سڕه‌ڕه‌وه‌ی تاوانه‌كان
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
الحَمْدُ للهِ وَحْدَهُ، وَالصَّلَاةُ وَالسَّلامُ عَلَى مَنْ لَا نَبيَّ بَعْدَهُ، وَبَعْدُ:_
بێگومان هه‌ر يه‌كێك له ئێمه ڕۆژانه تاوان ده‌كات، به ئه‌ندازه‌ى به‌هێزی و لاوازى ئيمان، جا تاوه‌كو ئيمانه‌كه‌مان بێ هێز بێت به دڵنياييه‌وه زياتر تاوان ده‌كرێت، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌يه له دواى تاوان كردن تۆبه بكه‌ين؛ چونكه خواى گه‌وره ده‌يه‌وێت له به‌نده‌كانى خۆش بێت و بيانخاته به‌هه‌شته‌وه، هه‌ر چه‌ندين هۆكارو ڕێگه‌ى بۆمان داناوه بۆ ئه‌وه‌ى له تاوانه‌كانمان خۆش بێـت، بۆيه‌ش وا ئێمه ـ به پشتيوانى خواى گه‌وره ـ هه‌ندێك له‌م هۆكارانه ده‌خه‌ينه ڕوو:ـ
1. تۆبه‌يه‌كى ڕاستگۆيانه: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عله وسلم)، ده‌فه‌رمووێت:((مَنْ تاب قَبْلَ أَنْ تَطْلُعَ الشَّمْسُ مِنْ مَغْرِبِهَا تَابَ اللَّهُ عَلَيْهِ))، مسلم. واته: (هه‌ر كه‌سێك تۆبه بكات پێش ئه‌وه‌ى خۆر له خۆر ئاواوه هه‌ڵبێت، ئه‌وا خوا تۆبه‌كه‌ى لێ وه‌رده‌گرێت).
2. شۆردنى ده‌ست نوێژ به ته‌واوى: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عله وسلم)، ده‌فه‌رمووێت:((مَنْ تَوَضَّأَ فَأَحْسَنَ الْوُضُوءَ خَرَجَتْ خَطَايَاهُ مِنْ جَسَدِهِ حَتَّى تَخْرُجَ مِنْ تَحْتِ أَظْفَارِهِ))، مسلم. واته: (هه‌ر كه‌سێك ده‌ست نوێژ بشوات به باش‌ترين شێوه، ئه‌وا تاوانه‌كانى له لاشه‌ى ده‌ڕوات هه‌تا ده‌رده‌چێت له ژێر نينۆكهكانيشى).
3. زيكره‌كانى دواى نوێژه فه‌ڕزه‌كان: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عله وسلم)، ده‌فه‌رمووێت:((مَنْ سَبَّحَ اللَّهَ فِي دُبُرِ كُلِّ صَلَاةٍ ثَلَاثًا وَثَلَاثِينَ، وَحَمِدَ اللَّهَ ثَلَاثًا وَثَلَاثِينَ، وَكَبَّرَ اللَّهَ ثَلَاثًا وَثَلَاثِينَ، فَتْلِكَ تِسْعَةٌ وَتِسْعُونَ، وَقَالَ تَمَامَ الْمِائَةِ: لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ، وَلَهُ الْحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ. غُفِرَتْ خَطَايَاهُ، وَإِنْ كَانَتْ مِثْلَ زَبَدِ الْبَحْرِ))، مسلم. واته:(هه‌ر كه‌سێك له دواى هه‌موو نوێژێك سی و سێ جار: (سُبْحَانَ اللَّه)، وه سی و سێ جار: (الْحَمْدُ لِلَّهِ)، وسی و سێ جاريش: (اللَّهُ أَكْبَرُ) بكات، كه ئه‌وه ده‌كاته نه‌وه‌دو نۆ، بۆ ته‌واو كردنى سه‌ده‌كه‌ش بڵێ: (لا إلهَ إلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ، لَهُ المُلْكُ وَلَهُ الحَمْدُ وَهُوَ عَلى كُلّ شَيْءٍ قَدِيرٌ)، ئه‌وا خواى گه‌وره له گوناهه‌كانى ده‌بورێ ئه‌گه‌ر به ئه‌ندازه‌ى كه‌فى ده‌رياش بن).
