نەژادیان
نەژادی بەنی ئومەیە ئەگەڕێتەوە بۆ قوڕەیش، و لە ماڵە سەرکردەکانی بوون، و ئومەیەی کوڕی عەبد شەمس کوڕی عەبد مەناف کوڕی قوسەی کوڕی کیلاب باپیرە گەورەی ئەمەوییەکانە.
دیارترین پێشەواکانی بەنی ئومەیە ئەبوسوفیان بوو، کە پێشەوای قوڕەیش بوو لە سەردەمی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد و موسڵمان بوو لە ساڵی فەتحیمەککەدا.
دامەزرێنەری زنجیرەی دەوڵەتی ئەمەوی لە دیمەشق معاویەی کوڕی ئەبوسوفیان بوو، یەزیدی کوڕی ئەبوسوفیانی برای معاویە والی شام بوو لە سەردەمی خەلیفەی یەکەم (ئەبوبەکر) و لە دوای مردنی یەزید، معاویە نێردرا بۆ والی شام لەلایەن خەلیفەی دووەم عومەری کوڕی خەتابەوە و دواتر معاویە بوو بە دامەزرێنەری خەلافەتی ئەمەوی.
خەلافەتی ئەمەوی
دامەزرینەری خەلافەتی ئەمەوی
خەلافەتی ئەمەوی دامەزرا لەسەر دەستی معاویەی کوڕی ئەبوسوفیان و خۆی خەلافەتی گرتە دەست لە ساڵی ٦٦٢ تا ٦٨٠ز، دوای ئەوەی موسلمانان کۆبوون لەسەر خەلافەتی معاویە و حەسەنی کوڕی عەلی وازی ھینا لە خەلافەت بۆی لە ساڵی ٤١ک، معاویە دیمەشقی کردە پایتەختی خەلافەتە ئیسلامیەکەی، بەوەش خەلافەت چووە دەستی لقی سوفیانی لە بەنی ئومەیە، معاویە خەلافەتی ئەمەوی دامەزراند وەکو خەلافەتێکی بەھێز و وای لە ڕکەبەرەکانی کرد گوێڕایەڵی بن، و ھەروەک ئیشی کرد بۆ یەکخستنی ڕیزی موسڵمانان، و دەسەڵاتەکەی جیا ئەکرێتەوە بە دادپەروەری و دانایی. و تیشکی شارستانیەتی ئیسلامی لە دیمەشقەوە گەیشتە ناوچە دوورەکانی جیھان. لە دوای معاویە خەلافەت کەوتە دەستی یەزیدی کوڕی.
یەزیدی یەکەم کوڕی معاویە
لەم سەردەمەشدا پێشکەوتنی دەوڵەتی ئیسلامی بەردەوام بوو، و ھەوڵیدا بۆ یەکخستنی دەوڵەت و ڕووداوی کەربەلای بەناوبانگ ڕوویدا، کە حەفیدی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (حسەینی کوڕی عەلی و خێزانەکەی و ھاوەڵەکانی) شەھید کران لەو ڕووداوەدا دوای ئەوەی حسەین ھاتبوو بۆ ڕووبەڕونەوەی یەزید، و ئەوانەی خیانەتیان لە حسەین کرد ئەوانە بوون کە بەڵێنی سەرکەوتنیان پێدابوو لە کووفە، دوای ئەو ڕووداوە موسڵمانی عێراقیش موبایەعەیان دا بە یەزید، شۆڕش و یاخیبوونەکان زۆر بوون، و یەزید دوای یاخببوەکان کەوت لە عێراق بۆ یەکخستنی ئاڵای ئیسلام وبەھێزکردنی یەکەم دەوڵەتی ئیسلامی کە دەوڵەتی ئەمەوی بوو.
- لە دوای ئەو معاویەی یەکەم کوڕی یەزیدی یەکەم وازی لە حەقی خۆی لە خەلافەت ھێنا لەبەر ئەوەی زۆر زانست و ئەدەب و شیعری خۆشئەویست و ئارەزووی خەلافەتی نەبوو لەگەڵ ئەوەی ٦ مانگ گرتیە دەست پاشان بە جێی ھێشت بۆ ڕاوێژ لە نێو موسڵمانان.
- خەلیفە مەڕوانی یەکەم کوڕی حەکەم، بە یەکەم دامەزرێنەری لقی مەڕوانی دائەنریت لە زنجیرەی ئەمەوییەکان لە دیمەشق، کە لە دوای خۆی کوڕەکانی حوکمیان گرتە دەست و فەتحی ئیسلامی بەردەوام بوو وڵاتەکە فراوان بوو لە ڕۆژھەڵاتەوە، مەڕوانی کوڕی حەکەم بە ژاراوی بوون مرد و عەبدول مەلیکی کوڕی دەسەڵاتی گرتە دەست.
