێر ده‌كه‌يت ، و دهبيتهى هۆى ئه‌وه‌ى سه‌دان له‌و گورگانه ته‌ماحت تێ بكه‌ن ؟! هه‌روه‌كو خواى گه‌وره فه‌رموويه‌تى : ( فَلَا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ ) ( سورة الأحزاب : 32 ) ، واته : پێويسته له سه‌رتان له هه‌موو ڕێگه‌يه‌كى حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كرا و خۆتان بپارێزن ، له‌وانه‌ش قسه نه‌كردنه به نازه‌وه له گه‌ڵ پياوانى نامه‌حره‌مدا ، بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سانى ده‌روون نه‌خۆش ته‌ماحتان تێنه‌كه‌ن ، ووته‌شتان با ووته‌يه‌كى ئاسايى بێت ، ئه‌مه ئه‌گه‌ر ووته‌كانت ئه‌وه‌نده كاريگه‌ر بن ، ئه‌ى ئه‌بێت باڵا نه‌پۆشينت چۆن بێت ؟!! جا ئامان نه‌كه‌ى خوشكه‌كه‌م خۆت بكه‌يته جێى ته‌ماحى گورگه برسيهكانى ئه‌م ڕۆژگاره .
- وه ئايا ده‌زانيت كه باڵا نه‌پۆشينت پێچه‌وانه بوونه‌وه‌ى ووته‌ى پێغه‌مبه‌ره‌ى خوايه (صلی الله علیه وسلم) ، و ڕازيكردن و شوێنكه‌وته‌ى ووته‌ى شه‌يتانه‌كانى جنۆكه و مرۆڤه ؟! پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى : ” يا أسماء إن المرأة إذا بلغت المحيض لم يصلح أن يرى منها شي‌ء إلا هذا وهذا – وأشار إلى وجهه وكفيه ” ( حسنه الألباني في صحيح الجامع ، برقم : 7874 ) ، واته : ئه‌ى ئه‌سما ئه‌گه‌ر ئافره‌تى موسڵمان گه‌شته ته‌مه‌نى باڵغ بوون نابێت جگه له ده‌سته‌كان و ڕوومه‌تى زياتر ده‌ركه‌وێت .
وه خواى په‌روه‌ردگار بۆمان ده‌گێڕێته‌وه كه شه‌يتان له گه‌ڵ باوكه ئاده‌م و دايكه حه‌وادا چى كردووه ، كه فه‌رموويه‌تى : ( … فَبَدَتْ لَهُمَا سَوْآتُهُمَا … ) ( سورة طـه : 121 ) ، واته : به هۆى ئه‌و تاوانه‌ى كه پێى كردن ، عهورهتيان ده‌ركه‌وت.
- وه ئايا ده‌زانيت به‌و كاره‌ت خۆت به ئه‌هلى دۆزه‌خ دادهنهيت ، و خۆت ده‌خه‌يته ڕێزى دۆزهخيانهوه ، خواى په‌روه‌ردگار پارێزه‌رت بێت له ئاگرى دۆزه‌خ ، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى : ” صِنْفَانِ مِنْ أَهْلِ النَّارِ لَمْ أَرَهُمَا … وَنِسَاءٌ كَاسِيَاتٌ عَارِيَاتٌ مُمِيلاَتٌ مَائِلاَتٌ رُءُوسُهُنَّ كَأَسْنِمَةِ الْبُخْتِ الْمَائِلَةِ … ” ( رواه مسلم ) ، واته : دوو كۆمه‌ڵ هه‌ن له ئه‌هلى دۆزه‌خ نه‌مبينيوون … كۆمه‌ڵێكيان ئافره‌تانێكن داپۆشراون به‌ناو له ڕاستيدا ڕووتن ، به‌له‌نجه‌ولار ده‌ڕۆنه ڕێوه ، و سه‌رنجى پياوان بۆ خۆيان ڕاده‌كێشن ، و پرچيان به شێوه‌يه‌ك به سه‌ر سه‌ريانه‌وه ده‌به‌ستن وه‌كو بان پشتى ووشتر وايه … وه زانايان فهرمويانه : (( أراد (صلی الله علیه وسلم) النساء اللواتي يلبسن من الثياب الشيء الخفيف ، الذي يصف ولا يستر ، فهنَّ كاسيات بالإسم ، عاريات في الحقيقة )) ( جلباب المرأة المسلمة : 127 ) ، واته : مه‌به‌ستى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌و ئافرهتانهيه كه جل و به‌رگى ناسك ده‌كه‌نه به‌ر ئه‌و جۆره پۆشاكانه له ڕاستيدا لهشيان ده‌رده‌خات ، نه‌ك ئه‌وه‌ى كه دايان بپۆشێت ، ئه‌و جۆره ئافره‌تانه به ناو داپۆشراون ، كه‌چى له ڕاستيدا ڕووتن .