4. شه‌هيد بوون له پێناوى خواى په‌روه‌ردگار: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عله وسلم)، ده‌فه‌رمووێت:((يُغْفَرُ لِلشَّهِيدِ كُلُّ ذَنْبٍ إِلَّا الدَّيْنَ))، مسلم. واته:(شه‌هيد له هه‌موو تاوانه‌كانى ده‌بووردرێت، ته‌نها قه‌رز نه‌بێت).
5. زۆر هه‌نگاو نان بۆ مزگه‌وت: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عله وسلم)، ده‌فه‌رمووێت: ((أَلَا أَدُلُّكُمْ عَلَى مَا يَمْحُو اللَّهُ بِهِ الْخَطَايَا وَيَرْفَعُ بِهِ الدَّرَجَاتِ). قَالُوا: بَلَى يَا رَسُولَ اللَّهِ، قَالَ: إِسْبَاغُ الْوُضُوءِ عَلَى الْمَكَارِهِ، وَكَثْرَةُ الْخُطَا إِلَى الْمَسَاجِدِ، وَانْتِظَارُ الصَّلَاةِ بَعْدَ الصَّلَاةِ فَذَلِكُمُ الرِّبَاطُ))، مسلم. واته: (ئايا شتێكتان نيشان ده‌م كه خوا به هۆيه‌وه گوناهه‌كان بسڕێته‌وه‌و پلهكانيش به‌رز بكاته‌وه)؟ وتيان: به‌ڵێ: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله عله وسلم)، فه‌رمووى: (به ته‌واوى ده‌ستنوێژ گرتن له‌گه‌ڵ ناڕه‌حه‌تى سه‌رماو سۆڵه‌و ـــ ئه‌وه‌ش تووشى ده‌بێت به‌هۆى به‌كارهێنانى ئاوه‌وه ـــ، وه زۆر هه‌نگاونان بۆ مزگه‌وته‌كان، وه چاوه‌ڕێكردنى نوێژ له دواى نوێژ، ئا ئه‌وه‌يه له سه‌نگه‌ر دابوون و پابه‌ند بوون به فه‌رمانه‌كانى خواى گه‌وره‌وه).
6. ڕۆژووى مانگى ڕه‌مه‌زان به بڕواى ته‌واوو به هيواى پاداشته‌وه: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عله وسلم)، ده‌فه‌رمووێت:((مَنْ صَامَ رَمَضَانَ إِيمَانًا وَاحْتِسَابًا، غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ))، مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ. واته:(هه‌ر كه‌سێك ڕه‌مه‌زان به‌ڕۆژوو بێت به باوه‌ڕ بوون به واجبيه‌تى و چاوه‌ڕوانى پاداشته‌كه‌ى له خواى گه‌وره، ئه‌وا خواى گه‌وره له گوناهه‌كانى پێشووى خۆش ده‌بێت).
7. شه‌و نوێژ كردنى شه‌وانى ڕه‌مه‌زان كه ئه‌ويش بريتيه له (ته‌ڕاويح) به بڕواى ته‌واوو به هيواى پاداشته‌وه: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عله وسلم)، ده‌فه‌رمووێت:((مَنْ قَامَ رَمَضَانَ إِيمَانًا وَاحْتِسَابًا، غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ))، مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ. واته: (هه‌ر كه‌سێك شه‌وانى ڕه‌مه‌زان ئاوه‌دان بكاته‌وه به نوێژ كردن به باوه‌ڕ بوون به سوننهتيهتى و چاوه‌ڕوانى پاداشت له خواى گه‌وره، ئه‌وا خواى گه‌وره له گوناهه‌كانى پێشووى خۆش ده‌بێت).
