پێنج شه‌ممه‌ , 25 نیسان 2024
وته زێڕینه كان
Home » قودس »

 

قودس

ئاماده‌كردنی: ماڵپه‌ری ئیسلام كورد

ئەلقودس یان ئۆرشەلیم (بەئینگلیزی: Jerusalem، بەعەرەبی:القُدس، بە عیبری:יְרוּשָׁלַיִם) گەورەترین و پڕحەشیمەت‌ترین شاری وڵاتی ئیسرائیلە. ئەم شارە پایتەختی کێشەداری نێوان فەلەستین و ئیسرائیلە. بەپێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠٠٩ ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارە ٧٨٠,٢٠٠ کەس بووە.

شوێنی ئاینی و گەشتیاریەکان

  • مزگەوتی قوبە سەخرە
  • مزگەوتی قەبلی
  • کڵێسای قیامە
  • دیواری بەلاق یان دیواری ڕۆژئاوا
  • تاوەری قەڵا
  • دەرگای عەموود یان دەرگای دیمەشق
  • مزگەوتی عومەری کوڕی خەتاب
  • دەرگای ئەسبات
  • کنێستی ئۆرشەلیمی گەورە
  • دەرگای ساهرە
  • کڵێسای مریەم مەجدەلیە
  • دەرگای خەلیل


مزگەوتی ئەقسا

مزگەوتی ئەقسا، یەکێکە لە پیرۆزترین شوێنەکان لای موسڵمانان، و بە یەکەم قیبلەی موسڵمانان دادەنرێت، مزگەوتی ئەقسا ئەکەوێتە ناو شارە دێرینەکەی قودس لە فەلەستین، ناوی هەموو ئەو ناوچەیە لە دەوروبەری ئەو دیوارەی کەوتۆتە گۆشەی باشووری ڕۆژهەڵاتی شارە دێرینە دیواربەند کراوەکە، هەر یەکێک لە مزگەوتەکانی قوبە خەزڕا و جامیعی قبلی لە ناودارترین شوێنەوارەکانی مزگەوتی ئەقسان.

یەکێکە لە شوێنەوارە پیرۆزەکان لە ئیسلامدا، وەک لە قورئاندا هاتووە، ﴿سُبْحَانَ الَّذِی أَسْرَى بِعَبْدِهِ لَیْلًا مِنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الْأَقْصَى الَّذِی بَارَكْنَا حَوْلَهُ لِنُرِیَهُ مِنْ آَیَاتِنَا إِنَّه هُوَ السَّمِیعُ الْبَصِیرُ﴾، واتە؛ پاکی و بێگه‌ردی و ستایش بۆ ئه‌و زاته‌ی که شه‌وڕه‌وی کرد له به‌شێکی که‌می شه‌ودا به‌به‌نده‌ی خۆی (محمد) له مزگه‌وتی (حەرامەوە) بۆ مزگه‌وتی (ئەقسا) له (بیت المقدس) که ده‌وروبه‌ریمان پیرۆزو پڕ به‌ره‌که‌ت کردووه‌، تا هه‌ندێك نیشانه‌و به‌ڵگه‌و ده‌سه‌ڵاتداری و توانایی خۆمانی نیشان بده‌ین، به‌ڕاستی ئه‌و زاته بیسه‌رو بینایه‌[١]. و یەکێکە لەو سێ مزگەوتەی سەردانکەرانی موسڵمان سەردانی ئەکەن وەک لە فەرموودەیەکی پێغەمبەر محەمەددا هاتووە[٢].

یەهوودییەکان هەمان شوێن بە پیرۆز دادەنێن، بە گۆڕەپانەکانی مزگەوتەکە دەڵێن شاخی پەیکەر بەو بڕوایەی پەیکەری پێغەمبەر سولەیمانی لێیە، و ڕێکخراوە یەهوودییە توندڕەوەکان هەوڵی بنیاتنانی پەیکەریان داوە تیاییدا بەپێی ئەو بیروڕایە.


 

وەسفی مزگەوتی ئەقسا

مزگەوتی ئەقسا ناوچەیەکی دەورەدراوە بە دیواری لاکێشەیی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری قودسی دیواربەند کراو کە بە شار دێرینەکە ناسراوە، و ڕووبەرەکەی نزیکەی ١٤٤ دۆنمە و قوبە سەخڕە و مزگەوتی ئەقسا ئەگرێتەوە لەگەڵ چەند شوێنەوارێکی تر کە نزیکەی ٢٠٠ شوێنگەن و چوار منارەی هەیە.