- وه ئايا ده‌زانيت به ئه‌و كاره‌ت وا له خۆت ده‌كه‌ى كه به‌ر نه‌فره‌تى موسڵمانان بكهويت ـ خواى په‌روه‌ردگار په‌نات دات ـ نهفرهتيش ، واته : دوورى و ده‌رچوونت له ڕه‌حمه‌تى خواى به به‌زه‌يى ، هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى : ” … ، نساؤهم كاسيات عاريات على رؤوسهن كأسنمة البخت العجاف العنوهن فإنهن ملعونات … ” ( صححه العلامة الألباني في السلسلة الصحيحة ، برقم : 2683 ، وفي صحيح الترغيب والترهيب ، برقم : 2044 ) ، واته : ئافره‌ته‌كانيان داپۆشراون به‌ناو له ڕاستيدا ڕووتن ، به‌سه‌ر سه‌ريانه‌وه وه‌كو پشتى ووشتر هه‌يه ـ واته : پرچيان به شێوه‌يه‌ك به سه‌ر سه‌ريانه‌وه ده‌به‌ستن ـ نه‌فره‌تيان لێ بكه‌ن ئه‌وانه نه‌فره‌ت لێكراوون .
- وه ئايا ده‌زانيت به‌باڵا نه‌پۆشينت خۆتى پێ بێ به‌ش ده‌كه‌ى له به‌هه‌شتى به‌رينى خواى په‌روه‌ردگار ، هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ئاماژه‌ى به‌وه داوه و فه‌رموويه‌تى : ” صِنْفَانِ مِنْ أَهْلِ النَّارِ لَمْ أَرَهُمَا … وَنِسَاءٌ كَاسِيَاتٌ عَارِيَاتٌ مُمِيلاَتٌ مَائِلاَتٌ رُءُوسُهُنَّ كَأَسْنِمَةِ الْبُخْتِ الْمَائِلَةِ لاَ يَدْخُلْنَ الْجَنَّةَ وَلاَ يَجِدْنَ رِيحَهَا وَإِنَّ رِيحَهَا لَيُوجَدُ مِنْ مَسِيرَةِ كَذَا وَكَذَا ” ( رواه مسلم ) . واته : دوو كۆمه‌ڵ هه‌ن له ئه‌هلى دۆزه‌خ نه‌مبينيوون … كۆمه‌ڵێكيان ئافره‌تانێكن داپۆشراون به‌ناو له ڕاستيدا ڕووتن ، به‌له‌نجه‌ولار ده‌ڕۆنه ڕێوه ، و سه‌رنجى پياوان بۆ خۆيان ڕاده‌كێشن ، و پرچيان به شێوه‌يه‌ك به سه‌ر سه‌ريانه‌وه ده‌به‌ستن وه‌كو بان پشتى ووشتر وايه ، ئه‌وانه ناڕۆنه به‌هه‌شته‌وه ئه‌گه‌ر چى بۆنى به‌هه‌شت له دوورى ئه‌وه‌نده و ئه‌وه‌نده‌شه‌وه ده‌بيسترێت .
