پێنج شه‌ممه‌ , 25 نیسان 2024
وته زێڕینه كان

سەحیحی بوخاری

ئاماده‌كردنی: ماڵپه‌ری ئیسلام كورد

سەحیحی بوخاری، بە عەرەبی صحیح البخارى بە ڕاستترین کتێبی فەرموودە دادەنرێت لەلای ئیسلامی سوننە، ئەبوعەبدوڵڵا محەمەد کوری ئیسماعیل بوخاریکۆی کردۆتەوە، کە یەکەم کتێبی دانراوە لە فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەری ئیسلام محەمەدی کوڕی عەبدوڵڵادا. و کۆی فەرموودەکانی کتێبەکە حەوت هەزار و دوو سەد و حەفتا و پێنج فەرموودەیە بە دووبارە بووەکانەوە، بە بێ دووبارە بوونەوە چوار هەزار فەرموودەی پێغەمبەر محەمەدە.

بوخاری هەستاوە بە کۆکردنەوەی فەرموودەکان و لێکۆڵینەوە لە ڕاستی فەرموودەکان بە پێی ئەو زانستی فەرموودەیەی داینا. و بە یەکەم کتێبی فەرموودە دادەنرێت لایسوننە و جێگەیەکی دیاری هەیە لایان.


 

دانەرەکەی

سەحیحی بوخاری دانراوی بوخارییە کە خەڵکی بوخارایە لە [ئاسیای ناوەڕاست]، و تەمەنی شانزە ساڵ بوو کە دەستی کرد بە نووسینی سەحیحەکەی و تەواوی کرد لە تەمەنی سی و هەشت ساڵیدا یان لە نزیکەی ساڵی ٢٣٢ک، بوخاری لە دایکبووە لە ساڵی ١٩٤ک و کۆچی دوایی کردوە ساڵی ٢٥٦ک.

هۆ و ماوەی دانانی

بوخاری ئەڵێت؛ لەلای ئیسحاق کوڕی ڕاهویە بووم، ووتی؛ ئەگەر کتێبێی کورتتان کۆبکردایەتەوە لەسەر سوننەتە ڕاستەکانی پێغەمبەر، ئەڵێت ئەمە کەوتە دڵمەوە.

هەروەها دەربارەی دانانەکەی دەڵێت؛ بە ماوەی شازدە ساڵ دامناوە، و لە کۆی شەسەد هەزار فەرموودە هەڵم بژاردووە.


 

ژمارەی فەرموودەکان

ژمارەی فەرموودەکانی سەحیحی بوخاری بە دووبارە بووەکانەوە ٧٥٩٣ فەرموودەیە بەپێی هەژماری محەمەد فوئاد عەبدول باقی، و ئیبن حەجر عەسقەلانی ژمارەی فەرموودەکان بە ٧٣٩٧ فەرموودە ئەبینێت، و ژمارەی فەرموودەکانی سەحیحی بوخاری بێ دووبارەبوونەوە نزیکەی چوار هەزار فەرمودەیە.

سەرچاوەکان

له‌ به‌شی : ژیانی پیاوچاكان,

 

 

كورته‌ی ژیاننامه‌ی ئیمامی بوخاری


ئاماده‌كردنی: ماڵپه‌ری ئیسلام كورد

محەمەد کوڕی ئیسماعیل بوخاری، بە یەکێک زاناکانی فەرموودە دادەنرێت لەلایەن ئیسلامی سوننە، و خاوەنی کتێبی جامیعول سەحیحیە کە لای سوننە بە دووەم کتێبی ڕاست دادەنرێت لە دوای قورئان.

نەژادی

محەمەد کوڕ ئیسماعیل کوڕی ئیبراھیم کوڕی موغەیەرە کوڕی بردزبە جەعفی کوری ئەبووعەبدوڵڵا بوخاری فارسی، لە شاری بوخاری ھەرێمی خۆراسانە، پێشەوای فەرموودە بووە لە سەردەمی خۆی.