8. ووتنى: (سُبْحَانَ الله وَبِحَمْدِهِ) سه‌د جار ڕۆژانه: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عله وسلم)، ده‌فه‌رمووێت:((مَنْ قالَ سُبْحَانَ الله وَبِحَمْدِهِ في يَوْمٍ مِائَةَ مَرَّةٍ حُطَّتْ خَطَايَاهُ وَإِنْ كانَتْ مِثْلَ زَبَدِ الْبَحْرِ))، مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ. واته: (هه‌ر كه‌سێك بڵێ: سُبْحَانَ الله وَبِحَمْدِهِ، ـ واته: پاك و بێگه‌ردی و سوپاس و ستايش بۆ خوا ـ له ڕۆژێكدا سه‌د جار، ئه‌وا گوناهه‌كانى لێ هه‌ڵده‌وه‌رێت، گه‌رچى به وێنه‌ى كه‌فى سه‌ر ده‌رياش بن).
9. له دواى هه‌ر تاوانێك چاكه‌يه‌ك بكه‌يت: خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: إِنَّ الْحَسَنَاتِ يُذْهِبْنَ السَّيِّئَاتِ هود: ١١٤. واته:(بێگومان چاكه‌كان كرداره خراپه‌كان ڕاده‌ماڵن)، وه خۆشهويستيشمان (صلی الله عله وسلم)، فه‌رموويه‌تى:((وَأتْبعِ السَّيِّئَةَ الحَسَنَة تَمْحُها)) الترمذي. واته:(به دواى تاوان چاكه بكه و بهێنه؛ چونكه دهيسڕێتهوه).
10. كردنى دوو ڕكات نوێژ له دواى تاوان كردن: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عله وسلم)، ده‌فه‌رمووێت:(( مَا مِنْ رَجُلٍ يُذْنِبُ ذَنْبًا، ثُمَّ يَقُومُ فَيَتَطَهَّرُ، ثُمَّ يُصَلِّي، ثُمَّ يَسْتَغْفِرُ اللَّهَ، إِلَّا غَفَرَ اللَّهُ لَهُ))، الترمذي، وحسنه الألباني. واته:(هيچ پياوێك نيه تاوانێك بكات، جا دواتر هه‌ستێت و ده‌ست نوێژ بشوات، پاشان نوێژ بكات و داواى لێ‌خۆش بوون بكات له خواى گه‌وره، ئيللا خواى گه‌وره لێى خۆش ده‌بێت).
11. كه‌فاڕه‌تى كۆڕ‌و دانيشتنه‌كان: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عله وسلم)، ده‌فه‌رمووێت:((مَنْ جَلَسَ فِي مَجْلِسٍ فَكَثُرَ فِيهِ لغَطُهُ فَقالَ قَبْلَ أنْ يَقُومَ مِنْ مَجْلِسِهِ ذلكَ: سُبْحانَكَ اللَّهُمَّ وبِحَمْدِكَ، أشْهَدُ أنْ لا إِلهَ إِلاَّ أنْتَ أسْتَغْفِرُكَ وأتُوبُ إِلَيْكَ، إِلاَّ غُفِرَ لَهُ ما كَانَ في مَجْلِسِهِ ذلكَ))، صحيح المشكاة:2433. واته: (هه‌ر كه‌سێك له كۆڕێك دانيشتبێت، و قسه‌ى بێ سودى زۆرى تێدا كردبێت، جا پێش ئه‌وه‌ى له كۆڕه‌كه هه‌ڵبستێت بڵێت:(سُبْحانَكَ اللَّهُمَّ وبِحَمْدِكَ، أشْهَدُ أنْ لا إِلهَ إِلاَّ أنْتَ أسْتَغْفِرُكَ وأتُوبُ إِلَيْكَ)، مه‌گه‌ر خواى گه‌وره لێى خۆش ده‌بێت له‌وه‌ى له‌و كۆڕه‌دا بووبێت.