پێوانەکانی مزگەوتەکە ئەگاتە، ٢٨١م لە باشوورەوە و ٣١٠م لە باکوورەوە و ٤٦٢م لە ڕۆژهەڵاتەوە و ٤٩١م لە ڕۆژئاواوە، و ڕووبەرەکەی شەش یەکی ڕووبەری شارە دێرینەکە دەگرێتەوە، و ئەم سنوورە نەگۆڕاوە دوای ئەوەی مزگەوتەکە بۆ یەکەم جار نوێژی تیایدا کراوە بە پێچەوانەی مزگەوتی حەرام و مزگەوتی پێغەمبەر کە چەندین جار فراوان کراوان.


 

ناونان

مزگەوتی ئەقسا ناوی ئیسلامی مزگەوتەکەیە کە خوا لە قورئاندا ناوی مزگەوتەکەی بردووە پێی. ﴿سُبْحَانَ الَّذِی أَسْرَى بِعَبْدِهِ لَیْلًا مِنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الْأَقْصَى الَّذِی بَارَكْنَا حَوْلَهُ لِنُرِیَهُ مِنْ آَیَاتِنَا إِنَّه هُوَ السَّمِیعُ الْبَصِیرُ﴾، واتە؛ پاکی و بێگه‌ردی و ستایش بۆ ئه‌و زاته‌ی که شه‌وڕه‌وی کرد له به‌شێکی که‌می شه‌ودا به‌به‌نده‌ی خۆی (محمد) له مزگه‌وتی (حەرامەوە) بۆ مزگه‌وتی (ئەقسا) له (بیت المقدس) که ده‌وروبه‌ریمان پیرۆزو پڕ به‌ره‌که‌ت کردووه‌، تا هه‌ندێك نیشانه‌و به‌ڵگه‌و ده‌سه‌ڵاتداری و توانایی خۆمانی نیشان بده‌ین، به‌ڕاستی ئه‌و زاته بیسه‌رو بینایه‌.

مانای ناوی ئەقسا واتە دوورترین و مەبەست لێی دووری مزگەوتەکەیە بە بەراورد لەگەڵ دوو مزگەوتە پیرۆزەکەی تر کە لە مەککە و مەدینە. و مزگەوتی ئەقسا پێش ئەم ناونانە قورئانییە بە بەیتولموقەدیس ناسرابوو، و ناوچەی قودس لەو کاتانەدا بە ناوی ئیلیا ناسرابوو، و هەموو ئەم ناوانەش ئاماژە بە مەزنی و پیرۆزی مزگەوتی ئەقسا ئەدەن لای موسڵمانان.


 

بنیاتنان

دووەم مزگەوتە بنیاتنراوە لەسەر زەوی، وەک لە فەرموودەیەکی پێغەمبەری (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)دا هاتووە، ئەبی زڕی غەفاڕی ئەڵێت، پرسیومە ئەی پێغەمبەری خوا کام مزگەوت یەکەم جار لەسەر زەوی بنیاتنراوە، ووتی؛ مزگەوتی حەڕام، پاشان پرسیم، دوای ئەو، پێغەمبەر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ووتی؛ مزگەوتی ئەقسا. [٣]. و موسڵمانان لەو باوەڕەدان ئیبراهیم بنیاتی ناوە نزیکەی ٢٠٠٠ ساڵ پێش زایینی، پاشان کوڕەکانی ئیسحاق و یەعقوب ئەرکەکەیان گرتە دەست، و سولەیمان نوێی کردۆتەوە نزیکەی ١٠٠٠ ساڵ پێش زایینی.

و لەگەڵ فەتحی ئیسلامی بۆ قودس ساڵی ٦٣٦ز (بەرامبەر ١٥ کۆچی)، خەلیفە عومەری کوڕی خەتاب مزگەوتی قیبلی بنیاتنا وەک ناوەندی مزگەوتی ئەقسا، و لە سەردەمی ئەمەوییەکان قوبە سەخڕە بنیاتنرا، و دووبارە مزگەوتی قیبلی بنیاتنرایەوە و هەموو ئەمەش نزیکەی ٣٠ ساڵی پێچوو، لە ٦٨٥ز تا ٧١٥ز و لەو کاتەوە شێوەی مزگەوتەکە بەم شێوەیەی ئێستا ماوەتەوە.


