پێنج شه‌ممه‌ , 25 نیسان 2024
وته زێڕینه كان

 


كورته‌ی ژیاننامه‌ی عومەر کوڕی خەتتاب

ئاماده‌كردنی: ماڵپه‌ری ئیسلام كورد

عومەر کوڕی خەتاب (خوای لێ رازی بێت) دووەم و بەھێزترین خەلیفەی ڕاشدینە، و یەکێکە لە ھاوەڵەکانی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ، ناسراوە بە فاروق، و یەکێکە لەو دە کەسەی کە مژدەی بەھەشتیان پیدراوە، لە ھاوەڵە زانا و لە خواترسەکان بووە، بە یەکەم کەس دادەنرێت کە کاری بە ڕۆژژمێری کۆچیی کردووە، لە سەردەمی عومەردا فەتحیعێراق و میسر و لیبیا و شام و فەلەستین و فارس و خۆراسان و ڕۆژھەڵاتی ئەنادۆڵ و باشوری ئەرمینیا و سجستان (ئەفغانستانی ئێستا) کراوە، و قودس ھاتە ژێر سێبەری دەوڵەتی ئیسلامی، و مزگەوتی ئەقسا بۆ یەکەم جار ھاتە ژێر دەسەڵاتی موسڵمانان، و لەسەردەمی عومەردا (خوای لێ رازی بێت) دەستگیرا بەسەر یەکێک لە ھێزە گەورەکانی کاتی خۆیان کە دەوڵەتی ساسانی بوو، و بوونی بیزەنتی کۆتایی پێ ھات لە میسر و شام. ‌

لەدایک بوون و شێوەی

عومەری کوڕی خەتاب کوڕی نوفەیل کوڕی عەبدول عزی کوڕی ڕەباح، ناوبانگی ئەبو حەفصە و نازناوی فاروقە لەبەر ئەوەی ئیسلامی ئاشکرا کرد و پەروەردگار بە ھۆی ئەوەوە بێ باوەڕە لە ئیمان جیاکردەوە. و عومەر (خوای لێ رازی بێت) سیانزە ساڵ دوای ساڵی فیل و لەدایک بوونی پێغەمبەر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) لە دایک بووە. شێواز و پێکھاتەی پێستی زۆر سپی بووە و سور وسپی دەیڕوانی، ڕەەمەت و چاوی جوان بووە و باڵا بەرز بووە و بەھێز و بەخۆوە بووە، و بەشی پێشەوەی سەری قژی پێوە نەبووە، و بە خەنە قژی ڕەنگ کردووە.


 

ئیسلام بوونی

عومەر(خوای لێ رازی بێت) ئیسلام بوو لە زی لحەجەی ساڵی ٦ی پێغەمبەرایەتی، و ئەمەش دوای موسڵمان بوونی حەمزەی کوڕی عەبدول موتەلیب بە سێ ڕۆژ، کە تەمەنی نزیکەی ٢٧ ساڵ بووە، و پێش ئەو ٣٩ کەس موسڵمان بوو بوون و عومەر چلی تەواو کرد، و بە پێی سەرچاوەکانی سوننە، خوا وەڵامی دوعایەکی پێغەمبەر محەمەدی یاوەتەوە کە وتوویەتی : «اللھم اعز الإسلام باحد العمرین عمر بن الخطاب او عمر بن ھشام. قال: وکان احبھما إلیە عمر» واتە خوایە ئیسلام شکۆمەند کە بە یەکێک لە خۆشەویسترین ئەم دوو پیاوە لای خۆت: بە ئەبو جەھلی کوڕی ھیشام یان بە عومەری کوڕی خەتاب. عومەر ھاتە ناو ئیسلامەوە بە دڵسۆزییەکی گەورەوە، کاری کرد بۆ جێگیر کردنی ئیسلام بە ھەموو ھێز و توانایەوە.


 

کۆچ کردن بۆ مەدینە

ھیچ کام لە موسڵمانان بە ئاشکرا کۆچیان نەکرد بۆ مەدینە تەنھا عومەری کوڕی خەتاب (خوای لێ رازی بێت) نەبێت، قامیشی شمشێرەکەی کردە ملی و کەوانەکەی کردە شانی و چەند ڕمێکی گرت بە دەستیەوە و کوتەکەکەی بە دەستەکەی تریەوە، و چووە کەعبە و خەڵکانی قوڕەیش لە گۆڕەپانەکە لە بەردەمی بوون، حەوت جار تەوافی کەعبەی کرد و لە مەقامی ئیبراھیم نوێژی کرد و پاشان لەسەر یەکە یەکەی خەڵکە بازنەکە وەستا و پێی وتن: ڕووتان ڕەش بێت، خوا تەنھا ئەم لوتانە ئەشکێنێت، کێ ئەیەوێت لە دەست دایکی بچێت و مناڵەکەی بێ باوک بێت و ژنەکەی بێ ھاوسەر بکەوێتەوە، با بێتە پشتی ئەو دۆڵەوە. و کەس دوای نەکەوت چەند کەسێکی بێ ھێز و لاواز نەبێت فێری کردن و ڕێگەی نیشان دان و ڕۆیشت بێ ئەوەی گوێ بە ھیچ بات. عومەر گەیشتە مەدینە بە ھاوەڵی نزیکەی بیست کەس لە نزیک و کەس وکاری، لەوانە زەیدی کوڕی خەتابی برای بوو.