12. عومڕه كردن: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عله وسلم)، ده‌فه‌رمووێت:((الْعُمْرَةُ إِلَى الْعُمْرَةِ كَفَّارَةٌ لِمَا بَيْنَهُمَا))، مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ. واته: (عومڕه بۆ عومڕه، سڕهڕهوهى تاوانه‌كانى نێوانيانه).
13. حه‌ج كردن: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عله وسلم)، ده‌فه‌رمووێت:((مَنْ أَتَى هَذَا الْبَيْتَ، فَلَمْ يَرْفُثْ وَلَمْ يَفْسُقْ، رَجَعَ كَمَا وَلَدَتْهُ أُمُّهُ))، مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ. واته: (هه‌ر كه‌سێك هات بۆ ئه‌م ماڵه ـ واته: كه‌عبه ـ جا ڕه‌فتارو گوفتارى نابه‌جێ نه‌كات، و گوناه و تاوان ئه‌نجام نه‌دات، ئه‌وا ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌روه‌كو چۆن دايكى بووبێتى ـــ به بێ تاوانى ـــ).
14. ئه‌نجامدانى نوێژه فه‌ڕزه‌كان: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عله وسلم)، ده‌فه‌رمووێت:((الصَّلَوَاتُ الْخَمْسُ وَالْجُمُعَةُ إِلَى الْجُمُعَةِ وَرَمَضَانُ إِلَى رَمَضَانَ مُكَفِّرَاتٌ مَا بَيْنَهُنَّ إِذَا اجْتَنَبَ الْكَبَائِرَ))، مسلم. واته:(پێنچ نوێژه فه‌ڕزه‌كان، وه جومعه بۆ جومعه، وه ڕه‌مه‌زان بۆ ڕه‌مه‌زان ده‌بنه سڕهڕهوهى تاوانه‌كانى نێوانيان ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه خۆى له گوناهى گه‌وره پاراستبێت).
15. وه‌ڵام دانه‌وه‌ى بانگ: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله عله وسلم)، ده‌فه‌رمووێت:((مَنْ قَالَ حِينَ يَسْمَعُ الْمُؤَذِّنَ: أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، وَأَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ، رَضِيتُ بِاللَّهِ رَبًّا، وَبِمُحَمَّدٍ رَسُولًا، وَبِالْإِسْلَامِ دِينًا، غُفِرَ لَهُ ذَنْبُهُ))، مسلم. واته: (ئه‌وه‌ى كاتێك گوێى له بانگ بێژ ده‌بێت بڵێت: شايهتى ده‌ده‌م كه خوا تاك و تهنيايهو شه‌ريكى نيه، وبه‌ڕاستى موحه‌ممه‌د به‌نده‌و ڕهوانهكراوى ئه‌وه، ڕازيم به‌وه‌ى (الله) په‌روه‌ردگارم بێت و موحهممهديش (صلی الله عله وسلم)، ڕهوانهكراوو ئيسلاميش ئايينم بێت، ئه‌وا خوا له گوناهه‌كانى خۆش ده‌بێت).
16. به‌خشين له پێناوى خواى په‌روه‌ردگار: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله عله وسلم)، ده‌فه‌رمووێت: ((وَالصَّدَقَةُ تُطْفِئُ الْخَطِيئَةَ كَمَا يُطْفِئُ الْمَاءُ النَّارَ))، صحيح الترغيب والترهيب. واته:(به‌خشين گوناه و هه‌ڵه ده‌سڕێته‌وه؛ هه‌روه‌كو چۆن ئاو ئاگر ده‌كوژێنێته‌وه).
17. به ڕۆژوو بوونى ڕۆژى عه‌ڕه‌فه: ((سُئِلَ رَسُولُ الله ـ صلی الله عله وسلم ـ عَنْ صَوْمِ يَوْمِ عَرَفَةَ، فَقَالَ: يُكَفِّرُ السَّنَةَ الْمَاضِيَةَ وَالْبَاقِيَةَ))، مسلم. واته:(پرسيار كرا له پێغه‌مبه‌رى خوا ـ صلی الله عله وسلم ـ سه‌باره‌ت به ڕۆژووى ڕۆژى عه‌ڕه‌فه، فه‌رمووى: تاوانى ساڵى ڕابردوو داهاتوو ده‌سڕێته‌وه).