- وه ئايا ده‌زانيت به‌و كرداره‌ت تاوانى ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌خه‌يته ئه‌ستۆه خۆت كه تۆ له خشتهيان ده‌بيت ، و دهيانخهيته تاوانه‌وه ، خواى په‌روه‌ردگار فه‌رمويه‌تى : ( لِيَحْمِلُواْ أَوْزَارَهُمْ كَامِلَةً يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَمِنْ أَوْزَارِ الَّذِينَ يُضِلُّونَهُم بِغَيْرِ عِلْمٍ أَلاَ سَاء مَا يَزِرُونَ ) ( سورة النحل : 25 ) . واته : له ڕۆژى دواييدا تاوانباران تاوانى خۆيان به ته‌واوى هه‌ڵده‌گرن ، له گه‌ڵ تاوانى ئه‌وانه‌ى كه گومڕايان ده‌كه‌ن به بێ زانين ، به‌ڕاستى ئه‌وه تاوانباريهكى زرۆ خراپه .
- وه ئايا ده‌زانيت به‌و كاره‌ت خۆت ده‌خه‌يته ڕيزى دوو ڕووانه‌وه ـ خواى په‌روه‌ردگار په‌ناده‌رت بێت له‌و كاره ـ هه‌روه‌كو له فه‌رمووده‌دا هاتووه كه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى : ” وشر نسائكم المتبرجات المتخيلات ، وه‌ن المنافقات ، لا يدخل الجنة منهن إلا مثل الغراب الأعصم ” ( صححه العلامة الألباني في : الصحيحة ، برقم : 1849 ) ، واته : خرابترينى ئافره‌ته‌كانتان ئه‌و ئافره‌تانه‌ن كه جوانيه‌كانى خۆيان ده‌رده‌خه‌ن ، و خۆ دهڕٍازێننهوه ، و له خۆ ڕازين و فيز و ته‌كه‌بور ده‌كه‌ن به سه‌ر ئافره‌تانى تردا ، به‌ڕاستى ئه‌وانه خۆ ده‌شوبهێنن به دوو ڕووان ، هيچ يه‌كێك له‌وانه ناڕواته به‌هه‌شته‌وه ، ئيللا وه‌كو قه‌ڵه بازه‌ڵه نه‌بێت ( كه جۆرێكه له قه‌ڵه ڕه‌ش باڵه‌كانى يان پێكانى سپين ) ، هێنانه‌وه‌ى ئه‌م شێوه‌يه له قه‌ڵه ڕه‌ش به نموونه به هۆى كهميانهوهيه ، بۆ ئاماژه كردنه به كه‌مى ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه ده‌ڕۆنه به‌هه‌شته‌وه ، ئه‌گه‌ر باڵا پۆش نه‌بن .
له كۆتايدا پێت ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر تاكو ئه‌م ڕۆ نهتزانيبێت ، ئه‌وا ئه‌م ڕۆ ئه‌و تاوانه‌ت لا ئاشكرا بوو ، به‌ڵام نائوميديش مه‌به له ڕه‌حمه‌تى خواى ميهرهمان ئه‌گه‌ر تۆبه‌يه‌كى ڕاسته‌قينه‌ت كرد و گه‌ڕايته‌وه بۆ لاى ئه‌و ، هه‌روه‌كو فه‌رموويه‌تى : ( قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ) ( سورة الزمر : 53 ) ، واته : بڵێ به‌و به‌ندانه‌ى كه زيادڕهويان كردووه له تاوان كردن‌دا ، بێ ئومێد و مهئيووس نه‌بن له ڕه‌حم و به‌زه‌يى خواى په‌روه‌ردگار ، چونكه خواى په‌روه‌ردگار له هه‌موو تاوانێك خۆش ده‌بێت ، هه‌ر ئهويشه لێبورده ، و به بهزهيىيه به‌رامبه‌ر به به‌نده‌كانى .
جا خوشكى به‌ڕێزم : بيرێك له‌م ووتانه بكه‌ره‌وه ، وبڕيار بده كه ئايا دواى بيستنى ئه‌م ووتانه هێشتا هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بيت له سه‌ر باڵا نه‌پۆشينت ، وهێشتا دڵت ڕانهچهڵهكيوه ؟! يان چى ؟!
وَآخِرُ دَعْوَاهُمْ أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
ئاماده‌کردنی مامۆستا عدنان بارام
796 total views, 1 views today