عەبدول مەلیکی کوڕی مەڕوان
لە دوای مردنی مەڕوانی کوڕی حەکەم، خەلافەت درا بە کوڕەکەی عەبدول مەلیکی کوڕی مەڕوان ساڵی (٦٨٥ تا ٧٠٥)ز، کە بە دامەزرێنەری ڕاستەقینەی دەوڵەتی ئەمەوییە بە ھێزەکە دا ئەنرێت، عەبدول مەلیکی کوڕی مەڕوان توانی دست بەسەر کاروبارەکاندا بگرێت و ملی بە خەواریجیەکان کەچ کرد، شۆڕشەکانی عێراقی خامۆش کرد و ئەوانەی لە لە دەوڵەتەکە دەرچوون لەناوی بردن وەک عەبدولڵای کوڕی زوبێر لەسەر دەستی حەجاجی کوڕی یوسف دوای گەمارۆدانی مەککە بۆ ماوەی شەش مانگ.
و سەردەمەکەی سەردەمی گەشەسەندن بوو بۆ دەوڵەتی ئەمەوی، زانست گەشەی سەند و سکەی لێدا و یەکەم دراوی ئیسلامی دەرکرد کە پارەی ئیسلامی ئەمەوی بوو لە دیمەشق، کتێبخانەی کردەوە و ھانی زانایانی ئەدا، و لە دیمەشق زۆر خولی زانست و فێرگایان کردەوە و ھەروەک زۆر چاکسازی تری بە ئەنجام گەیاند.
وەلیدی کوڕی عەبدول مەلیک
ھیشامی کوڕی عەبدول مەلیک
خەلیفەی ھیشامی کوڕی عەبدول مەلیک (٧٢٤-٧٤٣)ز خەلافەتی گرتە دەست بۆ تەواو کردنی پەیامی شارستانی خەلافەتی ئەمەوی، گرنگی دا بە ئاسایشی ھەموو ولایەتە ئیسلامیەکان و سەردەمەکەی جیا ئەکرێتەوە بە پێشکەوتن لە ھەموو بوارەکاندا و گەشەسەندنی زانست و زانیاری و تەلارسازی و خواپەرستی، و لە دوای ھیشامی کوڕی عەبدول مەلیک ئەمانە خەلافەتیان گرتە دەست؛
- خەلیفە وەلیدی دووەم کوڕی یەزیدی دووەم کوڕی عەبدول مەلیک، و یەکەم خەلیفەی سەردەمی لاوازی دەوڵەتی ئەمەوی بوو، کەمتەرخەم بوو، گوێی نەئەدا بە ھەڵس وکەوت جوانی (بە کوژران کۆچی دوایی کرد)
- خەلیفە یەزیدی سێیەم کوڕی وەلیدی یەکەم کوڕی عەبدول مەلیک، کەسایەتیەکی باش بوو ھەوڵی ڕزگار کردنی دەوڵەتەکی دا بەڵام کار لە کار دەرچوو بوو.
- خەلیفە ئیبراھیم کوڕی وەلیدی یەکەم کوڕی عەبدول مەلیک، لە دوای براکەی یەزیدی سێیەم خەلافەتی گرتە دەست، کە نزیکەی شەش مانگ دەسەڵاتی لە دەستا بوو، مەڕوانی دووەم کوڕی محەمەد کوڕی مەڕوان کوڕی حەکەم شۆڕشی بەسەراکرد.
- دواین خەلیفەی ئەمەوییەکان مەڕوانی دووەم کوڕی محەمەد بوو (٧٤٤-٧٥٠)ز کە ڕووبەڕوی پیلانێکی عەباسییەکانبوویەوە کە توانیان دەست بەسەر ڕووداوەکاندا بگرن و دەوڵەتى عەبباسىیان لە خۆراسان دامەزراند، و مەڕوان کۆتایی پێھات بە کوژرانی لە دەیر لە میسر دوای ئەوەی ڕایکرد لە دەستی سەربازە عەباسییەکان، و سەردەمی خەلافەتی ئەمەوی پێ کۆتایی ھات لە ڕۆژھەڵات لە ساڵی ٧٥٠ز دا کە بۆ ماوەی ٩٠ ساڵ بەردەوام بوو.
خەلافەت ئەمەوی لە ئەندەلوس
|
لیستی ناوی خەلیفەکان و ھەندێک ڕووداوی گرنگ
لە دیمەشق
- معاویەی کوڕی ئەبوسوفیان (٦٦٢-٦٨٠)ز/ خەلافەتی ئەمەوی دامەزرا و دیمەشق کرایە پایتەختی، ووڵاتە ئیسلامیەکان یەکخران و جەنگی سەفین لە ساڵی ٣٩ک ڕوویدا و یەکەم کەشتیگەلی دەریایی ئیسلامی لە سەردەمی معاویە دروستکرا.