18. به‌ڕۆژوو بوونى ڕۆژى عاشوڕا: ((وَسُئِلَ رَسُولُ الله ـ صلی الله عله وسلم ـ عَن صَوْم يَوْم عَاشُورَاء؟ فَقَالَ: ” يكفر السّنة الْمَاضِيَة “))، مسلم. واته:(پرسيار كرا له پێغه‌مبه‌رى خوا ـ صلی الله عله وسلم ـ سه‌باره‌ت به ڕۆژووى ڕۆژى عاشوڕا، فه‌رمووى: تاوان و گوناهى ساڵى ڕابردوو ده‌سڕێته‌وه).
19. هه‌ر كه‌سێك ڕۆژێ سه‌د جار بڵێ:((لاَ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ، وَلَهُ الْحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ))، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله عله وسلم)، فه‌رموويه‌تى:((مَنْ قَالَ لا إلهَ إلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ، لَهُ المُلْكُ وَلَهُ الحَمْدُ وَهُوَ عَلى كُلّ شَيْءٍ قَدِيرٌ في يَوْمٍ مائَةَ مَرَّةٍ كانَتْ لَهُ عِدْلَ عَشْرِ رِقابٍ، وكُتِبَتْ لَهُ مئة حَسَنَةٍ، ومُحِيَتْ عَنْهُ مئةُ سَيِّئَةٍ))، مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ. واته:(هه‌ر كه‌سێك بڵێ: لاَ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ، وَلَهُ الْحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ، له ڕۆژێكدا سه‌د جار ، وه‌ك ئه‌وه وايه (10)ده به‌نده ئازاد بكات، وه (100) سه‌د چاكهشى بۆ نوسراوه، وسه‌د تاوانيشى لێ سڕاوه‌ته‌وه).
20. هاوكات بوونى ئامينى نوێژ خوێن بۆ ئامينى فريشته: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله عله وسلم)، فه‌رموويه‌تى:((إِذَا قَالَ أَحَدُكُمْ آمِينَ، وَقَالَتِ الْمَلاَئِكَةُ فِي السَّمَاءِ آمِينَ، فَوَافَقَتْ إِحْداهُمَا الأُخْرَى؛ غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ))، البخاري. واته:(ئه‌گه‌ر يه‌كێكتان ووتى: ئامين، و فريشتهش له ئاسمان وتى: ئامين، جا يه‌كێكيان هاوكاتى ئه‌وه‌كه‌ى تريان بوو، ئه‌وا له گوناهه‌كانى له‌وه‌و پێشى ده‌بووردرێت).
21. ئارام گرتن له‌سه‌ر به‌ڵاو موسيبه‌ت و ناخۆشى: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله عله وسلم)، ده‌فه‌رمووێت:((مَا يُصِيبُ الْمُسْلِمَ مِنْ نَصَبٍ وَلَا وَصَبٍ وَلَا هَمٍّ وَلَا حُزْنٍ وَلَا أَذًى وَلَا غَمٍّ حَتَّى الشَّوْكَةِ يُشَاكُهَا إِلَّا كَفَّرَ اللَّهُ بِهَا مِنْ خَطَايَاهُ))، البخاري. واته: (هيچ شتێك تووشى موسڵمان نابێت له ماندووبوون و خه‌م و په‌ژاره‌و ئازار‌و كێشه، هه‌تا دڕكێكيش ئازارى بدات، ئيللا خواى گه‌وره به هۆيه‌وه له گوناهه‌كانى ده‌سڕێته‌وه).
له كۆتايدا داوا ده‌كه‌م له خواى په‌روه‌ردگارو ده‌ڵێم:ـ
• په‌روه‌ردگارا نيه‌تمان خاڵص بكه‌يت، وهه‌ر كرده‌وه‌يه‌ك كه ده‌يكه‌ين له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندى تۆ بيكه‌ين، كه ته‌نهاو ته‌نها بۆ تۆ بێت، وه به‌و شێوه‌يه‌ش بێت كه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت (صلی الله عله وسلم)، كردوويه‌تى.