 

خەلافەتی عومەر (خوای لێ رازی بێت)

کاتێک ئەبوبەکر (خوای لێ رازی بێت) نەخۆشی زۆری بۆ ھێنا و بیری لەوە ئەکردەوە کە دوای خۆی کێ خەلافەتی موسڵمانان بگرێتە دەست، ئەو دە کەسە ھەن کە مژدەی بەھەشتیان پێدراوە، و کاتێک پێغەمبەر محەمەد (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) کۆچی دوایی کردووە لێیان ڕازی بووە، ھەروەھا خەڵکی بەدر ھەن کە ھەموویان کەسی چاکن، ئایا موسڵمانان کێ ھەڵئەبژێرن بۆ دوای ئەو و لەبەر ئەوەی بارودۆخەکە ئەوە نەبوو کە ناکۆکی دروست بێت لە نێوانیان. لەبەر ئەوە عومەر باشترین کەس بوو بۆ ئەو مەبەستە لای ئەبوبەکر، عومەر پێغەمبەر ھیوای خواستووە کە موسڵمان بێت و ئیسلام پێی شکۆمەند بێت، و بۆ ئەو مەبەستە ئەبوبەکر ڕاوێژی بە ھاوەڵە گەورەکان کرد و کاتێک بینی کەس نیە ڕەتی کاتەوە، عوسمان (خوای لێ رازی بێت) پەیماننامەکەی نوسی و خوێندیانەوە بۆ موسڵمانان و ھەموو گوێ ڕایەڵی بوون.


 

ناونانانی بە پێشەوای باوەڕداران

شمشێری عومەری کوڕی
 خەتاب (خوای لێ رازی بێت)

عومەر بە یەکەم کەس دادەنێن کە نازناوی پێشەوای باوەڕدارانی وەرگرتووە، لە دوای کۆچی دوایی پێغەمبەر محەمەد، ئەبوبەکر بوو بە جێ نشین، و موسڵمانان ناویان نا خەلیفەی پێغەمبەری خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ، و لە دوای ئەبوبەکر (خوای لێ رازی بێت)، عومەر (خوای لێ رازی بێت) بوو بە جێ نشین و موسڵمانان پێیان ئەوت خەلیفەی خەلیفەی پێغەمبەری خوا، لەبەر ئەوە عومەر ناڕازی بوو وتی ئەوەی کە لە دوای من بێت بە جێ نشین، ناوەکە زۆر درێژ ئەبێتەوە بۆیان، لەبەر ئەوە داوای لێکردن ناوێک دابنێن بۆ خەلیفە کە لە دوای ئەو بانگی خەلیفەکانی پێ بکرێت، و زۆر لە ھاوەڵە گەورەکانی پێغەمبەر محەمەد (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) وتیان؛ ئێمە باوەڕدارین و عومەر پێشەوامانە، لەبەر ئەوە عومەریان ناونا پێشەوای باوەڕداران.


 

سەردەمی خەلافەتی عومەر

سەردەمی فاروق (عومەر) (خوای لێ رازی بێت) جیا ئەکرێتەوە بە ژمارەیەکی زۆر دەستکەوتی شارستانی و بەڕێوەبردن، و یەکەم کەس بوو کە سەرەتای کۆچکردنی موسڵمانانی لەمەککەوە بۆ مەدینە کرد بە سەرەتای مێژوو، و یەکەم کەس بوو دیوانەکانی نوسیەوە و یەکەم کەس بوو کە بیت المالی موسڵمانانی دانا، و یەکەم کەس بوو کە گرنگی دا بە بنیاتنانی شاری نوێ، و یەکەم فروان کردنی مزگەوتی پێغەمبەر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) لە سەردەمی عومەردا بوو، و یەکەم کەس بوو کە جزیەی دانا لەسەر بێباوەڕەکان بێجگە لە مناڵ و ئافرەت و بەساڵاچووان، و جزیەکەش بە پێی ئاستی دارایی خەڵکەکە ئەگۆڕا، لەسەردەمی عومەردا فەتحی وڵاتی شام و عێراق و فارس و میسر و برقە و تەڕابولس وئازەربایجان و نەھاوەند و جرجان کرا. و لەسەردەمی ئەودا بەسرە و کوفە بنیات نران، و حەسەن عەلەوی ئەڵێت: عومەر بنیاتنەری شارستانی ڕافدییە وەک سەرجۆن ئەکەدی و حاموڕابی و نەبو خزنەسر. و عومەر یەکەم کەس بوو یەھودی دەرکرد لە دوورگەی عەرەبی.