 

ئیمامی بوخاری لە ١٣ی شەوالی ساڵی ١٩٤ک لە دایکبووە، مناڵ بووە کاتێک باوکی مردووە و لە ژێر سەرپەرشتی دایکییدا گەورە بوو، ئاڕاستەی کرد بۆ لەبەرکردنی فەرموودە، کتێبە ناودارەکانی خوێندەوە کاتیک لە تەمەنی شانزە ساڵیدا بوو، و ئەڵین لە لاوییدا حەفتا ھەزار فەرموودەی لەبەربووە، ئەڵێن بە مناڵی نابینا بوو، و بە دوعای زۆری دایکی بینایی بۆ گەڕاوەتەوە.

 

 

 

مامۆستا و خوێنکارەکانی

بوخاری نزیکەی بە ھەموو زاناکانی سەردەمی خۆی گەیشتووە و زانیاری لی وەرگرتووە و لێیانەوە فێربووە، سەرەتا لەی زاناکانی بوخارا زانستی وەرگرت پاشان ڕۆیشت بۆ بەڵخ و لەوێش زانستی وەرگرت، پاشان چووە بەغدا و مەککە و بەسرە و کووفە و شام و عەسقەلان و دیمەشق و میسر بۆ لای زاناکانیان.

  • ئەوەی کە بوخاری زۆر کاریگەر بووە پێی و لێوەی فێر بووە عەلی کوڕی مەدینیە.
  • ھەشت جار چۆتە بەغداوە و ھەموو جارێک لەگەڵ ئیمام ئەحمەد کوڕی حەنبەل کۆبۆتەوە.

و لە خوێنکارەکانی، ھەریەک لە موسلیم و تورمزی و نەسائی فەرموودەیان لێ گێراوەتەوە.

 

 

کەسایەتی

ئیمام بوخاری چەندین سیفەتی بەڕێز و بەرزی ھەڵگرتبوو، لەوانە پێشوازی گرتنی زانست، حەجی بە ئەنجام گەیاند کاتیک تەمەنی لە ھەژدە ساڵیدا بوو، پاشان چەندین وڵات گەڕا بە دوای وەرگرتنی زانستدا، ھەروەھا لە خۆبردوو بوو لە وەرگرتنی زانستدا، لە شەوی وادا ھەبووە بیست جار لە خەو ھەستاوە تا ئەوەی بە بیریدا دێت بینووسێتەوە.

لە ھەمان کاتدا بەخشندە و لێخۆشبوو بووە، و زۆر خواپەرست بووە، ووتویەتی ھەر فەرموودەیەکم لە کتێبی سەحیحەکەم داناوە پێش ئەوە دوو ڕکات نوێژم کردووە. ھەروەھا لەو سیفەتانەی یارمەتی داوە زیرەکیی و بەتوانایی بووە لە لەبەرکردن و یادەورییەکی بەھێزی ھەبووە ھەر لە مناڵییەوە.

 

 

داواکردنی فەرموودە

ئیمامی بوخاری پێش مردنی فەرموویەتی؛ کە لە ١٨٠ پیاوەوە نوسیویەتی کە خاوەنی فەرموودەکان بوون.

دەستی کرد بە گەڕان بۆ داواکردنی زانست لە شوێنەکەی خۆی بوخاراوە، پاشان ڕۆیشت بەرو بەڵخ لەوێ گوێی لە مکبن کوڕی ئیبراھیم و زۆری تر گرت پاشان چوو بۆ نیسابوور و ڕەی. دواتر ڕۆیشت بۆ مەککە ومەدینە و لە گەشتەکەی بەردەوام بووە چوو بۆ میسر و شام و زۆر لە شارەکانی عێراق. بوخاری پێش ئەوانەی سەردەمەکەی کەوت و لەسەر دەستیا فێر دەبوون و ناسرابوو لە وڵاتەکاندا.

