سێ شه‌ممه‌ , 23 نیسان 2024
وته زێڕینه كان

سەحیحی موسلیم

ئاماده‌كردنی: ماڵپه‌ری ئیسلام كورد

سەحیحی موسلیم، بە عەرەبی صحیح المسلم، یەکێک لە گرنگترین کتێبەکانی فەرموودەیە لای موسڵمانان، ئەبو حسەین موسلیم کوڕی حەجاج نیساپوری کۆکردۆتەوە، دانانەکەی ماوەی پانزە ساڵی خایاندووە، ٣٠٣٣ فەرموودەی تیا کۆکردۆتەوە بەبێ دووبارە بوونەوە. و ئەم کتێبە لە دوای سەحیحی بوخاری بە دووەم کتێبی فەرموودە دادەنرێت لای موسڵمانان.

دەربارەی دانەرەکەی

ئەبو حسەین موسلیم کوڕی حەجاج نیساپوری لەدایکبووە لە شاری نیساپور لە ساڵی ٢٠٦ک و کۆچی دوایی کردووە لە ساڵی ٢٦١ک لە تەمەنی پەنجا و پێنج ساڵیدا، گەشتی کردووە 

بۆ حیجاز و میسر و شام و عێراق بۆ داواکردنی فەرموودە، و یەکێک بوو لە پێشەوا و حافزەکانی فەرموودە، و زانایان ئیسلام زۆر ستایشی موسلیمیان کردووە.

ژمارەی فەرموودەکان

لە سەحیحی موسلیمدا ژمارەیەکی زۆر فەرموودە هاتووە و هەندێکیان لە ناو فەرموودەی تردا دووبارە بوونەتەوە، و بە گشتی بە بێ دووبارە بوونەوە ژمارەی ئەو فەرموودانەی لە سەحیحی بوخارییدا هاتوون ٣٠٣٣ فەرموودەیە.

سەرچاوەکان

له‌ به‌شی : ژیانی پیاوچاكان,

 

 

كورته‌ی ژیاننامه‌ی ئیمامی موسلیم


ئاماده‌كردنی: ماڵپه‌ری ئیسلام كورد

ئیمام ئەبوحوسەین موسلیم کوڕی حەجاج کوڕی موسلیم، لە نێوان ساڵانی ٨٢١ تا ٨٧٥ ژیاوە، لە ناودارترین زانایانی فەرموودەیە، و دانەری کتێبی سەحیحی موسلیمە، کە بە دووەم کتێبی ڕاستی فەرموودە دادەنرێت لە دوای سەحیحی بوخاری.


کورتەی ژیانی

لەدایکبووە لە نیساپور ئەو شارە دێرینەی ناسراوە بە زانستی فەرموودە و گێڕانەوە، لە خێزانێکی عەرەبی نەژاد لە ساڵی ٢٠٦ک بەرامبەر ٨٢١ز، لە خێزانێکی بەڕێزدا پەروەردە بوو لەسەر زانست و چاکە، باوکی لەوانە بوو کە لە پێشەوەی زنجیرەکانی زانستدا بوو لەبەرئەوە بایەخی دا بە پەروەردە و 

 

فێرکردنی کوڕەکەی، ئەمەش بوو بەهۆی پەروەردەبوونی بە زانست و خۆشەویستی بۆ فەرمودە، یەکەم گوێگرتنی لە فەرمودە لە ساڵی ٢١٨ک دا بوو، پاشان سەردانی چەندین وڵاتی ئیسلامی کرد، گەشتی کرد بۆ عێراق و شام و حیجاز و میسر.

ئیمام موسلیم لە بازرگانییدا ئیشی کردووە، خاوەنی موڵک بووە کە ئەمەش کاتی داوەتێ بۆ زانست و بۆ هەستان بە گەشتی فراوان بۆ لای ئەو زانایانەی لە شوێنە جیاوازەکانی جیهانی ئیسلامییدا بڵاوبوو بوونەوە.

کۆچی دوایی کرد لە ساڵی ٢٦١ک لە نەسڕئاباد نزیک نیساپور.



 

مامۆستا و خوێندکارەکانی

موسلیم گوێی گرتووە لە چەندین زانای ئایینی لە سەردەمی خۆیدا لەوانە؛ یەحیا کوری یەحیا نیساپوری، و قتیبە کوڕی سەعید، و محەمەد کوڕی عەبدول وەهاب فەڕا، و ئیسحاق کوڕی ڕاهویە، و ئیبراهیم کوری موسا فەڕا، و عەلی کوڕی جعد، و ئەحمەد کوڕی حەنبەل، و عوبەیدوڵڵا قەواریری، و خەلف کوڕی هیشام … و ئەوانی تر.

لەوانەی فەرموودەیان لە موسلیمەوە گێڕاوەتەوە، تورمزی و ئەبوفەزڵ ئەحمەد کوڕی سەلەمە، و ئیبراهیم کوڕی ئەبی تالیب، و ئیبن خەزیمە و مامۆستاکەی محەمەد کوڕی عەبدول وەهاب فەڕا، و ئەبومحەمەد کوڕی ئەبی حاتم ڕازی، و ئیبراهیم کوڕی محەمەد کوڕی سوفیان، و ئەبوحامید ئەعمەشی و ئەوانی تر.



 

ووتەی زانایان دەربارەی

زۆربەی زانایانی ئیسلام و فەرموودە ستایشی ڕۆڵ و جێگەی موسلیمییان کردووە، لەوانە؛

ئەبووبەکر جاوەردی ئەڵێ؛ موسلیم فەرموودەی بۆ گێڕاینەوە، خۆی سەرچاوەی فەرموودە بوو.

ئیبنو ئەبی حاتەم ئەڵێت؛ فەرموودەم لە موسلیمەوە گێڕاوەتەوە، ئەو جێی متمانە بوو، حافزی فەرموودە بوو، شارەزاییەکی چاکی لە فەرموودەوانیدا هەبوو، کە دەربارەی ئەو لە باوکمیان پرسی ووتی؛ ڕاستگۆیە

مەسلەمەی کوڕی قاسم ئەڵێت؛ موسلیم جێی متمانەیە، بەڕێزە، یەکێکە لە پێشەوایان.



دانراوە چاپکراوەکانی

موسلیم چەندین دانراوی هەیە کە زۆریان لێ چاپکراوە وهەندێکیان تا ئێستا هەر بە دەستنووسی ماونەتەوە، و هەروەها هەندێک لە دانراوەکانی فەوتاوە و نەگەیشتۆتە ئێستا.

زۆربەی دانراوەکانی لەسەر فەرموودەیە و ناودارترینیان سەحیحی موسلیمە. کە لە دوای سەحیحی بوخاری بە ڕاسترین کتێب دادەنرێت لە فەرموودەدا.



 

سەرچاوەکان

  • شەش پێشەواکەی فەرموودە، نوسینی/نەجمەددین فەرەج ئەحمەد.
  • وێکی عەرەبی

 

 

 

           

991 total views, 1 views today

About mamostamahde

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>

Facebook

Free Web Hosting