 

گرنگترین ڕووداوەکان

  • جەنگى پرد (الجسر): بە پاشەکشەی موسڵمانان کۆتایی هات.
  • جەنگى بوەیب: موسڵمانان سەرکەوتنێکی گەورەیان بەسەر فارسدا هێنا.
  • جەنگى قادسیە: سەرکەوتنێکی یەکلاکەرەوەی موسڵمانان بوو بەسەر فارسدا.
  • فەتحکردنى مەدائین: فەتحی پایتەختی فارس کرا.
  • فەتحکردنى جەلەولا وحەلوان.
  • فەتحکردنى ئەهواز.
  • جەنگى نەهاوەند: بەمە جەنگە موسڵمانان کۆتاییان بە دەسەڵاتی فارس (دەوڵەتی ساسانی) هێنا.
  • فەتحکردنى حەلەب ودیمەشق وحەفل.
  • جەنگى یەرموک: سەرکەوتنێکی گەورەی موسڵمانان بوو بەسەر بیزەنتیەکان.
  • فەتحى بەیتولمەقەدەس (شاری قودسی پیرۆز).
  • تەواوکردنى فەتحى هەموو شام.
  • فەتحى جەزیرەى فوراتى.
  • فەتحکردنى قەڵاى بابلیۆن.
  • فەتحکردنى ئەسکەندەریە.
  • دەستگرتنى تەواو بەسەر میسردا.

بەهاکانی عومەر (خوای لێ رازی بێت)

  • یەکەم کەس بوو ڕۆژژمێری کۆچیی دانا کە کۆچکردنی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد  (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  کردە سەرەتای ڕۆژمێرەکە.
  • یەکەم کەس بوو کە پاسەوانی بە شەودا کردووە، کە کەس پێش ئەوە نەیکردووە و کەسیش دوای ئەو بە بەردەوامی و ڕێکخراوی بۆی نەکراوە.
  • یەکەم کەس بووە کە کۆنگرەی ساڵانەی بەستووە بۆ سەرکردە و والیەکانی و لێی پرسیونەتەوە، ئەمەش لە وەرزی حەجدا بووە، تا لە بەرزترین ئاستی ئیمانی و باوەڕدا بوون، تا دڵنیا بێت لە خوا پەرستی و ھەواڵیان.
  • یەکەم کەس بووە سکەی ئیسلامی لێداوە (دەرکردنی پارەی ئیسلامی).


لە ئایندا

  • یەکەم کەس بووە کە خەڵکی کۆکردەوە بۆ نوێژی تەڕاویح.
  • یەکەم کەس بوو کە خەلافەتی کرد بە ڕاوێژکردن لە نێوان چەند کەسێک.
  • یەکەم کەس بوو کە مزگەوتی پێغەمبەری فراوان کرد.
  • یەکەم کەس بوو کە خەڵاتی دانا بۆ لەبەرکردنی قورئان.

لە پەیوەندیە گشتیەکاندا

  • یەھودی کردە دەرەوە لە دوورگەی عەرەبی.
  • جزیەی لابرد لە سەر بێ توانا و ھەژارەکانی بێ باوەڕان.
  • پارەی ئەدا بە بێباوەڕە ھەژارەکان لە بیت المالی موسڵمانان.
  • ڕێگەی نەدا کەنیسەی مەسیحیەکان بڕوخێنرێت
  • جزیەی وەرئەگرت بە پێی ئاستی دارایی.

لە جەنگدا

  • سەربازگەی بەردەوامی دامەزراند لە فەلەستین و شام و ئوردن.
  • یەکەم کەس بوو کە سەربازی پاسەوانی دانا لەسەر سنورەکان.
  • یەکەم کەسە کە ھێزی ئیحتیاتی ڕێکخست.
  • یەکەم کەس بوو داوای لە سەرکردەکانی کرد، ڕاپۆرتی تەواوی بۆ ئامادە بکەن لەسەر حاڵی ئەندامانی سوپاکەیان.
  • یەکەم کەس بوو دیوانەکانی نوسیوە، بۆ تۆمارکردنی ناو و مووچەی سەربازەکان.
  • یەکەم کەس بوو کە پزیشک و وەرگێڕ و ڕێنمایی کەری لەگەڵ سوپادا نارد.
  • یەکەم کەس بوو گەنجینەی خواردنی دانا بۆ سوپا.