• په‌روه‌ردگارا بمان گێڕيت له‌و كه‌سانه‌ى كه دهيانخهيته به‌ر سۆز‌و ميهرهبانى خۆت، و له تاوانه‌كانيان خۆش ده‌بيت.
• په‌روه‌ردگارا له تاوانه‌كانمان خۆشببه، ئه‌وانه‌ى كه ديارن و ئه‌وانه‌شى كه ته‌نها خۆت ده‌يانزانى.
• هه‌روه‌ها داوا له خوا ده‌كه‌ين و ده‌پاڕێينه‌وه كه سهركهوتوومان بكات بۆ به‌ڕۆژووبوونى ئه‌م مانگه پيرۆزه، هه‌روه‌كو داواشى لێ ده‌كه‌ين گه‌له‌كه‌مان تووشى خۆشحاڵى و فهڕهحنايى زياتر بكات لێره و له‌ولاش، وله نه‌خۆشى و ناخۆشى و ناڕه‌حه‌تى ئێمه‌و تێكڕايى گه‌لانى موسڵمانى دونيا ده‌رباز بكات و بيانخاته ناو ئارامى و ئاسودهييهوهو چيتر زوڵم و سته‌م به‌سه‌ريانه‌وه درێژه نه‌كێشێت و خوێنيان نهڕِژێت، وبانگخوازانى فيتنه‌و ئاشوبيشيان له كۆڵ بكاته‌وه.
• وداوات لێ ده‌كه‌ين خودايهگيان خۆمان و دايك و باوك وخوشك و براو گه‌له‌كه‌مان ڕزگار بكه‌ى له ئاگرى دۆزه‌خ و بهههشتيشمان به نسيب بكه‌يت، وه خوايه‌گيان شيفاى نه‌خۆشمان بده‌يت و قه‌رزى قه‌رزدارمان بۆ بدهيتهوهو يارمه‌تى لێقه‌وماوو بێدهرهتانمان بده‌يت، وڕێنمايى و هيدايه‌تى كاربهدهستهكانمان بكه‌يت بۆ ئيش كردن به شه‌رعه‌كه‌ى تۆ، تا ببنه مايه‌ى خێر‌و خۆشى بۆ خۆشيان و وڵات و گهلهكهشيان..
• هه‌روه‌كو داواى به‌رده‌وامى هێمنى و ئاسايشت لێ ده‌كه‌ين و لێت ده‌پاڕێينه‌وه وه‌زع و بارودۆخمان ئاوه‌ژوو سه‌ره‌و ژور نه‌بێته‌وه بۆ ناخۆشى و قات و قڕى و دڵه ڕاوكێيهتى..
• وهيدايهتى گه‌نج و لاوه‌كانمان بده‌يت، بۆ دروست بوونى كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى پاك و بێگه‌ردو دوور له هه‌موو ده‌ردو بهڵايهك، له هه‌مووشيان گه‌وره‌تر ده‌ردو به‌ڵاى گۆڕ په‌رستى و بيدعهكارى له ديندا، وه نه‌خۆشى ئه‌خلاقى و ڕه‌وشت گه‌نده‌ڵى و نه‌بوونى دادگه‌رى…
وسُبْحانَكَ اللَّهُمَّ وبِحَمْدِكَ، أشْهَدُ أنْ لا إِلهَ إِلاَّ أنْتَ أسْتَغْفِرُكَ وأتُوبُ إِلَيْكَ،
وَصلى الله عَلى نبيّنا مُحمَّدٍ وعلى آلهِ وَصَحبِه أَجمَعين،
وآخِرُ دَعوانا أَن الحَمْدُ للهِ رَبِّ العالَمين.
ئاماده‌كردنی: سۆران عوسمان
پێداچوونه‌وه‌ی : جيهاد ئه‌حمه‌د
2,298 total views, 1 views today