دوو شه‌ممه‌ , 14 تشرینی یه‌كه‌م 2024
وته زێڕینه كان

دونیا بۆچوارکه‌سه‌ بزانه‌ تۆله‌کامیانیت ئه‌ی موسڵمان

پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت (أحدثكم حديثا فاحفظوه) شتێكتان پێ ئه‌ڵێم هه‌ڵی بگرن( إنما الدنيا لأربعة نفر) دونیا بۆ چوار كه‌سه

یه‌كه‌میان _ ( عبد رزقه الله مالاً وعلمًا فهو يتقي فيه ربه ويصِلُ فيه رحمه ويعلم لله فيه حقًّا، فهذا بأفضل المنازل)به‌ندیكه خوا ماڵ و سامان و زانستی پێ به‌خشیوه ،به‌هۆی ماڵ و سامان و زانسته‌كه‌یه‌وه ته‌قوای خوای پێوه‌ ئه‌كات و سه‌ردانی خزم و كه‌س و كاری پێوه‌ ئه‌كات ، وه‌ئه‌ش زانی خوا مافی به‌سه‌ره‌وه هه‌یه به‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه مال و سامان و زانستی پێ به‌خشیوه‌ ،ئا ئه‌م جۆره باشترین كه‌سه و باشترین شوێنیش بۆ ئه‌وه.

دووه‌میان - ( وعبد رزقه الله علمًا ولم يرزقه مالاً فهو صادق النية يقول لو أن لي مالاً لعملت بعمل فلان، فهو بنيته، فأجرهما سواء) به‌ندیكه خوا ماڵ و سامانی پێ نه‌به‌خشیوه به‌ڵكو به‌س زانستی پێ به‌خشیوه ،به‌ڵام له‌نیه‌تی دا راست گۆیه ئه‌ڵێت ئه‌گه‌ر ماڵم هه‌بوایه وه‌ك فلانه كه‌س كاری چاكم پێ ئه‌كرد و خیر و خیراتم پێ ئه‌كرد!!خوا نیه‌ته‌كه‌ی قه‌بوڵ ئه‌كات و پاداشتی وه‌ك ئه‌و كه‌سه ده‌وله‌مه‌نده‌یه كه ماله‌كه‌ی له‌رێی چاكه سه‌رف ئه‌كات.

سێهه‌میان _ ( وعبد رزقه الله مالاً ولم يرزقه علمًا فهو يخبِط في ماله بغير علم لا يتقي فيه ربه ولا يصل فيه رحمه ولا يعلم لله فيه حقا، فهذا بأخبث المنازل، ) به‌ندیكه خوا ماڵ و سامانی پێی داوه به‌ڵام زانستی پێ نه‌داوه ،وه‌ ماڵ و سامانه‌كه‌ی له‌ كامه رێگای خه‌راپه سه‌رفی ئه‌كات و و سه‌ردانی خزم و كه‌س و كاری پێوه‌ ناكات و وه‌مافی خوای لێ ده‌رناكات!! ئه‌م جۆره كه‌سه خه‌راپ ترین كه‌سه‌و خه‌راپ ترین شوێن شوێنیه‌تی.

چواره‌میان _ (وعبد لم يرزقه الله مالاً ولا علمًا فهو يقول لو أن لي مالاً لعملت فيه بعمل فلان، فهو بنيته، فوزرهما سواء) رواه الترمذي وقال: حديث حسن صحيح، به‌ندیكه خوا نه‌ماڵ و نه‌زانستی پێ نه‌به‌خشیوه به‌ڵام ئه‌ڵێت ئه‌گه‌ر ماڵم هه‌بوایه وه‌ك فلانه‌ كه‌س كاری خه‌راپم پێ ئه‌كرد !!ئه‌م جۆره كه‌سه مادام نیازی خه‌راپه خوا نیازه‌كه‌ی وه‌ك كه‌سه خه‌راپه‌كه بۆی ئه‌نوسێت،گوناهه‌كه‌یان وه‌ك یه‌كه..

ئه‌ی موسوڵمان ئاگاداربه ئاگادار به‌جوانی ئه‌م حه‌دیسه بخوێنه‌وه!!

پاشان سه‌یری حاڵی خۆت بكه بزانه تۆ له‌كام له‌م چواره‌یت!!

ئاماده‌كردن مامۆستا.ناصح محمدأمین


3,516 total views, 1 views today

About mamostamahde

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>

Facebook

Free Web Hosting