لە فەتحدا

  • فەتحی شام
  • فەتحی عێراق
  • فەتحی قودس و گرتنی مزگەوتی ئەقسا
  • فەتحی میسر
  • فەتحی فارس.

لە سیاسەتدا

  • یەکەم کەس بوو دیوانەکانی نوسیوە.
  • یەکەم کەس بوو ناوەندی دابینکردنی ئازووقەی دانا
  • یەکەم کەس بوو ئەوقافی دانا لە ئیسلامدا
  • یەکەم کەس بوو کە ئاماری سەروەتی کرێکار و سەرکردە و والیەکانی ئەکرد و لێی ئەپرسینەوە لەسەری.
  • یەکەم کەس بوو ماڵێکی دانا بۆ سەروەتی موسڵمانان.
  • یەکەم کەس بوو کە مەسحی زەوی کرد و ڕووبەرەکەی دیاری کرد.
  • یەکەم کەس بوو سنورەکانی ئەپاراست.
  • یەکەم کەس بوو میوانخانەی دروستکرد …. و زۆر بەھا و لێھاتوویی تر لە ھەموو بوارەکاندا.


کۆچی دوایی

پاشان عومەر (خوای لێ رازی بێت) دەستی عەبدول ڕەحمانی کوڕی عەوفی گرت و ھێنایە پێشەوە تا نوێژەکە بە خەڵکەکە تەواو بکات، و دوای نوێژەکە موسڵمانان عومەریان گەڕاندەوە بۆ ماڵی خۆی، و کاتێک عومەر پرسیاری کرد کێ لێیدا وتیان ئەبولوئلوئە، وتی: (سوپاس بۆ خوا کە مردنم لەسەر دەستی کەسێک نەبوو کە لافی موسڵمانێتی لێبدا)، پاشان بە کوڕەکەی وت: (بزانە چەند قەرزم لەسەرە)، حسابیان کرد ھەشتا و شەش ھەزار دەرھەم بوو، وتی: (لە پارەی ھۆزی عومەر بیدەنەوە، ئەگەر نا لە ھۆزی عدی کوڕی کەعب بیدەنەوە ئەگەر بەشی نەکرد، داوا لە قوڕەیش بکە، بەس لەوان تێپەڕ مەکە)، پاشان وتی: (بڕۆ بۆ لای عائیشەی دایکی باوەڕداران، بڵی مۆڵەت ئەدەیت عومەر لە تەنیشتی دوو ھاوەڵەکەی بنێژرێت)، کە چوون بۆ لای: عائیشە وتی: -ئەو شوێنەم بۆ خۆم دانابوو، بەڵام ئەمڕۆ ئەو پێش خۆم ئەخەم-. گەڕانەوە و ھەواڵیان دا بە عومەر و وتی: (سوپاس بۆ خوا)، بەم شێوەیە ناشتیان لە تەنیشتی پێغەمبەر محەمەد (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) و ئەبوبەکردا (خوای لێ رازی بێت) بەو شێوەیەی کە ئەیویست، وخەلافەتەکەی دە ساڵ و شەش مانگ بوو، و پێش مردنی شەش ھاوەڵی ھەڵبژارد تا یەکێکیان ببنە خەلیفە لە پاش ئەو.عومەر(خوای لێ رازی بێت)  ڕۆیشتە دەرەوە بۆ نوێژی بەیانی ڕۆژی چوار شەممە ٢٦ی زی لحەجەی ساڵی ٢٣ی کۆچی، ئەبولوئلوئەی فارسی کە مەجوسی (ئاگر پەرست) بوو، سێ جار بە شمشێرێکی ژەھراوی لە عومەری دا کاتێک سوجدەی برد، و عومەر وتی: (کوشتمی –یان خواردمی- سەگ)، و پاشان ئەبولوئلوئە ھەر کەسێک ئەھاتە ڕێی لێی ئەدا ھەتا سیانزە کەسی بریندار کرد، کە حەوتیان مردن، تا پیاوێک پاڵتۆیەکی دا بە سەریا، کە زانی گرتیان، ئەبولوئلوئە خۆی کوشت بە شمشێرەکەی.



 

سەرچاوەکان

  • ژیانی پێشەوای باوەڕداران (عومەری کوڕی خەتاب) نوسینی/ د. عەلی محەمەد سەلابی، وەرگێڕانی/ ئومێد کەمال، جەمیل قادر.
  • وێکپیدیای عەرەبی.
  • سایتی قصة الإسلام

2,455 total views, 1 views today

About mamostamahde

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>

Facebook

Free Web Hosting