- یەزیدی کوڕی معاویە (٦٨٠-٦٨٣)ز/ دەوڵەتی ئیسلامی فراوانبوو، و شوێن یاخی بووەکانی خەلافەت کەوت. و کارەساتی کەربەلای ئازاراوی ڕوویدا لە ساڵی ٦١ک.
- معاویەی کوڕی یەزید (٦٨٣-٦٨٤)ز
- مەڕوانی کوڕی حەکەم (٦٨٤-٦٨٥)ز
- عەبدول مەلیکی کوڕی مەڕوان (٦٨٥-٧٠٥)ز/ زیاتر فراوانبوونی دەوڵەتی ئیسلامی و بەردەوام بوونی فەتحی ئیسلامی و بنیاتنانی مزگەوتی قوبە سەخڕە لە قودس، و فەتحی ئەمەوی گەیشتە چین، و هیندستان فەتح کرا بە سەرکردایەتی محەمەدی کوڕی قاسمی سەقەفی، و سکەی پارەی ئیسلامی ئەمەوی لێدرا (دیناری عەبدول مەلیکی کوڕی مەڕوان).
- وەلیدی کوڕی عەبدول مەلیک (٧٠٥-٧١٥)ز/ بوخاری و سەمەرقەند فەتح کران، ھەروەها فەتحی ئەندەلوس کرا و ئەمەوییەکان گەیشتنە ئەوروپا مزگەوتی ئەمەوی لە دیمەشقی پایتەخت بنیاتنرا، ووڵاتەکانیئاسیای ناوەڕاست فەتح کران، وگرنگی درا بە زانست و زانایان.
- سولەیمانی کوڕی عەبدول مەلیک (٧١٥-٧١٨)ز
- عومەری کوڕی عەبدول عەزیز (٧١٧-٧٢٠)ز/ دادپەروەری بڵاوبوویەوە لە سەرانسەری خەلافەتدا
- یەزیدی کوڕی عەبدول مەلیک (٧٢٠-٧٢٤)ز
- ھیشامی کوڕی عەبدول مەلیک (٧٢٤-٧٤٣)ز/ سەردەمی گەشەسەندنی دەوڵەتی ئەمەوی بوو، و دیوانەکان بە عەرەبی نوسرانەوە، زانست گەشەی سەند و گرنگی درا بە زانایان و تەلارسازی و دەرکەوتنی ھونەری بیناسازی ئەمەوی بەشێوەیەکی دیار، و سەرکپ کردنی شۆرشی خەواریج و دەستگرتن بەسەر ئاژاوەدا.
- وەلیدی کوڕی یەزید (٧٤٣-٧٤٤)ز
- یەزیدی کوڕی وەلید ٧٤٤ز
- ئیبراھیمی کوڕی وەلید ٧٤٤ز
- مەڕوانی کوڕی موحەمەد (٧٤٤-٧٥٠)ز/ عەبدول ڕەحمان داخل گەیشتە ئەندەلوس و سەرکەوت بەسەر عەباسیەکان و دەوڵەتی ئەمەوی لە ئەندەلوس دامەزراند.
لە ئەندەلوس
- عەبدول ڕەحمان داخل (بازی قوڕەیش)/ زیندوو کردنەوەی دەوڵەتی ئەمەوی لە ئەندەلوس
- ھیشامی کوڕی عەبدول ڕەحمان داخل
- حەکەمی کوڕی ھیشام
- عەبدول ڕەحمانی دووەم
- محەمەدی کوڕی عەبدول ڕەحمان
- مونزیری کوڕی محەمەد
- عەبدولڵای کوڕی محەمەدی کوڕی عەبدول ڕەحمان
- عەبدول ڕەحمانی سێیەم (ناسر)
- حەکەم موستەنسیر بیلا
- ھیشام مووەید بیلا
- ھیشام ڕەشید
- محەمەد مەھدی بیلا
- سولەیمان موستەعین بیلا
- عەلی متوەکیل عەلەلڵا
- عەبدول ڕەحمان مورتەزا
- عەبدول ڕەحمان کوڕی ھیشام موستەھزیر بیلا
- محەمەد موستەکەفی
- ھیشام موعتەمید عەلەلڵا
ھاوەڵە ئەمەوییەکان
تایبەتمەندیەکانی خەلافەتی ئەمەوی
سەرچاوەکان
- وێکپیدیای عەرەبی
- پوختەی مێژووی ئیسلامی، ن/د.سھیل طقوش.
1,259 total views, 1 views today