 

 

دەربارەی ووتراوە

  • ئەحمەد کوڕی حەنبەل ووتویەتی؛ ھەموو خۆراسان کەسێکی تری وەک محەمەد ئیسماعیل (واتە بوخاری) پێ نەگایاندووە.
  • ئیبنول مەدینی ووتویەتی؛ بوخاری کەسێکی تری وەک خۆی نەبینییوە.
  • ئیمامی موسلیم پێیووتوە؛ کەس تۆ نابوغزێنێت، مەگەر یەکێک بەغیل و حەسوود بێت، شایەتی ئەوە دەدەم کە یەکێکی تری وەک تۆ لەم دونیاییەدا نییە.
  • ڕەجائی کوڕی ڕەجاء ووتویەتی؛ بوخاری ئایەتیکە لە ئایەتەکانی خوا، بەسەر زەوییدا ڕێ دەکات.

دانراوەکانی

ئیمامی بوخاری چەندیین کتیب و دانراوی ھەیە، لەسەروو ھەموو کتێبەکانی و بە پێزترینیان سەحیحەکەیەتی (الجامع الصحیح)، کە لای ئیسلامی سوننە درووسترین پەرتووکە لە فەرموودەی پێغەمبەر محەمەددا و بە دووەم کتێبی ڕاستی دادەنێن لە دوای قورئان، ھاوکات چەندەھا دانراو و کتێبی تری ھەیە لە بوارە جیاجیا ئیسلامییەکاندا.

سەحیحەکەی

سەحیحی بوخاری، ناودارترین کتێبی بوخارییە، بەڵکو ناودارترین کتێبە لە فەرموودەکانی پێغەمبەردا، بوخارێکی ھەوڵێکی بێ ووچانی بۆ داوە، لە دانان و کۆکردنەوە و ڕیکخستنییدا شانزە ساڵی بەسەر بردووە، کە ماوەی گەشتە سەختەکەیەتی لە داواکردنی فەرموودەدا، ژمارەی فەرموودەکانی سەحیحی بوخاری بە دووپات بووەکانەوە ٧٥٩٣ فەرموودەیە، کە لە نێو ٦٠٠ ھەزار فەرموودەدا ھەڵی بژاردوون، مەرجی ھەبووە بۆ گێڕانەوەی ئەوەی فەرموودەی گیراوەتەوە، کە ئەبووایە ھاوچەرخ بووایە و بە دیداری بگەیشتایە و بیبینیایە ، ھاوکات لەگەڵ متمانە و دادپەروەری و دیسپلین و زانست و لە خواترسی.

ھیچ فەرموودەیەکی دانەناوە لە کتێبەکەییدا تا دوو ڕکات نویژی ئەنجام نەدایە، و دەستی کردووە بە دانانی کتیبەکەی لە مزگەوتی حەڕام و مزگەوتی پێغەمبەر. دوای ئەوەی کتێبەکانی خستە بەردەم زۆر لە مامۆستاکانی وەک ئەحمەد کوڕی حەنبەل و عەلی کوڕی مەدینی و یەحیا کوری موعین، شایەتییان بۆ دا بە ڕاستی ئەوەی تیاییدا ھاتووە، لە دواتریشدا لەلایەن ھەموو نەتەوەی ئیسلامییەوە قبوڵ کرا و بە ڕاستترین کتیب دانرا لە دوای قورئان، و چەندین لێدوان و لێکۆڵینەوەی لە بارەوە کراوە، ھەتا بایەخ پێدانی چۆتە دەروەی موسڵمانانیش، کە خوێنراوە و وەرگێڕدراوە و دەیان کتیبی لە بارەوە نووسراوە.

 

 

 

کۆچی دوایی

وەفات کردنی لە شەوی جەژنی ڕەمەزاندا بوو لە ساڵی ٢٥٦ک و ئێوارەی شەممە بوو، ڕۆژی دواتر نویژی لەسەرکرا و نێژرا، و کاتێک وەفاتی کرد تەمەنی شەست و دوو ساڵ بوو.

سەرچاوەکان

  • شەش پێشەواکەی فەرموودە، نووسینی/ نەجمەددین فەرەج ئەحمەد
  • وێکی عەرەبی

2,624 total views, 1 views today

About mamostamahde

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>

Facebook

Free Web Hosting