 

شوێنەوراەکانی مزگەوتەکە

مزگەوتی ئەقسا لە چەند پایە و شوێنەورێک پێک دێت کە دەگەنە نزیکەی ٢٠٠ شوێنەوار لەوانە مزگەوت و قوبە و منارە و بیر و زۆری شوێنەواری تر.

مزگەوتەکان

  • مزگەوتی قیبلی؛ بەشی باشووری مزگەوتی ئەقسایە و و ئەم مزگەوتە بیناتنراوە لەو شوێنەی خەلیفە عومەری کوڕی خەتاب نویژی تیادا کرد لە کاتی فەتحکردنی قودسدا ساڵی ١٥ک.
  • موسەڵی مەڕوانی؛ ئەکەوێتە بەشی باشووری ڕۆژهەڵاتیەوە.
  • ئەقسای دێرین؛ ئەقسای دێرین ئەکەوێتە ژێر مزگەوتی قیبلی، و ئەمەوییەکان بنیاتیان نا.
  • مزگەوتی بوراق؛ لای دیواری بوراق.
  • مزگەوتی مەغاربە
  • مزگەوتی نیسا

منارەکان

چوار منارەی هەیە، ئەمانەی خوارەوەن؛

  • منارەی دەرگای مەغاریبە
  • منارەی دەرگای سیلسیلە
  • منارەی دەرگای ئیسبات
  • منارەی دەرگای غەوانیمە

قوبەکان

مزگەوتی ئەقسا چواردە قوبەی هەیە ئەمانەی خوارەوەن؛

  • قوبەی سەخڕە، ئەمەش ئەو بینایەی کە قوبەیەکی ئاڵتونی هەیە و شوێنەکەی لە ناو مزگەوتەکە وەک شوێنی دڵە لە لەشی مرۆڤدا بە مانای ئەکەوێتە ناوەندییەوە هەندێک بە لای چەپدا، و بەم قوبەیە بە یەکێک لە دێرینترین و پیرۆزترین شوێنەوارە ئیسلامییەکان دادەنرێت.
  • قوبەی نەبی
  • قوبەی یوسف
  • قوبەی عوشاق نەبی
  • قوبەی شێخی خەلیلی
  • قوبەی میعراج
  • قوبەی میزان
  • قوبەی یوسف ئاغا
  • قوبەی موسا
  • قوبەی نەحویە
  • قوبەی ئەڕواح
  • قوبەی سیلسیلە
  • قوبەی سولەیمان
  • قوبەی خزڕ

هەروەها مزگەوتی ئەقسا ١٥ دەرگای هەیە کە پێنجیان داخراون و دەیان کراوە، هاوکات چەندین شوینەواری تری تێدایە.

سوتانی مزگەوتەکە

ڕووداوی سوتانی مزگەوتی ئەقسا کەوتەوە لە ٢٢ی ئابی ١٩٦٩ لەسەر دەستی یەهوودییەکی توندڕەو ناوی (مایکل دینس ڕوهن) ئوستڕاڵی بوو، کە هەستا بە سوتاندنی مزگەوتی قیبلی کە سەقفی بەشی ڕۆژهەڵاتی بە تەواوی ڕوخا، هەروەها مینبەری سەڵاحەدین سووتاکە فەرمانی بە دروستکردنی کرد پێش ئازادکردنی مزگەوتی ئەقسا لە ژێر دەستیخاچپەرستەکان، و سەلاحەددینی ئەییووبی داینا لەناو مزگەوتەکە دوای ئازادکردنی، پاشان ئەم مزگەوتە و مینبەرەکە بنیاتنرانەوە و لە هەموولایەکی فەلەستینەوە ئوتومبێلی ئاگرکوژێنەوە ڕوویان تێکرد بۆ کوژاندنەوە و پاشان ئوردن هەستا بە چاککردنەوە و بنیاتنانەوەیان.



 

سەرچاوەکان

  1.  سایتی تەنزیل
  2.  سەحیحی بوخاری
  3.  بوخاری گێڕاویەتییەوە
  4.  سورەتی ئیسرا، ئایەتی یەکەم

سایتی ئیمان

4,111 total views, 1 views today

About mamostamahde

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>

Facebook

Free Web Hosting